ئاوی دەریاچەکانی ئەوروپا بە شێوەیەکی پێوانەیی دادەبەزێت
دەریاچەی پرێسپا خاوەنی مێژووییەکی دێرینی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایە بە ڕێژەیەکی مەترسیدار بچووک دەبێتەوە، بەهۆی هۆکارە ژینگەییەکان و پیسکەرەکان.
ناوەندی هەواڵ
بۆ هەزاران ساڵ دەریاچەی پرێسپا پاک و خاوێنی بوو، بەڵام لە ژێر فشاری گۆڕانی کەشوهەوا و بێ کۆنترۆڵی لە پیسبوون، کە ئەو ئاوە خاوەنی مێژووییەکی دێرینی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایە بە ڕێژەیەکی مەترسیدار بچووک دەبێتەوە.
دەریاچەی پرێسپا دەکەوێتە سێ خاڵی باکووری مەقدۆنیا و ئەلبانیا و یۆنان، سیستەمێکە لە دوو دەریاچە کە لەیەکتر جیا کراونەتەوە، دەریاچەی پرێسپا کە لە سنوورەکانی ئەلبانیا و یۆنان و باکووری مەقدۆنیا دایە و پێدەچێت هەزاران جۆری ئاژەڵی تێدابێت کە پشت بە ئاو و شوێنی نیشتەجێبوونی دەوروبەری دەبەستن.
گەرمبوونی پلەکانی گەرما وێرانکارییەکی زۆری بەسەر بەفربارینی ساڵانەی ناوچەکەدا هێناوە، ئەو چەمە گرنگانەی کە دەچنە ناو پرێسپاوە وشککردووەتەوە، ئەمەش ئەو جۆرانەی کە پشت بە دەریاچەکە و ئاوێکی دیکەی نزیک دەبەستن خستویەتیە مەترسییەوە.
بەپێی وتەی پارێزەرانی پارکەکان کە چاودێری وردی دەریاچەکە دەکەن، دابەزینی ڕێژەی بارانبارین بووەتە هۆی پاشەکشە و کەمبوونی بەردەوامی ئاوەکە، کە لە هەندێک شوێن تا سێ کیلۆمەتر کەمی کردووە.
سپاسە شومکا، مامۆستا لە زانکۆی کشتوکاڵی تیرانا لە پایتەختی ئەلبانیا دەڵێت: "ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئاستی دەریاچەکەدا ئاماژەیان پێکراوە پەیوەندییان بە گۆڕانی کەشوهەواوە هەیە".
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهەمان شێوە هەڵمبوونی زیاد کردووە و بارانبارینی ساڵانەی کەمکردووەتەوە،
کێڵگە سێوەکانی دەوروبەری زۆر پشت بە ئاوەکەی دەبەستن ئەمەش ئاوی دەریاچەکەی کەم کردوەتەوە، توێژینەوەیەک کە ناسا ئاماژەی پێکردووە، ڕایگەیاندووە کە دەریاچەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ و ٢٠٢٠دا ڕێژەی ٪٧ ڕووبەری ڕووبەری و نیوەی قەبارەکەی لەدەستداوە.
پیسبوونی ژینگە کە لە هۆکارەکانی کشتوکاڵییەوە دێت کە ئەمەش ترسی دروستکردنی ناوچەی مردوو دروست دەکات، هەروەها دەیان ساڵە دەریاچەکە بە شێوەیەکی چڕ پیس بووە.
پرێسپا ماوەی نێوان یەک بۆ پێنج ملیۆن ساڵە ئەم دۆڵەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای پڕکردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە کۆنترین سیستەمە ئیکۆلۆژییەکانی ئاوی شیرین لەسەر کیشوەرەکە، نزیکەی ٢٠٠٠ جۆری ماسی و باڵندە و شیردەرەکان لەگەڵ کۆمەڵێک فلۆرا بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە ئاوەکانی دەبەستن.
تێکچوونی زیاتر دەتوانێت کارەساتبار بێت بۆ ئیکۆسیستەمی ناوخۆیی، بەڵام بۆ دەریاچەی ئۆهریدی نزیکی کە ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاواوە دوورە، بەهۆی شوێنی پرێسپا لەسەر زەوییە ئاست بەرزەکان هەر فشارێکی زیادە کە لەسەر پرێسپا کەڵەکە بووبێت، پێدەچێت لە خوارەوەی ئۆهرید هەستی پێبکرێت، کە تەنها دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی پیسبوونی زۆر و گەشەپێدانی ڕێکنەخراوەوە، مەترسی لەدەستدانی جێگەی خۆی لە لیستی شوێنەوارە سروشتییە جیهانییەکانی یونسکۆدا هەبوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان UNDP ساڵانە نزیکەی ٦٥ تۆن قڕکەر لە ناوچەکەدا بەکاردەهێنرێت و بڕێکی زۆر لەو ماددە کیمیاییانە لەڕێگەی ئاوی ڕژاوەوە دەگاتە پرێسپا.
قڕکەر و مادە کیمیاییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە باخەکانی سێودا بەکاردەهێنرێن کە لە ناوچەکەدا بەناوبانگن، کە نزیکەی ٪ ٧٠ی چالاکییە ئابوورییەکان لە کەناراوەکانی پرێسپا و دەوروبەری لە ناوچەکانی باکووری مەقدۆنیای دەریاچەکەدا پێکدەهێنن.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕایگەیاندووە، "فڕێدانی پاشماوەی زیندوو و زیاد بەکارهێنانی پێداویستی و قڕکەر" بووەتە هۆی گەشەکردنی خێرای بایۆماس لە دەریاچەکەدا."