تۆڕی ژنانی عێراق هۆشداری دەدات لە دابەزینی مافەکانی ژنان

مافەکانی ژنانی عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە و گەیشتووەتە لوتکە بە یاسای باری کەسی و یاسای جەعفەری، کە خاڵێکی ناکۆکی ڕاستی پێکدەهێنن کە هەڕەشە لە سەقامگیری خێزان و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- تۆڕی ژنانی عێراق "تقرير الظل" "ڕاپۆرتی سێبەر"ی خۆی لە میانی بەشداریکردنی لە دانیشتنی ٩٢ی لیژنەی نەهێشتنی هەڵاواردن دژی ژنان "سیداو" لە جنێڤ لە ڕۆژی ٢ی شوباتی ئەمساڵدا پێشکەش کرد.

 

تۆڕی ژنانی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە عێراق ڕووبەڕووی ڕاستەقینەترین ئاستەنگ دەبنەوە، لە پێش هەموویان یاسای باری کەسی ساڵی ٢٠٢٥ و یاسای جەعفەری، بەهۆی ئەو پێشێلکارییە سەختانەی مافەکانی ژنان کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

ئاماژەی بە پەرەسەندنی هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن و هەڕەشەکان کرد کە ڕێکخراوەکانی ژنان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەکەنە ئامانج، ئەم پێشێلکاریانە نەک هەر پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بەڵکو هەڕەشە لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و بناغەکانی دەوڵەتێکی مەدەنی دەکات، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی بەرامبەر بە ژنان.

 

یاسای باری کەسی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٥ و یاسای جەعفەری خاڵێکی ناکۆکی ڕاستەقینەی پێکدەهێنن کە مەترسی لەسەر سەقامگیری خێزان و ئاشتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات، یاساکە بڕگەی فەقهیەی بەسەرچوو لەخۆدەگرێت کە پێچەوانەی دەستووری عێراق و سیستەمی یاسایی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییە، ئەمە جگە لەوەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق پێشێل دەکات.

 

لە دیارترین ئەو پێشێلکاریانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە، بەپێی "تقرير الظل" "ڕاپۆرتی سێبەر"، ڕێگەدان بە هاوسەرگیری ئایینی بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی، هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، لێسەندنەوەی مافی نیشتەجێبوونیان لە ژنانی جیابووەوە، کەمکردنەوەی مافی سەرپەرشتیکردنی دایکان، بێبەشکردنی ژنان لە میراسی زەوی و موڵکیان، جێبەجێکردنی یاسا بە شێوەیەکی پاشەکشەیی بەبێ ڕەزامەندی ژنەکان، پێدانی دەسەڵاتی ڕەها بە هاوژینەکان لە جیابوونەوەدا، ڕێگەدان بە فرەژنی بەبێ ڕێسای دادپەروەرانە.

 

"پەرەسەندنی سەرکوتی ڕێکخراوەکانی ژنان"

لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی، هەڵمەتی چەواشەکاری سیستماتیکی و تۆمەتی خیانەت هەیە کە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ژنان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەکاتە ئامانج، لەوانە هەڕەشەی کوشتن و ڕفاندن، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ناو زانکۆ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان، جگە لەوەش بەکارهێنانی دەستەواژەی "ڕەگەز" و "یەکسانی" بە فەرمی قەدەغە کراوە و ڕێکخراوەکان ناچار کراون بەڵێن بدەن کە لەگەڵ چەمکە نێودەوڵەتییەکان بە بیانووی ناکۆکی لەگەڵ بەها ئایینی و ڕەوشتییەکان.

 

وڵاتەکە شایەتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی خێزانی بووە، بەتایبەتی توندوتیژی هاوژینەکان، لە نەبوونی یاسایەکدا کە توندوتیژی خێزانی بە تاوان بزانێت و پاراستنی یاسایی بۆ ژنان و منداڵانی کچ دابین بکات، جگە لەوەش هەندێک لە بابەتی زانکۆکان ڕەخنە لە ڕێککەوتننامەی سیداو لەخۆدەگرن، وەک ئامرازێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان و بەرەوپێشبردنی تێڕوانینە هەڵەکان سەبارەت بە یەکسانی نێوان هاوژینەکان.

 

تۆڕەکە بە خستنەڕووی "تقرير الظل" "ڕاپۆرتی سێبەر"ی خۆی و ڕاسپاردەکانی خولی ٩٢ لە کۆتاییدا، داوای لە حکومەتی عێراق کرد پابەندی دەستوور و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی سیداو بێت، بەمەش پاراستنی مافەکانی ژنان و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی مسۆگەر بکات.

 

"پابەندنەبوون بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان"

لە بەرامبەردا، نەهلە حەیدەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی نەهێشتنی هەەڵاواردن لە دژی ژنان رەخنەی له شاندی حکومەتی عێراق گرت کەپابەند نەبوونیان بەڕێککەوتننامه نێودەوڵەتییەکانەوەیە، سەرەڕای پەیو٣لەندی عێراق بە ڕێککەوتننامە کە لە ساڵی ١٩٨٧.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەم ماوەیەی دواییدا شایەتی دابەزینی بەرچاوی دەستکەوتەکانی مافەکانی ژنان بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی یاسادانان و یاسایی، بەتایبەتی سەبارەت بە یاسای جەعفەری، ئەم دابەزینە نوێنەرایەتی یەکێک لە مەترسیدارترین قۆناغەکان دەکات کە مافەکانی ژنان لە عێراقدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.

