٤٤ زیندانی سیاسی سزای لەسێدارەدان بۆ سێ چالاکوانی ژن شەرمەزار دەکەن

٤٤ زیندانی سیاسی ڕاگەیەندراوێکیان بۆ شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ چالاکوانی ژن بە ناوەکانی شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی پەخشان عەزیزی دەرکرد، داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد دەستبەجێ وەڵامی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە بدەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وریشە مورادی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڕاستەقینەی سزای لەسێدارەدانیان، کە ئەمەش شەپۆلێکی شەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە لە نێوان پەرەسەندنی بانگەوازەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و دەستەبەرکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ڕوون.

 

٤٤ زیندانی سیاسی لە کاردانەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ سێ چالاکوانی ژنی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی وریشە مورادی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕاگەیاندراوێکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە، واژۆکاران جەختیان لەوە کردەوە، کە ڕژێمی ئێران بۆ چاندنی ترس لە کۆمەڵگە و پێشگرتن لە هەڵگیرسانی ناڕەزایەتیکۆمەڵایەتی پەنا بۆ پەرەسەندنی سەرکوت و دەرکردنی سزای توند دەبات.

 

بە پشت بەستن بە ماددەی ٣ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونی کردووەتەوە، کە مافی ژیان مافێکی دەستبەسەردانەبووە، هەروەها سزای لەسێدارەدانیان بە کارێکی قبوڵنەکراو زانیوە کە لۆژیکی تێدا نییە و پێچەوانەی بەها شارستانییەکانە.

 

واژۆکاران ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم سزایەیان دووپاتکردەوە و داوایان لە دەزگا نێودەوڵەتییەکان و کەسانی بە ویژدان لە سەرانسەری جیهان کرد، هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە.

 

ئەم لێدوانە دوابەدوای سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی، بپخشان عەزیزی و وریشە مورادی، سێ چالاکوانی ژن دەرچووە کە بە تۆمەتی "یاخیبوون" و "ئەندامبوون لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان" لەبەردەم دادگاکانی شۆڕشدا دادگای کران، ئە سێ چالاکوانە لەکاتی دەستبەسەرکردندا توشی ئەشکەنجە بوون و سەرچاوە یاساییەکانیش وتیان دادگاییکردنەکانیان نادادپەروەرانە بووە.

 

کۆمەڵگەی مافی مرۆڤ لە دوای دەرکردن و جێبەجێکردنی سزایی لەسێدارەدان لە دژی سێ چالاکوانی ژن لە ئێران، شاهیدی شەپۆلێکی نیگەرانی و توڕەی بووە، کە ئەمەش لە کاتێکدایە کە تۆمەتبارکردن هەیە بەوەی کە دەسەڵاتی دادوەری وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی بەکاردەهێنرێت، شەریفە محەممەدی، چالاکوانی مافی کرێکاری لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ دەستبەسەر و لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردودا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، هەرچەندە پێشتر دادگای باڵا ئەو سزایەی هەڵوەشاندبووەوە، بەڵام دواتر دووپاتکرایەوە، و ئەمەش ڕەخنەی بەرفراوانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.

 

پەخشان عەزیزی، چالاکوان دوای دەستگیرکردنی لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس بووەوە، کاتێک لە هەنگاوێکدا بە "شۆککەر" و "پەلە" پێناسەکرا، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنانیش سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، و ئەمەش نیگەرانییەکانی لە پەرەسەندنی بەئامانجگرتنی ژنانی چالاکوان لە ناوچە کوردنشینەکاندا هێنایە ئاراوە.