بڕیاری بەدوادانەچوون سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر درا
بڕیاری بەدوادانەچوون لەو لێکۆڵینەوەیەدا درا کە سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر بەهۆی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانەوە کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕابیعە ئۆنڤەر، پەیامنێری ژن نیوز ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەپەکان بۆ بڵاوکردنەوەی لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر لە جۆلەمێرگ بڵاوکردبووەوە و هەر بەو هۆیەشەوە لێکۆڵینەوە لە دژی دەستیپێکرد.
سەرۆکی داواکاری گشتی جۆلەمێرگ لێکۆڵینەوەی لە ڕاپۆرتەکانی ڕەبیعە ئۆنڤەر لەسەر تۆمەتی "هاوبەشکردنی زانیاری ناڕاست" دەستپێکردبوو و لەو چوارچێوەیەدا وتەی وەرگرتبوو.
بڕیاردرا لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا بەدواداچوون نەکرێت. لە بڕیاری بەدواداچووندا هاتووە کە ڕاپۆرتەکە "لە چوارچێوەی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا" دراوە.