ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالیەوە جەخت لەسەر مافی هیوا دەکاتەوە و داوای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی گشتگیر دەکات
نوسینگەی یاسای سەدە دوپاتی کردەوە، کە لە میانی دیدارەکەیدا ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان جەختی لە گرنگی بنەمای "مافی هیوا" و پێویستی تێکەڵکردنی کورد بە یاسا بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە کردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی یاسای سەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژمارەیەک لە زیندانییەکانی دوورگەی ئیمراڵی ئاشکرا کرد، هەروەها تیشکی خستە سەرهەڵوێستەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە پرسەکانی ئاشتی و مافی کورد و یەکسانی ڕەگەزی.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، کە لەلایەن نوسینگەی یاسای سەدە لە ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمدا بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا وردەکاری ئەو کۆبوونەوەیە کە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە دوورگەی ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژمارەیەک لە زیندانییەکانی دیکە بەڕێوەچووە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وەک پارێزەران، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و بریکارەکانی دیکەمان لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی ئەنجامدا، لەم سەردانەدا زانیاریمان لەبارەی بریکارەکانمانەوە ئاڵوگۆڕ کرد، بەم بۆنەیەوە دەمەوێت بۆچوون و هەڵسەنگاندنەکانی بەڕێز ئۆجالان سەبارەت بە ئاشتیسازی لەگەڵ خەڵکدا باس بکەین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە پێگەی یاسایی بەڕێز ئۆجالان بابەتێکی دیاری گفتوگۆ بووە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە "مافی هیوا"، هەروەها لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، لە کۆتا دانیشتنی خۆی له ١٥-١٧ی ئەیلوول، داوای چارەسەری یاسایی بۆ مافی هیوا به پێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دووپات کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە، لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لە گرنگی بنەڕەتیی بنەمای "مافی هیوا" کردەوە، بە هەنگاوێکی پێویستی بۆ دەوڵەت زانی لە هەڵگرتنی بارێکی قورس کە کاریگەری لەسەر ژیانی هەزاران کەس هەیە، لەگەڵیشیدا ئەم بابەتە پرسێکی ڕاستەقینەیە و پێویستی بە ڕێکاری یاسایی بەپەلە هەیە، هەروەها سیاسەت و دادپەروەری پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەر هەیە.
سەبارەت بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، کە لە ٢٧ی شوباتدا دەستیپێکرد، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە لێدوانەکانی کراوە، کە باوەڕ و مەزهەبەکان بە ئازادی دەرببڕدرێن، هەروەها هەموو تاکێک مافی ئەوەی هەیە نەتەوەیی خۆی دەرببڕێت و بە ئازادی بژی، لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستی بەشداریکردنی تەواوی کورد لە یاساکەدا کراوەتەوە، بەو پێیەی ئەمە نوێنەرایەتی ئاشتی ڕاستەقینە دەکات، لەبەر ئەوەی پێشتر مافەکانی کورد پشتگوێ خرابوون و لە یاساکە دوورخرابوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت یاسایەک بۆ یەکگرتنی دیموکرارتیک دەربکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باس لە پەراوێزخستن و بارودۆخی جەستەیی و ئەخلاقی دیلبوون لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە کە ئەزموونی دەکات، جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە بنەمای ئازادی وەک بنچینەی ژیان کردەوە، وتی: ژیان واتای هەیە ئەگەر بە ئازادی بژیت، پێشترئەمەم وتووە:'' ئەی ژیان، یان بە ئازادی بژی یان وەک ئەوەی هەرگیز نەژیاوە هەژمار بکرێ، کە ئەمەش دروشمی منە''.
لە لایەنێکی دیکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەڕێز ئۆجالان پێی وایە هۆکاری بنەڕەتی قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە نەبوونی یەکسانی نێوان ژن و پیاودایە، هەروەها چارەسەر لە گرتنەبەری دیدێکی سۆسیالیستیدایە کە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ ژنان مسۆگەر دەکات، دەتوانرێت لە ڕێگەی جێبەجێکردنی کردەیی بەدی بهێنرێت، خواستی قوڵی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە ژنۆلۆژی دەربڕی، کە لە چارەسەری فیکری خۆیدا گرنگیەکی زۆر بەم بوارە دەدات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سڵاوی تایبەتی خۆی ئاراستەی هەموو ژنان و بە تایبەت زیندانیانی ژن کرد و هاوخەمی خۆی بۆ خەباتیان دەربڕی. داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە دەیانەوێت لە دیدگاکەی تێبگەن، قووڵتر بچنە ناو پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و چالاکانە بەشداری تێدا بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە کارکردن بۆ ئازادی ڕێگای پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە.