چالاکوان شەیما عیسا بۆ دەیەمین ڕۆژی لەسەریەک درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات
لە نێوان مافەکانی مرۆڤ و شەرمەزارکردنی گشتیی سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە وڵاتەکەدا، شەیما عیسا، چالاکوانی سیاسی و فێمینیستی تونس لە ناو زیندانی مەنووبە لە مانگرتنە کراوەکەی بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
مانگرتن لە خواردنی شەیما عیسا، چالاکوانی سیاسی و فێمینیست لە زیندانی مەنووبە، چووە دەیەمین ڕۆژی لەسەریەک، لە کاتێکدا هەوڵدەدات فشار بخاتە سەر دەسەڵاتداران بۆ چارەسەرکردنی سکاڵاکەی سەبارەت بە بارودۆخی سەختی دەستبەسەرکردنی.
شەیما عیسا تەەن ٤٥ ساڵ، لەکاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی سەرکوت و پاوانخوازی لە تونسی پایتەخت لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی جلوبەرگی ئاساییەوە دەستگیرکرا.
ئەو دەستگیرکردنە دوای ئەوە هات کە دادگای تێهەڵچوونەوە سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند بەهۆی "پیلانگێڕی دژی ئاسایشی دەوڵەت"، کە تۆمەتێک لە چالاکییە سیاسییەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە.
شەیما عیسا پێشتر لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ دەستگیرکرابوو و خراوەتە دەستبەسەری پێش دادگاییکردن، پێش ئەوەی لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵدا ئازاد بکرێت.
لە دادگای سەرەتاییدا سزای ١٨ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و دواتر لە بڕیارێکی تانەدان لەم دۆسیەیەدا سزاکە بۆ ٢٠ ساڵ زیادکرا.