گرژی و ململانێکانی هیندستان تەشەنەی سەندووە

دەسەڵاتدران، لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان ململانێ لە نێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان دروست دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مانگی ئایارەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس بەهۆی توندوتیژیی نەتەوەیی لە شاری مانیپور کوژراون، کە ویلایەتێکی دوورەدەستە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان و مێژوویەکی ئاڵۆزی نێوان گروپە خێڵەکییەکانی هەیە.

 

دەسەڵاتداران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توندوتیژییەکان لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەوە سەربازیان هێنا، چەند مانگێک دواتر قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکانی ویلایەتەکەدا ڕاگەیەندرا.

 

ناکۆکییەکان لە دوژمنایەتی نێوان میتییەکانی مانیپور و کوکی-زۆ سەرچاوە دەگرێت، کە یەکێکە لە گروپە خێڵەکیەکان لە ویلایەتەکە و نزیکەی ٪ ١٦ی دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن.

 

مێیتییەکان زۆرینەیان هیندۆسین و تا ڕادەیەکی زۆر لە ئیمپاڵی پایتەختی مانیپور و دۆڵەکانی دەوروبەری دەژین، لە کاتێکدا کوکی-زۆ کە بە شێوەیەکی سەرەکی مەسیحیین بەزۆری لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەرشوبڵاو لە دەوروبەری گردەکانی ویلایەتەکەدا دەژین.

 

گرژییە درێژخایەنەکانی نێوان ئەو دوو پێکهاتە لەسەر زەوی و کارە گشتیەکانی ناوچەکەیە، چالاکوانانی مافی مرۆڤ سەرکردە ناوخۆییەکان تۆمەتبار دەکەن بە هەوڵدان بۆ تەشەنەسەندنی دابەشکارییە نەتەوەییەکان بۆ دەستکەوتی سیاسی.

 

لە مانگی ئایاردا گرژییەکان گەیشتنە لوتکە بەهۆی پلانەکانی ناساندنی مێیتییەکان وەک هۆزێکی ST کە پێشتر پێگەیەک بە کوکیەکان دراوە، پۆستی ST جۆرێک لە بەرژەوەندی و دەسەڵات بە مێیتییەکان دەبەخشێت لە لایەن حکومەتەوە.

 

گروپەکانی کوکی-زۆ ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و گردبوونەوەکان بە خێرایی بەرەو توندوتیژی تەشەنەیان سەند، خۆپیشاندەران ئاگریان لە ئۆتۆمبێل و باڵەخانەکان بەردا و دواتر جەماعەتی مێیتێی کە بە دەمانچە و دەبە بەنزین چەکدار بوون هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی کوکی-زۆ لە گردەکاندا.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی هیندستان، بنکەکانی پۆلیسیان تاڵان کردووە کاتێک شەڕ و پێکدادانەکان دەستیپێکردووە، سێ هەزار چەک و ٦٠٠ هەزار گولەی تەقەمەنی تاڵانکراون.

 

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان زیاتر لە ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە زۆرێک لە خەڵکی مانیپور پێیان وایە لەوانەیە ژمارەکە لەوە زیاتر بێت، نزیکەی ٦٠ هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و پەنایان بۆ ناوەندەکانی فریاگوزاری یان ویلایەتەکانی دروسێ بردووە، هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوە لە بۆردومانی ئاگرین لە ماڵ و شوێنەکانی پەرستنی بەخۆیەوە بینیوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری هەواڵی ئیندیا تودەی، تا کۆتایی مانگی تەمموز زیاتر لە ٢٢٠ کڵێسا و ١٧ پەرستگای هیندۆسی وێران بوون.

 

مانیپور بە درێژای مێژوو ناوەندی گرژییەکان بووە

مانیپور یەکێکە لەو حەوت ویلایەتەی باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان، کە لە نێوان بەنگلادیش و چین و میانماردا جێگیر بووە، کە لە مێژە جێگەی ململانێ و گرژییەکانی نێوان گروپە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناوچەکە بووە.

 

یاخیبوونێکی چەکداری دژی دەسەڵاتی هیندستان لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن یاخیبووانی مانیپورییەوە سەریهەڵدا کە دەیانگوت ناوچەکە تاڕادەیەکی زۆر لەلایەن نیودەلهییەوە پشتگوێ خراوە، ڕۆژانە هێرشی چەکداری بۆ سەر دامەزراوەکانی حکومەت ئەنجامدرا.

 

لە لوتکەی یاخیبوونەکەدا نزیکەی ٢٠ گروپی چەکدار لە مانیپور چالاک بوون، لە ماوەی دوو دەیە تا ساڵی ٢٠١٠ زیاتر لە ١٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دەوڵەت تاڕادەیەک ئارام بوو لە دوایین هێرشی گەورەی یاخیبووان لە ساڵی ٢٠١٥، کە بۆسەیەک بۆ سەر کاروانێکی سەربازی ئەنجامدرا و نزیکەی ٢٠ سەرباز کوژران.

 

دوایین توندوتیژی بانگەوازەکانی نێوان کوکیزۆ زیندووکردەوە بۆ ئەوەی ئیدارەیەکی جیای دەوڵەتیان پێبدرێت،بئەم داواکارییە بە تەواوی لەلایەن میتیەکانەوە ڕەتکراوەتەوە کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ٢.٨ ملیۆن دانیشتوانی ویلایەتەکە پێکدەهێنن، بەپێی دوایین سەرژمێری هیندستان لە ساڵی ٢٠١١.

 

توندوتیژیی پچڕپچڕ بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی پەلە لە هێزەکانی لە ناوچەکانی دیکەوە بردووەتە ناوچەکە کاتێک شەڕ و پێکدادانەکان دەستیپێکردووە، هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ و پچرانی ئینتەرنێتی سەپاندووە.