بۆ جاری سێیەم ئازادکردنی ئاردل چەشمە دواخرا

ئازادکردنی ئاردل چەشمە کە لە گرتووخانەی ژنانی ئەرزنجان ڕاگیراوە، بۆ جاری سێیەم بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئازادکردنی زیندانی سیاسی ئاردل چەشمە پێشتریش دوو جار، هەر جارەو بە شەش مانگ درێژکرابووەوە.

 

بە پاساوی "بەردەوامە لەگەڵ ڕێکخستن" ئازادکردنی ئاردل چەشمە لە لایەن دەستەی چاودێری و بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە بۆ جاری سێیەم بۆ شەش مانگی دیکە دواخرا.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە هەمان زیندان و بە هەمان پاساو، ئازادکردنی نورجان ئەسڵان و زیندانییەکی دیکەی سیاسی دواخراوە.