لە سلێمانی ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بەهۆی ئاگرەوە گیانی لەدەستدا
دوێنێ لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی بەهحی ئاگرەوە گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە زیادبوونەو، هۆکارەکان زۆربەی کات دەگەڕێندرێنەوە بۆ نائاسایی باری دەروونی یاخود ئاگر کەوتنەوەو گڕگرتنی ماڵان، لە نویترین ڕووداودا دوێنی ٣ی کانوونی دووەم، لە گەرەکی هوانەی سلێمانی ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بەهۆی ئاگر گیانی لەدەستدا.
لەو بارەیەوە ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بۆ راگەیاندنەکان وتوویەتی: لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ئاگر لە چێشتخانەی ماڵێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیـانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٠ ساڵە و تەنها خۆی لە ماڵەوە بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ١ی کانوونی دووەم لەگەڕەکی گازینوی شارچکەی کەلار دوو خووشک لەماڵێکدا غاز لێی داون و یەکێکیان گیانی لەدەستداو ئەوی دیکەیان برینداربوو.