٥ ماددەی تایبەت بە ئاژەڵانی سەرشەقام پەسەندکراو ڕێگە بە کوشتنیان دەدات

٥ ماددەی یاسایی کە بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا، ڕێگە بۆ کوشتنی ئاژەڵانی سەر شەقام دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی ئاژەڵ کە لە ١٧ ماددە پێکهاتووە و ڕێگە بۆ کوشتنی ئاژەڵ لە شەقامەکان دەکاتەوە، لەلایەن خەڵکی گشتی بە کاردانەوەی گەورە پێشوازی لێکرا.

 

 ٥ مادەی یەکەمی یاساکە لە لیژنەی گشتیی ئەنجومەن وەرگیرا، بابەتی پێنجەم کە زۆر باسی لێوە کرا، ڕێگا بۆ کوشتنی ئاژەڵەکان دەکاتەوە.

 

 گفتوگۆ بەردەوامە

 لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆر پێشنیاریان کرد بۆ لابردنی ماددەی ٥ ، بەڵام هەموویان ڕەتکرانەوە، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکان لەسەر پێشنیارەکان بەردەوام دەبن.