بەهۆی لافاوەوە لە سنووری هەولێر دەیان هەزار ماسی لەناوچوون
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە، لە سنووری پارێزگای هەولێر ٣٧٩ هەزار و ٩٠٠ ماسی گەورە بەهۆی درووستبوونی ئەو لافاوەی، کە لە سنووری تەقتەق و کۆیە درووستبوو، لە ناوچوون.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەبارەت بە لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆر لە ماسی لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ٣٧٩ هەزار و٩٠٠ ماسی گەورە بەهۆی درووستبوونی ئەو لافاوەی، کە لە سنووری تەقتەق و کۆیە درووستبوو، لە ناوچوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ درووستبوونی لافاودا، بە تەواوی لەو سنوورەدا بە دەیان حەوزی گەورەی ماسی بە تەواوی لەناوچوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەناو ٣٠٠ حەوزی ماسی سنووری شارەدێی تەق تەقدا، سەرجەمیان ئاوبردوونی و حەوزەکان لەناوچوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕ و درووستبوونى لافاوەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆر لە چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان کەوتەوە، بەتایبەت چەمچەماڵ کە دوو کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەى ٧٠٠ ماڵ و ٢١٥ دووکان و چەندین فەرمانگە و قوتابخانەش زیانیان پێگەیشت.