چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانی نادا کۆتایی هات

لە کۆتایی کار و چالاکیەکانی ڕۆژی دووەمی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا لە ئێوارەی ئەمڕۆدا بە وتنەوەی گۆرانی هەرچوار پارچەی کوردستان و میوزیکی تایبەت بە پارچەکانی کوردستان کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژی کۆنگرە هات.

سلێمانی

 

دوێنێ ١٥ی ئایار، لە هۆتێل هایکریست لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، بە درووشمی “لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک” یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا "هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی" دەستیپێکردو ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی بەڕێوەچوو.

 

لە ڕۆژی دووەمدا دوو پانێڵ بە ناونیشانی تێکۆشانی ژنان "ئاستەنگی و  دەرفەت" و تێڕوانینی خەباتی ژنان و پێشخستنی چارەسەری لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی جیهانی سێیەم،  بەڕێوەچوو.

 

لە کۆتاییشدا لە ئێوارەیەکی جیاواز و پڕ لە گۆرانی و میوزیکی کوردیدا، بە وتنەوەی گۆرانی هەرچوار پارچەی کوردستان و میوزیکی تایبەت بە پارچەکانی کوردستان کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژی کۆنگرە هات.