بە بەشداری ٢١ ژن پێشانگایەکی هونەری لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بە دروشمی "هونەری ژنان، ئاوێنەی باڵا نمای جوانی ژیانە" دووەمین پێشانگای شێوەکاری ژنان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

هەڵەبجە  

 

لە پاریزگای هەڵەبجە بەشی شیوەکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، وەک نەریتیکی ساڵانە دووەمین پێشانگای شیوەکاری بۆ ژنانی هەڵەبجە کردەوە، لە پێشانگاکەدا ٢١ ژن بە چەندین تابلۆی شێوەکاری بەشدار بوون و کە هەریەکەیان خاوەن ستایل و تایبەتمەندی کاری ژنانەی خۆیان بوون. 

 

 سیدرا رزگار بە تابلۆیەک بەشدار بوو کە لە پیشانگاکەدا کە باسی لە کولتوورو کەلەپوری کوردەواری دەکرد وتی: لەچەندین پێشانگادا بەشداریم کردووە، ئەمجارەش پێم خۆش بوو لەگەڵ ژنان بەشدار بم وکە کارەکەی من باس لە جلی کوردی دەکات و پێم خۆش بوو بیناسێنم بە گەنجان و گەنجانیش چاو لەو کارانە بکەن. 

 

کەلسوم سەباح، بۆ دووەمین ساڵە لەسەر یەک بەشداری پێشانگاکە دەکات وتی' بۆ دووەمین ساڵە بەشداری پێشانگای ژنان دەکەم ولەم پێشانگایەدا هونەری ژنان پشان دەدرێت، پێمان خۆشە دەست و پەنجەی ژنانی هەلەبجە بە دەرەوەی هەڵەبجە پیشان بدرێت وە هیوادارین بەردەوام بێت، و سودێکی ئیجگار زۆری هەیەو پەرە بە توانای خۆیان دەدەن و بەردەوام دەبن لەکارەکانیان. 

  

شۆخان جەمال، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو وتی: تابلۆکەی من دوو پەیام لە خۆ دەگرێت، پەیامێکی ژینگەیی بۆ ئەوەی ئەو پارچە کۆنانە بکرێتەوە بە تابلۆ ولەناو نەچێت، پاشان پەیامی ئەدەبی و ژینگەیی تاوەکو بتوانین لە رێگەیەوە نمایش بکرێت. 

 

وا بریارە ژنانی بەشداربووئەمڕۆ ٥ شەممە لە شارۆچکەی بیارە کارەکانیان بۆ گەشتیاران نمایش بکەن.