لە شوێنی دیجیتاڵیدا... کێ ژنی بەرگریکاری مافی مرۆڤ دەپارێزێت؟
لە ناوچەیەکدا کە ململانێکان لە نێوان مۆدێرنیتە و نەریتدا یەکتر دەبڕن، توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان و بە تایبەت ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، ئیتر تەنها کاریگەرییەکی لاوەکی نییە.

حەنان حارت
مەغریب- سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییە خێراییانەی دیجیتاڵی لە مەغریب و وڵاتانی دیکەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، بەڵام ئەم پێشکەوتنە لەگەڵ یاسایەکی پێشکەوتوو یان میکانیزمی پاراستن نەبووە کە گەرەنتی سەلامەتی ژنان لە شوێنی دیجیتاڵیدا بکات، کە زۆرجار بووەتە گۆڕەپانێکی نوێ بۆ تۆقاندنی ڕەمزی و توندوتیژی سیستماتیکی.
پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە بڕیار بوو ئامرازی ڕزگارکردنی دەنگی ژنان بن، ئەمڕۆ بووەتە شمشێرێکی دوودەم، ژنان کاتێک بۆچوونەکانیان دەردەبڕن، ڕووبەڕووی هێرشی ئەنقەست دەبنەوە، کە تیایدا ئایین و نەریت و تەنانەت ئامرازە سیاسییەکان بۆ بێدەنگکردنیان بەکاردەهێنرێن.
لە کاتێکدا توندوتیژی ڕەمزی ڕاستێیەکی کولتووری دامەزراوە، توندوتیژی دیجیتاڵی بووەتە درێژکراوەی ئەو توندوتیژییە، ژنان دەکاتە ئامانج تەنها لەبەر ئەوەی چالاکبوونیان هەڵبژاردووە نەک بێدەنگ.
کاتێک بەرگریکردن لە ژنان دەگۆڕێت بۆ "تۆمەتبارکردن"
لە ئیتاڵیا کە بڕیارە دادپەروەری بەهێزتر بێت لە ژاوەژاوی ڕق و کینە، تریا بوکسیبی مەغریبی، پێشەنگی کۆمەڵەی ژنان و منداڵان دژی توندوتیژی، خۆی بینیەوە کە بووەتە قوربانی هەڵمەتێکی خراپەکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی تەنها لەبەر ئەوەی پشتگیری دوو ژنە کۆچبەری مەغریبی کردووە کە تووشی توندوتیژی خێزانی بوون.
تریا بوکسیبی وتی: چاوەڕوانم نەدەکرد هەڵوێستی هاودەنگیم بگۆڕێت بۆ هەڵمەتێک دژی ژیانی تایبەتی خۆم و خێزانەکەم، بەرگریکردن لە قوربانیانی توندوتیژی نابێت بە قامچی لێدانی گشتی بەرەوڕوو بێتەوە.
هەڵمەتەکە تەنیا لە ڕەخنەگرتندا سنووردار نەبوو، پەرەی سەند و بوو بە هەڕەشە و سووکایەتیکردن کە ژیانی تایبەتی کردە ئامانج، دیمەنێک کە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی ستەمی پیاوسالاری دیجیتاڵییە، کە لەسەر ڕق و کینە گەشە دەکات و هەوڵدەدات هەموو دەنگێکی مێینە کە دەوێرێت بڵێت "نا" بێدەنگ بکات.
سەرەڕای ئەمەش وازی نەهێنا، بەڵکو سکاڵای فەرمی لە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا تۆمار کرد و ئەوانیش دۆسیەکەیان بە ڕاستەقینە وەرگرت، بە وتەی ئەو، گرنگ بوو بۆ هێرشبەرەکە بزانێت کە ژنانی مەغریبی ئامانجێکی ئاسان نین و یاسایەک هەیە کە دەیانپارێزێت، تەنانەت لە ڕەوەندیشدا.
تریا بوکسیبی لەوە بێبەری نییە،زۆرێکیان ڕووبەڕووی هێرشی دیجیتاڵی هاوئاهەنگ بوونەتەوە تەنها لەبەر ئەوەی هەڵیانبژاردووە بەرگری لە پرسی ژنان بکەن لە شوێنی گشتیدا کە هێشتا خوویان بە ئامادەبوونی بەهێزی ژنان نەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا داوا لە ژنان دەکرێت کە بەهێز بن، بەڵام کاتێک هێزیان نیشان دەدەن سزا دەدرێن، سەرکەوتنی ژنان هەندێک بێزار دەکات، بۆیە پەنا دەبەنە بەر چەکی ناوزڕاندن و گومان.
کاتێک ڕۆڵ و خود دەکرێنە ئامانج
وەفا بەدری، چالاکوان ئەندامی کۆڕبەندی مۆدێرنیتە و ڕۆشنگەری مەغریب ڕایگەیاند، توندوتیژی دیجیتاڵی شایەتی زیادبوونی مەترسیدارە، بەتایبەتی دژی ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، چونکە هێرشەکان لەسەر بۆچوونەکان ناوەستن، بەڵکو ژیانی تایبەت و پێگەی پیشەیی و تەنانەت دایکایەتی و مێینەیی دەکەنە ئامانج، توندوتیژی دیجیتاڵی بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرەدەستێنێت و ژنان بە گشتی دەکاتە ئامانج، بەڵام توندترینیان ئەوەیە کە ئاراستەی ژنانی بەرگریکار دەکرێت، چونکە ناوزڕاندن لێرە هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ یەکلاکردنەوەی نمرەکان، کاریگەری لەسەر کەرامەت و پیشەییبوون و لێهاتوویی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆمەڵگەیەکدا کە دروشمی مافەکانی مرۆڤ بەرزدەکاتەوە، ناتوانێت بەردەوام بێت لە چەواشەکردنی ژنانی چالاکوان، توندوتیژی دیجیتاڵی شوێنی ژنان لە ژیانی گشتیدا دەدزێت و ڕێگری دەکات لە ڕێگەی یەکسانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنە چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەدەست ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە دەناڵێنن کە ڕەگیان لە عەقڵیەتی پیاودا هەیە، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر بەرەوڕووی هێرشەکان ببنەوە، بەتایبەتی کاتێک جەستە و ناسنامەکانیان بۆ تێکدانی بۆچوونەکانیان بەکاردەهێنرێت.
چۆن ژنان بپارێزین؟
وەک چالاکوانانی دیکەی ژن داوای کرد کە ڕێبازێکی فرەڕەهەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی بگیرێتەبەر، کە لەیاساوە دەست پێبکات و بە هۆشیارکردنەوە کۆتایی نەیەت، پێویستمان بە یاسایەکی توند هەیە کە ناوزڕاندنی دیجیتاڵی بە تاوان بزانێت، بەتایبەتی کاتێک ئاراستەی ژنان و چالاکوانی مافی مرۆڤ دەکرێت، بەڵام پرسەکە لە دەقەکاندا ناوەستێت، بەڵکو دەبێت سیاسەت و بودجەی گشتی وەڵامدەرەوەی ڕەگەز بۆ پەروەردە و ڕاگەیاندن و تەندروستی جێبەجێ بکەین، بۆ ئەوەی خەبات تەنها دروشمی پووچ نەمێنێتەوە.
وەفا بەدری، چالاکوان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ناتوانین کۆمەڵگەیەک بنیات بنێین کە باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ هەبێت لە هەمان کاتدا تێڕواینی پیاوسالاری و شێواندنی وێنەی چالاکوانانی ژن، توندوتیژی دیجیتاڵی نەک تەنها متمانە دەکوژێت، بەڵکو شوێنی ژنانی چالاکوان لە ژیانی گشتیدا دەدزێت، دەرئەنجامەکە؟ پاشەکشەیەک لە ڕێگای یەکسانی و دواکەوتن لە پرۆسەی گۆڕانکاریدا، کە بڕیارە بەکۆمەڵ بێت نەک نوخبەگەرایی.