بەپێنج خولەک وەستان ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان کرایەوە
لە حەوتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال، پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی پێنج خولەک وەک ڕێزێک بۆ ئەو هێرشەی تیرۆرستانی داعش بەپێوە وەستان. سلێمانی
لە حەوتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال، پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی پێنج خولەک وەک ڕێزێک بۆ ئەو هێرشەی تیرۆرستانی داعش بەپێوە وەستان.
سلێمانی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ی ئاب، لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و جێگرانی پارێزگار مەراسیمێک بۆ هێرشی داعش بۆسەر شەنگال ئەنجامدرا.
لە مەراسیمەکەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و جێگرانی پارێزگار و کارمەندانی پارێزگا بۆماوەی پێنج خولەک وەستان وەک ڕێزێک بۆ ئەو کۆمەڵکوژیەی بەسەر گەلی شەنگالدا هات و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا بە دەست چەتەکانی داعشەوە دەناڵێنن.
پاش پێنج خولەک لە وەستان بەبێ جوڵە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، گەلی کورد گەلێکە چەند جارێک لەلایەنە جیاوازەکانەوە جینۆساید کراوە، نابێت جارێکی دیکە ئێمە ئەو تاوانە لەبیر بکەین کە بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە.
ڕاشیگەیاند، دەبێت هەموومان بە یەکگرتوویی کار بکەین، تا ببینە قەڵغانێک بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنەکانمان چونکە دوژمنەکانمان بە یەک کۆمەڵە، تەماشامان دەکەن، بۆیە ڕۆژی ئەوەیە ئەم ڕۆژە بکەینە ڕۆژی تەبایی نیشتمانیی.