بەهارە هیدایەت: نیگەرانی تەندروستی من مەبن، نیگەرانی ئێران بن

لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لە خواردن، بەهارە هیدایەت، بەندکراوی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤینی ئێران دەستگیرکراوە، پەیامێکی بۆ خەڵک نارد کە نیگەرانی تەندروستی ئەو نەبن، بەڵکو نیگەرانی ئێران بن.

 

ناوەندی هەواڵ

 

دوای داواکارییەکانی خەڵک بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەی لە خواردن، بەهارە هیدایەت، زیندانی سیاسی ڕۆژی شەممە ٩ی ئەیوول، نامەیەکی لە زیندانی ئەڤینەوە بڵاوکردەوە، کە تیایدا خواستی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە مانگرتن لە خواردن پشتڕاستکردەوە و نووسی: نیگەرانی من مەبن، نیگەرانی ئێران بن.

 

بەهارە هیدایەت لە نامەکەیدا ئاماژەی بە دەستگیرکردن و هەڕەشەکانی بنەماڵەی قوربانییەکان کردووە و وتی: بۆ من ئەم مانگرتنە نوێکردنەوەی بەڵێنە بە ویژدانی گشتی ئێرانییەکان بۆ ئازادی، شەرمەزارییە کە خێزانەکان ئازارەکانیان بەهۆی ئەو ستەمەوە لەم ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

لەبارەی ئەو کەسانەی کە داوایان لێکردووە مانگرتنەکەی لە خواردن بشکێنێت، وتی: ژیانم، ئازادی یان زیندانیکردنم نیگەرانی منە کاتێک ویژدانی گشتی کۆمەڵگە و ویستی ڕووخاندنی ڕژێم زیاد دەکات، نیگەرانی من مەبن، نیگەرانی  ئێران بن.

 

ئەوەشی تێدا هاتووە: ویژدانێکی سیاسی سەرچاوەی ڕەسەنی هێز و پاڵنەری خەڵک بووە بۆ خەبات، توانای ئەوەی پێ بەخشیون کە کەسانی دیکەی دەوروبەری بناسن، هەروەها دەتوانێت هێزە سیاسییەکانی جیهان لاواز بکات.