تەندروستی
-
فرمێسک جاف: هەندێک جار خووی مرۆڤ دەبێتە دڵەڕاوکێ
خوو یەکێکە لەو ڕەفتارانەی دەکرێت لە چوارچێوەی ویستی کەسەکاندا نەبێت، هەندێک خوو هەن تاک هەستی پێدەکات، بۆیە پێویستی بە چارەسەری هەیە.
-
قەڵەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
لێدانی دڵ پاڵنانی خوێنە بەرەو دەمارەکانی جەستە، لە ڕێگەی خوێنبەرەکانەوە بۆ تەواوی بەشەکانی جەستە دەگوازرێتەوە، هەندێک کات ئەم جوڵەی خوێنە دەبێتە فشاری خوێن و بەشێک لە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەڵەوی.
-
توێژینەوەیەک: دوای گیان لەدەستدان مێشکی مرۆڤ بەرگری لە شیبوونەوەی دەکات
زانایان لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرای دەکەن، دوای گیان لەدەستدان مێشکی مرۆڤ تا ١٢ هەزار ساڵ بەرگری لە شیبوونەوەی خۆی دەکات.
-
تەندروستی جیهانی کەمبوونەوەی ڤاکسینی کۆلێرای ڕاگەیاند
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆلێرا لە ئاستی پێویست نییە و خواست لەسەری زۆر زیادیکردووە.
-
خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و بۆ جەستە بەسوودە
خورما بە هۆی ئەو تایبەتمەندە جیاوازەی لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بۆ تەندروستی جەستە سوودە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان.
-
"سەنتەرەکانی جوانکاری بازرگانی بە جوانکارییەوە دەکەن"
نیگار محەمەد دەڵێت: بەهۆی بازرگانیکردنی سەنتەرەکانەوە ژنان لە چوارچێوەی جوانکاری دەبینن، هەر کەسێک کە سەردانی دەکات بێ ئەوەی پێویستی بە جوانکاری هەبێت، جوانکاری بۆ دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە و کەسەکەش تووشی سووتاوی و کێشەی تەنددروستی دەکەن.
-
ماوەی ٢١ ساڵە چارەسەری نەخۆشەکان دەکەن
نەخۆشخانەی چارەسەری سروشتی جەستەیی شەهید ڤیان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لە کاردایە، سەرەڕای نەبوونی دەرفەت خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ گەلی مەخموور دابین دەکات.
-
سیر بە سوودترین سەوزەی سەر زەوییە بۆ جەستەی مرۆڤ
سیر هاوسەنگی جەستە دەپارێزێت و خوێن مەین کەم دەکاتەوە، هەروەها قژ بەهێز دەکات و ڕووتانەوەی قژ دەوەستێنێت، بۆیە پێی وتراوە پزیشک سیر.
-
گۆڕانی ڕەنگی لێو نهێنی دەربارەی تەندروستی دیاری دەکات
تەندروستی جەستە باش و جێگیر بێت، لایەنی دەروونی ئارام دەبێت، ڕەنگی لێوی ئاسایی پەمەییە، نیشانەیەکە بۆ ئەوەی جەستە تەندروستیەکی باشی هەیە.
-
خۆراکی تەندروست بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش گرنگە
ئەو خۆراکانی پرۆتینیان تێدایە، بەشێکە لە میکانیزمی بەرگری جەستە، وەک خۆراکی دەریایی، گۆشتی بێ چەوری، هێلکە، پاقلە مەنییەکان و بەرهەمەکانی سۆیا.
-
توێژینەوەیەک: ئەو منداڵانەی ڕۆتینی خەوتنیان ناڕێکە قەبارەی مێشکیان بچووکترە
توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەو منداڵانەی ڕۆتینی خەوتنیان ناڕێکە، بەشی پێویست ناخەون، بۆیە قەبارەی مێشکیان بچووکترە بەبەراورد بەو منداڵانەی کە هەموو شەوێک بەڕێکوپێکی دەخەون.
-
توو سوودی تەندروستی بە ژنان دەگەیەنێت
توو دارێکی مەزنە و لە شوێنی کوێستان و فێنکدا گەشە دەکات، سوودی تەندروستی بۆ ژنان هەیە، خواردنی توو گرنگە بۆ ژنی دووگیان، چونکە پەستانی خوێن ڕێکدەخات.
-
نەشمیل ڕەسوڵ: دەبێت خەڵک هۆشیاربن دەربارەی زانیارییە پزیشکیەکان
بەشداریکردنی پزیشکەکان لە بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکاندا و قسەکردنیان لەسەر هەموو بابەتێک دوودڵی لای خەڵکی دروستکردووە، بە شێوەیەک کاریگەری دەروونی دروست بکات، میدیاش ڕۆڵی سەرەکی هەیە.
-
خەتەنە، نەریتێکی کۆن و ئازارێکی زیندوو
خەتەنە نەریت و مەترسییەکی کۆنی میژووییه که دەگەڕیتەوه بۆ پێش تۆمار کردنی مێژوو و له وێنەی ئەشکەوتەکانی چاخی بەردین و مەزارە میسرییەکاندا دۆزراوەتەوە، تا ئیستاش لە زۆرینەی ناوچەکان ئەنجام دەدرێت و ئازارێکی زیندووە.
-
پیادەڕەوی لەناو سەوزایی و سروشتدا بۆ تەندروستی مێشک بەسوودە
پیادەڕەوی لە ژینگەیەکی سروشتیدا و لەناو سەوزاییدا هۆکارێکی گەورەیە بۆ پاراستنی مێشک.
-
تەمەنی شێرپەنجەی مەمک لەناو ژنانی ئێران لە ٤٠ ساڵەوە بۆ ٣٠ ساڵ بەرزبووەتەوە
پزیشک فاتمە فەراهانی، دەڵێت: شیرپەنجەی مەمک باوترین نەخۆشییە لەناو ژناندا بە شێوەیەک کە لەم ساڵانەی دواییدا گەنجان زیاتر لە تەمەنی مامناوەند تووش دەبن.
-
"سووتاندنی پاشەڕۆ پزیشکییەکان بەبێ بەکارهێنانی فلتەری هەوا دەبێتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە"
٣ ساڵ کورەی سووتاندنی پاشەڕۆ پزیشکییەکان لە کار وەستا و نەبوونی پاڵاوتنی دووکەڵە زیانبەخشەکان هۆکاری پیسبوونی ژینگەیە، سەرۆکی لیژنەی پاشەڕۆ پزیشکییەکانیش دەڵێت: لە شەش کورە دوو کورە فلتەریان هەیە بۆ پاکردنەوەی ئەو گاز و دووکەڵانەی تێکەڵ بە هەوا دەبن.
-
ئاوی بوتڵی پلاستیک هۆکاری کێشە تەندروستییەکانە
ژمارەیەك زانا ئامۆژگاری گۆڕینی ئاوی بوتڵی پلاستیكی بە ئاوی ئاسایی دەكەن، بەهۆی زۆری مەترسی و كێشەكانییەوە، کە دەبێتە دروستبوونی هەندێک کێشەی تەندروستی.
-
ناوەندی مشتەنوور کە بۆردومان کرابوو بە دەرفەتی کەمەوە جارێکی دیکە کار دەکات
پەرستار ئاهین محەمەد کە لە ناوەندی تەندروستی مشتەنوور کار دەکات ئاماژەی بەوەکرد، ناوەندەکە دوای بۆردومانەکە کراوەتەوە، بەڵام کەمی کەلوپەل و دەرمان هەیە.
-
چەند جۆر لە ئازارمان هەیە؟
پزیشک هەڤین کەمال باس لە جۆرەکانی ئازار دەکات، دەیانکات بە سێ بەشەوە و هۆکاری دروستبوونی ئازاریش دەخاتەڕوو.