بەهار عەلی، سەرۆکی رێکخراوی "ئێمە" لە هەولێر دەستگیر کرا
ئەمڕۆ بەهار عەلی، سەرۆکی رێکخراوی "ئێمە" بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری هەولێر دەستگیر کرا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢ی ئەیلوول، بەهار عەلی، سەرۆکی رێکخراوی "ئێمە" بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری هەولێر لەسەر سکاڵای رێکخراوی دێدار و ژمارەیەک پارێزەر، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلام و بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، دەستگیر کرا.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە لایەن دادگای کەتنی هەولێر و بەپێی ماددەی ٣٧٢ لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە، کە تایبەتە بە سزادانی ئەوانەی سوکایەتی بە پیرۆزییەکان دەکەن.
بەهار عەلی پێشتریش لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بە هەمان تۆمەت دەستگیرکرابوو, دواتر بە بارمتەی دارایی ئازاد کرا.