ڕێبەر ئۆجالان داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو و وتووێژی هەمەلایەنە لە نێوان کورددا دەکات

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٤هەمین ساڵیادی کۆبوونەوەکەدا پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد،یەکێتی دیموکراتیکی کورد لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی جیاوازیەکانە نەک نەهێشتنیان، داوای هەڵوێست و دیالۆگی یەکگرتووی کرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان

ناوەندی هەواڵ

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە، کە یەکڕیزی دیموکراتیک و دیالۆگ و هەڵوێستێکی نەتەوەیی پێکەوەی ئەو بنچینەیانەن کە دەبێت داهاتووی کورد لەسەری بونیاد بنرێت و قۆناغی مێژوویی ئێستا پێویستی بە بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ هەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بەهێزکردنی دیموکراتیک.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی ٢٤مین ساڵیادی کۆبوونەوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیامێکی کرد و تیایدا، ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکڕیزیی دیموکراتیک لە نێوان کورددا بە واتای نەهێشتنی جیاوازی نییە، بەڵکو بە واتای بەڕێوەبردنی ئەو جیاوازییانە لە چوارچێوەیەکی دیموکراتیکدایە، هەروەها ئامانج سەپاندنی یەک دەنگ نییە، بەڵکو ڕوونکرنی دیدێکی پێکەوەیە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتی کردەوە، کە پەرەپێدانی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەسەر ئەو پرسە بنەڕەتیانەی کە کاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد هەیە، ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کورد لە دژی یەکتر، پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان بە ئەقلیەتی پێکەوەی، دەبێت یەکێک لە بنەما بنەڕەتییەکانی یەکگرتوویی پێکبهێنێت.

 

پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم جۆرەیە:

“وڵاتپارێزانی ئەزیز، نوێنەرە بەڕێزەکان، میوانانی ئازیز

پێش هەموو شتێک، بە هەستێکی قووڵ و لە ناخمەوە سڵاو لە ٢٤ـەمین کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەکەم و ئەم دیدارە واتادارەتان و ٢٧ـەمین ساڵەی کەنەکەتان لێ پیرۆزدەکەم، منیش لەلایەن خۆمەوە بەشدارییم لە ئاوەدانکردن و دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ـدا و پشتیوانیم لێیکرد، گەر لە زیندانیش بێت، بەگوێرەی دەرفەتەکان، بەدواداچوونم بۆ خەباتی ئێوە دەکرد و ماوە ماوەش پێشنیارەکانم بۆ ئێوە دەنارد.

 

هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بە داهاتوو و یەکێتی نەتەوەیی، مافە دیموکراتیکەکان و ئیرادەی پێکەوەی گەلی کورد بکرێت، پێگەیەکی گرنگی لە کاروانی مێژوویی گەلەکەماندا دەبێت، گەلی کورد بە قۆناغێکی گرنگی مێژوویی خۆیدا تێدەپەڕێت، کە سەدان ساڵە ڕووبەڕووی سیاسەتی نکۆڵی، لەناوبردن، پارچەکردن بوونەتەوە، بە بەرخۆدانێکی  مەزنەوە ئیرادەی ئازادیی خۆی پاراست، توانای سیاسەتیی گەشەپێدا، بوونەتە داینامیکی گرنگی سەۆەوتنی ناوین، چی تر  باس لە هاوکێشەیەکی سەرکەوتنی ناوین ناکرێت و حیساب بۆ کورد نەکرێت و ئیرادەیان بە نەبوو لە پێنووس بدرێت.

 

ئەم ڕاستییەش بەرپرسیارێتی نوێی بۆ کوردان لەگەڵ خۆیدا دێنێت،پێش هەموو شتێک، بەرەوپێشبردنی کولتووری دیالۆگ و دانووستاندن و خەباتی پێکەوەی نێوان کوردان ئەرکێکی مێژووییە، یەکێتی نەتەوەیی کورد ئامانجێکی وەها نییە کەوا تەڤگەرێکی سیاسی، پارتێک یان لایەنێک بەتەنها بیهێنێتەدی، ئەم یەکێتییە تەنها دەتوانرێت بە هەوڵ و کۆششی پێکەوەی هەموو هێزە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، ژنان، گەنجان و داینامیکەکانی پێکەوەی کورد بونیادبنرێت.

