ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی نارد

ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی ناردو وتی: لە هەمووی زیاتر لە دایکمەوە فێری ڕاستی ژیان و ئارامگرتن بووم، بەڵام لەوەش زیاتر هەڵوێستی ڕاستی سەربەرزانەم لە دایکمەوە وەگرت، لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەموو دایکانی ئاشتی دەکەم.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی دوای ١٢ ساڵ بە درووشمی "دایکان پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتییەکی هەمیشەیین" سێیەمین کۆنفرانسی خۆی لە چاند ئامەد ئەنجام دەدات، لەگەڵ دایکانی ئاشتی، تەڤگەر ژنانی ئازاد "تەژەئا"، ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپەی شار و ناوچەکان، هاوسەرۆکانی شارەوانی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.

 

لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی دایکانی ئاشتی کە گیانیان لەدەستداوە هەڵواسراوە، کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد کە بۆ کۆنفرانسەکە نێردراوە خوێندرایەوە، پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم شێوەیەیە:

" لە هەمووی زیاتر لە دایکمەوە فێری ڕاستی ژیان و ئارامگرتن بووم، بەڵام لەوەش زیاتر هەڵوێستی ڕاستی سەربەرزانەم لە دایکمەوە وەگرت.

سڵاو لە دایکانی ئاشتی دەکەم کە خاوەنی ئەم هەڵوێستە سەربەرز و شکۆمەندن و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکەتان دەخوازم.

هاوشانی ناسنامەی دایکبوون دەبێت بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن.

ژن چۆنی بوێت دەبێت بەو شێوەیە بژیت، بەڵام دەبێت بوێرییان بۆ ژیانێکی ئازاد هەبێت. ڕێزگرتنم لە ژنان لەسەر ڕەگەزی ‘دەبێت ئازادی بە بیرکردنەوە دەست پێبکات’ بنیاتناوە.

ئێوە وەک دایکانی ئاشتی کە لە ڕیزی پێشەوە لە گۆڕەپانەکاندا بەرگری لە ئاشتی و بەرخۆدانی ئاشتی دەکەن، هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادیی و ئاشتیمانیدا لە گۆڕەپانەکانی پێشەوەدا بەشداریتان کردووە. هەڵبەت وەک دایکان جێگەی ئێوە لە بەرخۆدانەکەماندا قسەی لەسەر ناکرێت، بەڵام من لەوباوەڕەدام کە دەبێت چوارچێوەی ژنبوون و دایکبوون بشكێنردێت کە کۆمەڵگەی نەریتی دەیسپەێنێت. دەبێت لەگەڵ ناسنامەی دایکبوون لە هەمانکاتدا بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێکۆشان بکەن.

 

ئەم جوگرافیایە کە بۆ یەکەمجار کۆمەڵگەی دایکسالاری تێیدا سەریهەڵدا، لە هەمانکاتدا شوێنی یەکەم ناکۆکی و پرسە کۆمەڵایەتییەکانە. بە کۆیلەکردنی ژن و بە کۆیلەکردنی کۆمەڵگە هاوشانی یەکتر دەڕۆن. بەپێچەوانەی تێگەیشتنی باو، کۆیلایەتی بە دەرکەوتنی دەوڵەتەوە دەستی پێنەکردووە، بەڵکو بە کۆیلەکردنی ژنان هاتووەتە گۆڕێ. ئەم ناکۆکی و پرسە کۆمەڵایەتییانەی کە ڕوویانداوە سەرچاوەی ئەو پرسانەن کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین. ڕێگەی دەربازبوون لەم پرسە پێکەوە بنیاتنانی ژیانێکی کۆمیناڵ و دیموکراتیکە.

 

بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، کە لە ٢٧ـی شووباتدا کردمان، ئەرک و بەپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی تەڤگەری ژنان و دیکانی ئاشتی. دەبێتە دەستپێکی سەردەمێکی نوێ.

 

ڕێکخستنی ژیانێکی سۆسیالیستییانە لەسەر بنەمای کۆمیناڵی دیموکراتیک بە ئاشتی ڕێی تێچووە. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەموو دایکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە هەوڵەکانیاندا.

عەبدوڵا ئۆجالان."