 

سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بە ڕاسپاردەکانی پێشووتر کرد کە داوای لە عێراق کرد مادەی ٤١ی دەستوور هەڵبوەشێنێتەوە، کە تایبەتە بە ئازادی یاسادانان لە یاساکانی باری کەسیدا، بەو پێیەی نایەکسانی لەنێوان خودی ژناندا بەهێزتر دەکات، نەک بۆشایی لەنێوان ژن و پیاودا دروست بکات.

دووپاتیشی کردەوە، بەداخەوەن لە دەرکردنی پرۆگرامی زانکۆکان لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە کە زانیاری چەواشەکارانەیان تێدایە لە ژێر پەردەی مافی مرۆڤ و دیموکراتیکیدا، ئەمەش ئەو بیرۆکەیەیان بەرەوپێش دەبات کە ئامانجی ڕێککەوتننامەی سیداو هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکەیە، کە ئەمەی بە پێشێلکردنی ڕاستی پەیماننامەکە و ئەندامەکانی و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی عێراق زانی، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ناوبانگی وڵاتەکە، هەروەها ڕەخنەی لە هەڵمەتەکانی هاندان و هەراسانکردن گرت لە دژی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە پەیوەندییان بە چاودێریکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی عێراقەوە هەیە.

 

سەبارەت بە کاریگەری یاسای خێزانی جەعفەری لەسەر مافەکانی ژنان لە عێراق بەتایبەتی سەبارەت بە هاوسەرگیریی منداڵ و میرات و سەرپەرشتیکردنی منداڵ، ڕاپۆرتی عێراقی جەختی لەوە کردووەتەوە،کە یاساکە بە ڕەتکردنەوەی بەربڵاو لەلایەن مەزهەبە ئایینییە جیاوازەکان و نوخبە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەرەوڕوو بووەتەوە، ئەم ڕەتکردنەوەیە لە درێژەدان بە توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن کۆدەوە سەرچاوەی گرتووە و پێشێلکردنی زۆرێک لە مافەکانیان، وەک کەمکردنەوەی ماوەی سەرپەرشتیکردنی دایک، بێبەشکردنی ژنان لە مافی میرات و خاوەندارێتی، شەرعیەتدان بە هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا و هاوسەرگیریکردنی منداڵانی کەم تەمەن بە مۆڵەتی ئایینی لەسەر بنەمای چەمکی پێگەیشتنی یاسایی، کە ئەمەش بەشدارە لە فراوانکردنی بۆشایی ئابووری.

 

"پێویستی پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی سیداو و دەستوور کردووەتەوە"

نەهلە حەیدەر عەلی جەختی لەوە کردەوە، کە هاوسەنگکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لەگەڵ ڕێزگرتن لە بەها کۆمەڵایەتییەکان دژایەتی باشترکردنی مافەکانی ژنان نییە، هەروەها نەریتەکان پاساو نادەن بۆ بێبەشکردنی ژنان لە خوێندن، چاودێری تەندروستی، یان بەشداریکردن لە بازاڕی کاردا، زیاتر جەختی لەسەر پێویستی ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە لە لایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێککەوتنەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک خوێندنی بێبەرامبەر و چاودێری تەندروستی.

 

دووپاتی کردەوە، کە پابەندبوونی حکومەت بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری پێویستی بە پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە یاسای جیاکاری دژ بە ژنان لە هەندێک یاساکانی عێراق و پابەندبوون بە بنەمای دەستووری یەکسانی نێوان ژن و پیاو هەیە، ئەمەش هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگە یاساییانە دەگرێتەوە کە ڕێگە بە "دیسیپلینکردنی ژنان" دەدەن یان ڕێگە بە دەستدرێژیکاران دەدەن لە سزا ڕزگاریان بێت بە هاوسەرگیریکردن لەگەڵ زیانبەرکەوتووان.

 

نەهلە حەیدەر عەلی لە کۆتای قسەکانیدا، وتی: کە ژنانی عێراق هاوڵاتین و خاوەن مافێکی تەواون و بەشێکی دانەبڕاون لە مێژووی وڵات، ئەمەش پێویستی بە پاراستنی یاسایەک هەیە کە مسۆگەری یەکسانییان بکات، بەشداریکردنیان لە کار و سەرکردایەتی و بڕیاردان مسۆگەر بکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ژنان لە پرۆگرامەکانی پەروەردەدا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی عێراق لە سەرکردە دیارەکانی ژن.

 

عێراق پێشکەوتنێکی لە دامەزراندنی ژنان و بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی و بڕیاردانی سەرکردایەتیدا ڕاگەیاند، لە میانی بەشداریکردنی شاندی فەرمی کۆماری عێراق لە دانیشتنی گفتوگۆی هەشتەمین ڕاپۆرتی خولیی بەردەم لیژنەی سیداو لە میانی دانیشتنی ٩٢ لە جنێڤ، هەروەها پابەندبوونی عێراق بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان و هاوکاریکردن لەگەڵ میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی نەتەوەیی گشتگیرەوە ڕاگەیاند ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئابووری و سیاسی، و پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان.