ڕاستی ڕۆژنامەگەری عێراقی... ئالەنگاری پیشەیی و نادادپەروەری بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن -٢

لە ژینگەیەکی ئاڵۆزی ڕاگەیاندن کە بە سنووردارکردنی یاسایی و خۆسانسۆری و هەڕەشەی بەردەوام تایبەتمەندە، ڕۆژنامەنووسان لە عێراق ڕووبەڕووی ئالەنگاری بنەڕەتی دەبنەوە کە کاریگەری لەسەر سەربەخۆیی پیشەییان هەیە.

رەجا حەمید ڕەشید

 

بەغدا- لەم دواییانەدا پێویستی بەپەلەی چاکسازیی یاسایی و پیشەیی بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە گەیاندنی ڕاستییەکان، دوور لە دەستوەردانی سیاسی و سنووردارکردنی سەپێنراو، سەریهەڵدا، ئەمەش لەلایەن ژنە ڕۆژنامەنووسانی عێراقییەوە لە هەوڵەکانیاندا بۆ دادپەروەری و ژینگەیەکی سەلامەت و سەربەخۆ کە ڕێگەیان پێبدات بە ئازادی و کارا پیشەکەیان پراکتیزە بکەن، جەختی لەسەر دەکەنەوە.

 

لەناو ژینگەیەکی ئاڵەنگاری ڕاگەیاندن، پێویستی پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان، چ ژن و پیاو، لە عێراقدا تیشک دەخرێتەسەر، ئازادی ڕۆژنامەگەری بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سنووردارکردنی توند، کە بە ڕوونی لە ڕیزبەندی ڕژێمی عێراق لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا ڕەنگ دەداتەوە، لە کاتێکدا داوای ژینگەیەکی سەلامەت بۆ پراکتیکی ئازاد و سەربەخۆی ڕۆژنامەگەری لە گەشەکردندایە، بەڵام ڕاستییەکە پڕ لە سەختی ماوەتەوە، لە هەڕەشەی ڕاستەوخۆوە، تا سنووردارکردنی یاسایی، تا پەراوێزخستنی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە دامەزراوە ڕاگەیاندنییەکان، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم ئاڵەنگاریانە، چاکسازی لە ژینگەی ڕاگەیاندندا دەبێتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ڕۆژنامەگەری و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە پیشەسازی ڕاگەیاندندا.

 

میراسی سیاسی و کاریگەری لەسەر ڕاگەیاندن

یامام سامی، ڕۆژنامەنووس لە بەغدادەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ عێراق ئەزموونی دەکات، دەرئەنجامی سروشتی دەیان ساڵەی سەرکوت و بێدەنگکردنی دەنگەکانە، کە بەهۆی دیکتاتۆری پێشوو و ململانێی نێوان لایەنە ڕکابەرەکان و مەزهەبەکان بۆ دەستەڵات ڕەگیان داکوتاوە، سەرەڕای ئەو ئیمتیازاتانەی عێراق بەهۆی سامانە بەرفراوانەکەی و پێگەی جیۆپۆلەتیکییەوە بەدەستی دەهێنێت، کاردانەوەکانی شەڕ و ململانێکان کاریگەرییان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان هەبووە و ئازادی ڕۆژنامەگەری بێبەری نەبووە لەم تێکچوونە.

 

پێی وایە شۆڕشی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ وەرچەرخانێکی گەورەی لە دیمەنەکەدا بەدیکرد، بەو پێیەی بەشداریی کرد لە بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنووسان بۆ کارکردن بە بوێری، ئەمەش ڕێگەی پێدا شوێنی ئازادی ڕادەربڕینیان بۆ دروست بکرێت. هەرچەندە پشتیوانی حکومەتی ئێستا بۆ سەروەری یاسا سنووردار و دوودڵی دەمێنێتەوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی باڵادەستی پارەی سیاسی بەسەر بەشەکانی دەسەڵاتدا، هەنگاوێکی پێشوەختە، ئەگەرچی وریایە، بە ئاراستەیەکی دروستدا نیشان دەدات.

 

ڕۆژنامەگەری ژن: لە نێوان ئالەنگاری و بەرخۆدان

یامام سامی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رۆژنامەنوسانی ژن ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵەنگاری ئاڵۆز دەبنەوە، دیارترینیان نەبوونی ئازادی ڕەخنەیە، بەتایبەتی کاتێک باس لەو گروپانە دەکرێت کە لەلایەن گروپە چەکدارە کاریگەرەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن، کە تەنانەت حکومەتیش بەزەحمەت کاردانەوەکانیان کۆنترۆڵ دەکات، سەرەڕای دابەزینی ڕێژەیی ئاستی مەترسی لە ساڵانی ڕابردوودا بەبەراورد لەگەڵ دەیەی ڕابردوو، هەڕەشەکان هەر ماون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایەی سیاسی بەسەر دامەزراوە ڕاگەیاندنییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاراستەی وتاری ڕاگەیاندنی هەیە، بەو پێیەی ڕۆژنامەنووسان ناچارن پابەندبن بە سیاسەتەکانی دەزگا داراییەکانیانەوە یان خۆیان لە دژایەتیکردنیان بەدوور بگرن، بەپێی ئەو سنووردارکردنانە، ڕۆژنامەنووسانی ژن هاتوون پشت بە پلاتفۆرمی پەیوەندی جێگرەوەوە ببەستن وەک شوێنی ئازادتر بۆ دەربڕین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شوێنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوە ڕایگەیاندوە لە ژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە، و ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی لەکارخستنی ژنە ڕۆژنامەنووسێک تەنها بەهۆی دەربڕینی بۆچوونێک کە لەگەڵ سیاسەتەکانی دامەزراوەکەدا ناکۆکە.

 

ڕوونیشیکردەوە، قەیرانی هەلی کار لەبواری ڕاگەیاندندا سەختییەکانی بەردەم ژنە ڕۆژنامەنوسان گەورەتر کردووە، بەو پێیەی پیشەکە بۆتە کراوەیەک بۆ ئەوانەی هیچ شارەزاییەکیان نییە، ئەمەش بووەتە هۆی لایەنگری و کاریگەری زاڵبوون بەسەر دامەزراندنی ناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن،ئێستا پۆستەکان لەسەر بنەمای پەیوەندی کەسی یان کاریگەری دارایی دەبەخشرێن، نەک لێهاتوویی و ئەزموون. ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی ئەم پرسە پێویستی بە ئیرادەی کاریگەرانەی حکومەت هەیە، سەرەتا لە سنووردارکردنی کاریگەریی سەرمایەی سیاسی لەسەر میدیاکان دەستپێدەکات، دواتر پێشکەشکردنی پاڵپشتی ئەخلاقی و ماددی ڕاستەقینە بۆ ژنە ڕۆژنامەنووسەکان، توانای ئەوەیان پێبدات ڕۆڵی خۆیان لە گەیاندنی ڕاستییەکان بەجێبهێنن و بە ئازادی خۆیان دەرببڕن لە چوارچێوەی ژینگەیەکی پیشەیی کە ڕێز لە مافەکان بگرێت و سەلامەتی دابین بکات.

 

پێی وایە کاریگەری کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق سەرەڕای گرنگییەکەی، بە بەراورد لەگەڵ کاریگەریی بەرچاوی ڕاگەیاندنی  پارەدار کە تاڕادەیەکی زۆر زاڵە بەسەر دیمەنی ڕاگەیاندندا، سنووردارە. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵەنگاریانە ڕووبەڕووی پرس دەبنەوە، چونکە زۆرجار لەلایەن هەندێک توێژی کۆمەڵگەوە بە گومان و ناڕەزامەندییەوە سەیر دەکرێن، بەتایبەتی لەگەڵ پەرەسەندنی گومانی لایەنە نێودەوڵەتییەکان کە پشتگیریان دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکردنی یاسا گفتوگۆیاویەکان، وەک یاسای باری کەسیی جەعفەری، دەرخەری ڕادەی ئەو ئاڵەنگاریانەن کە ڕووبەڕووی مافەکانی ژنانی عێراق دەبنەوە، بەتایبەتی کە دەرچووە سەرەڕای بانگەوازەکان بۆ ڕاگرتنی بەهۆی نادادپەروەرییەکەیەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەرئەنجامی کۆدەنگی سیاسیی نێوان لایەنە دەسەڵاتدارەکان بووە، تیشکی خستەسەر ئاڵۆزیی دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی ژنان.

 

هەروەها جەختی لە گرنگی پشتیوانی و پاراستنی ناوەندی ڕۆژنامەنووسان و دەستەبەرکردنی مافی ئەندامەکانی کردەوە، جەختی لە گرنگی پێویستی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن کردەوە بۆ پاراستن و پاڵپشتی بۆ ستافەکەیان، مەیدانی ڕاگەیاندن لە عێراقدا وا دەخوازێت ڕۆژنامەنووسان بە دوای پاراستن لە قەوارە پاڵپشتەکان بگەڕێن، چونکە دەسەڵاتی ڕۆژنامەنووس بەپێی بەهێزی ئەو لایەنەی پشتیوانیان دەکات زیاتر دەبێت، ئەمەش گوزارشتە لەو ڕادەیەی کە ڕاگەیاندنەکان گرێدراوە بە دەسەڵات و دەسەڵاتی سیاسییەوە.

 

دوای دوو دەیە لە گۆڕانی سیاسی، ئازادی ڕۆژنامەگەری بە سنووردار دەمێنێتەوە

ئەسما شەعلان، ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای ناسریە ڕایگەیاند، سەرەڕای زیاتر لە دوو دەیە گۆڕانکاری سیاسی لە عێراق، ئازادی ڕۆژنامەگەری هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری بەرچاو بووەتەوە، ئەمەش بە ڕوونی لە ڕیزبەندییە نزمەکەیدا دەرکەوتووە لەسەر نیشاندەرەکانی ئازادی ڕاگەیاندن و مافە بنەڕەتییەکان. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ژینگەیەکی خنکێنەری ڕاگەیاندنە کە ڕێگری لە کاری پیشەیی دەکات، سنووردارکردنی توانای ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بە ئازادی و سەلامەتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پۆلێنکردنە نەک تەنها ئازادییەکان سنووردار دەکات، بەڵکو ڕەنگدانەوەی کەشوهەوای ترس و خۆسانسۆریشە، ڕۆژنامەنووسان لە عێراقدا لەژێر فشارە ئاسایشی و سیاسی و کۆمەڵایەتییە بەردەوامەکاندا کاردەکەن، ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن یان دەستدرێژی دەبنەوە لە نێوان نەبوونی لێپرسینەوەیەکی نزیکدا بە تەواوی، هاوکات پەیوەندی سیاسی زۆربەی ڕێکخراوە ڕاگەیاندنییەکان بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی سەربەخۆ و ڕەخنەگرانەش قورس دەکات، ئەمەش ئاڵەنگاری بەردەم ڕۆژنامەنووسان لە پراکتیزەکردنی پیشەکەیان بە ئازادی گەورەتر دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە کە ژینگەی کاری ڕۆژنامەوانی لە عێراق بەدەست کەموکورتییەکی ڕوون و یاساییەوە دەناڵێنێت، بەو پێیەی یاساکانی وەک "تاوانی ئەلیکترۆنی" دەقۆزرێتەوە بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکان و دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر بڵاوکراوەکانیان، جگە لەوەش، هەژموونی لایەنە سیاسییەکان بەسەر دامەزراوە ڕاگەیاندنییەکان، ڕاگە یاندنی لە دەسەڵاتێکی چاودێری سەربەخۆوە گۆڕیوە بۆ ئامرازێکی پڕوپاگەندەیی کە خزمەت بە ئەجێندا سیاسییەکان دەکات، توانای ڕۆژنامەنووسان بۆ خستنەڕووی وێنەیەکی بابەتیانە و ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان بێلایەنانە کەمکردووەتەوە.

 

لەنێو ئەم ئاڵەنگاریانەدا، ڕۆژنامەنووسانی ژن ڕووبەڕووی دوو شێوەی جیاکاری دەبنەوە، ئازارەکانیان سنووردار نییە بەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی هەموو ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ موچەی نایەکسان بە بەراورد بە هاوکارە پیاوەکانیان، هەروەها دوورخستنەوەیان لە پۆستە پێشەنگایەتییەکانی وەک سەرنوسەر یان بەڕێوەبەری بەش، عەقڵیەتی پیاوسالاری و جیاکاریی پێکهاتەیی بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە بەهێزکردنی ژنان لە ساڵی ١٩٩٩دا.

 

کەرتی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئاڵەنگاریە بەردەوامەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوامە لە ڕۆڵی بنەڕەتی لە چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان و پێشکەشکردنی پشتیوانی یاسایی و دەروونییان، هەروەها بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە گرنگی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ، هەوڵدەدات هاوپەیمانی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکان دروست بکات بۆ زیادکردنی فشار لەسەر حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دروستکردنی کەشێکی کارکردنی ئازادتر و سەلامەتتر بۆ پراکتیزەکردنی کاری ڕاگەیاندن بەبێ سنووردارکردن و هەڕەشەکردن.

 

ئەسما شەعلان ڕوونی کردەوە، باشترکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە عێراق پێویستی بە هەنگاوی بنەڕەتی هەیە، سەرەتا لە پەرەپێدانی میکانیزمی پشتیوانی و سەلامەتی پیشەیی، بەتایبەتی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ململانێ، جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردن و دابینکردنی بودجە بۆ ڕۆژنامەگەریی سەربەخۆ، دوور لە کاریگەریی لایەنە سیاسییەکان، بەهێزکردنی ژنە ڕۆژنامەنووسان و دەستەبەرکردنی مافە پیشەیی و کارگێڕییەکانیان کردەوە، جەختی لە گرنگی ڕێکخستنی خولی پەروەردەی تایبەتمەند کردەوە لە بواری سەلامەتی پیشەیی و ئاسایشی دیجیتاڵی.

 

"ئازادی ڕۆژنامەگەری شتێکی لوکس نییە"

ئەسما شەعلان ئاماژەی بەوەدا کە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان لە شوێنی کاردا ڕووبەڕووی جۆرەها هەراسانکردن دەبنەوە، چ بە شێوەی زارەکی یان جەستەیی، چ لەناو ڕێکخراوە ڕاگەیاندنییەکان و چ لە کاتی ڕووماڵکردنی مەیدانیدا، بەدەست نەبوونی هەلی یەکسانەوە دەناڵێنن، چونکە هەندێکجار ئیمتیازات یان هەلی پێشکەوتنی پیشەیی مەرجدارە بە ئیمتیازاتی کەسی کە ڕەتیدەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پەراوێزخستنیان یان ڕێگریکردن لە پیشەکانیان، ئەم هەلومەرجە ژنە ڕۆژنامەنووسان ناچار دەکات شەڕێکی دووانە بکەن بۆ سەلماندنی لێهاتوویی پیشەیی خۆیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ژینگەیەکی کارکردن کە دادپەروەری و یەکسانی تێدا نییە، ئەمەش پێویستی بە پەسەندکردنی سیاسەتی ڕوون هەیە کە بیانپارێزێت و مافەکانیان لەناو ڕێکخراوە ڕاگەیاندناییەکان بەرز بکاتەوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئازادی ڕۆژنامەگەری شتێکی لوکس نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ دەستەبەرکردنی گەشەپێدانی سیستەمێکی دیموکراتی شەفاف، جەختی لە گرنگی سەیرکردنی ڕۆژنامەنووسان وەک پارێزەری ڕاستییەکان و دەنگێک بۆ کۆمەڵگە کردەوە، نەک وەک نەیار یان هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵات، نەبوونی هەنگاوی ڕاستەقینە لەلایەن حکومەتەوە بۆ پاراستنی ڕۆژنامەگەری و بەهێزکردنی ڕۆژنامەنووسان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕاگەیاندنی عێراقی لە ژێر ترس و سانسۆردا بمێنێتەوە، لەجیاتی ئەوەی کە پلاتفۆرمێک بێت کە ئازادانە و بابەتیانە ڕەنگدانەوەی ڕاستی کۆمەڵگە بێت.