 

یەکێتی دیموکراتیکیانەی کورد، ڕەتکردنەوەی جیاوازییەکان نییە، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەیەکگەیشتنی جیاوازییەکانە لەسەر زەمینەی دیموکراتیک، ئامانج هەر تەنها یەکدەنگیەک نییە، بەڵکو ئامانج ئەوەیە کەوا لە پێکهاتە نەتەوەییە پێکەوەکاندا ئیرادەیەکی پێکەوەی نیشان بدرێت، پێشخستنی هەڵوێستێکی پێکەوەی لە بابەتە سەرەکییەکاندا کە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بە بنەما وەربگرێت، چیتر ڕێگە بەوە نەدرێت کوردان دژ بە یەکتری بەکاربهێنرێن و دەستکەوتە نەتەوەییەکان بە ئەقڵییەتێکی پێکەوەی بپارێزرێن، پێویستە هەموو ئەمانە لە بنەما بنچینەییەکانی ئەو یەکێتییە بێت.

 

هەر بۆیە، پێشخستنی پڕۆژەیەکی بەرفراوانیی دیالۆگ و دانووستاندنی نێوان کوردان گرنگییەکی گەورەی هەیە، ڕێگای تێپەڕاندنی نەسازان و لێکترازانەکانی ڕابردوو، شەڕ و پێکدادان نییە، بەڵکو گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەریی پێکەوەییە، دەبێت هزری کۆنگرەیەکی نەتەوەیی دیموکراتیکش وەک دەربڕین لە دامەزراوەبوونی ئەو پێداویستییە ببینرێت.

 

سەرەڕای ئەمەش، داهاتووی گەلی کورد هەر تەنها پەیوەست نییە بە یەکێتی نەتەوەییەوە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پەیوەستە بە چەمک (تێگەیشتن)ـی کۆمەڵگەی دیموکراتیکشەوە، ڕێنماییەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، چارەسەرکردنی کێشەکان نەک بە شەڕ و توندوتیژی، بەڵکو لەڕێگەی سیاسەت، یاسا و دانووستاندنی دیموکراتیک بە بنچینە وەردەگرێت، ئەم ڕێنماییە، یەکسانیی گەلان، دیموکراتیکی خۆجێیی، ڕێکخستنبوونی ئازاد و ژیانی پێکەوەی دەپارێزێت.

 

بژاردەی مێژوویی بەردەم گەلی کورد هەر تەنها گفتوگۆ لەسەر پێگە نییە، بەڵکو پرسی سەرەکی ئەوەیە ژیانێکی کۆمەڵایەتی چۆن بونیاد بنرێت؟ چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادیی گەلەکەمان لەگەڵ ئازادیی گەلانی دیکە گفتوگۆ دەکات، هەروەهائامانجەکەی شەڕ و پێکدادان نییە، بەڵکو ژیانی پێکەوەیە، پارچەکردن نییە بەڵکو یەکێتی دیموکراتیکیانەیە.

 

ئەوەی ئەمڕۆ پێویستییمان پێی هەیە، هاوکات لەگەڵ پێویستیی گیانی بەهێزی یەکێتی نەتەوەیی نێوان کوردان، پشتیوانی و هاوپشتیی دیموکراتیکیانەیە لەگەڵ گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بۆچوونێکی پێکەوەی داهاتووە کە لەسەر بنەمای ئازادیی بونیاد بنرێت، هەربۆیە، گەورەکردنی گەڕانی کوردان لەپێناو یەکێتیی دیموکراتیک، پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و بەهێزکردنی بەها پێکەوەیەکان دیموکراتیکیەکان بەرپرسیارێتییەکی پێکهوەی هەموومانە، بەم هەست و ئایدۆلۆژیانەوە دووبارە سڵاو لە کۆبوونەوەکەتان دەکەم، ئەو گفتوگۆ و دەرئەنجامانەی لێیەوە بەرهەم دێت، خزمەتی یەکێتی، ئازادی و داهاتووی دیموکراتیکتانەی گەلەکەمان دەکات، سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و بەڕێزەوە سڵاو لەهەموو بەشداربووان دەکەم.