پێکهاتەکانی کەرەوز سوودی بۆ ژنانی دووگیان هەیە

کەرەوز، بە یەکێک لە سەرچاوە سروشتییە دیارەکانی ئاو دادەنرێت، بەو پێیەی زۆربەی پێکهاتەکەی لە ئاو پێکدێت بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٠%، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ شێدارکردنی لەش لە کاتی دووگیانیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە باسکردنی هەر باباتێکی تەندروستی پشت بە لیکۆڵینەوە و بۆچوونە پزیشکی و زانستییەکان دەبەسترێت، یەکێک لەوانە کە پزیشکەکەن باسی لێوە دەکەن، سەبارەت بە کاریگەریی ئەم جۆرە خۆراکە لەسەر دایک و کۆرپەلەکەی، ئەو خۆراکانەیە کە پێویستە لە کاتی دووگیانیدا بخورێن.

 

دووگیانی بە یەکێک لە هەستیارترین قۆناغەکان دادەنرێت کە ژن پیایدا تێپەڕێت، بۆیە پێویستە گرنگییەکی زۆر بە جۆری ئەو خواردن و خواردنەوانە بدات کە دەیخوات، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خۆی و کۆرپەلەکەی، بۆیە پزیشکان ڕێنمایی خواردنی کەرەوز دەکەن.

 

کەرەوز، بە یەکێک لە سەرچاوە سروشتییە دیارەکانی ئاو دادەنرێت، بەو پێیەی زۆربەی پێکهاتەکەی لە ئاو پێکدێت بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٠%، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ شێدارکردنی لەش لە کاتی دووگیانیدا.

 

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی کەرەوز لە کاتی دووگیانیدا بەم شێوەیە پۆڵێن دەکرێت؛

سەرچاوەیەکی ئاو

کەرەوز، بە یەکێک لە سەرچاوە سروشتییە دیارەکانی ئاو دادەنرێت، هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ شێدارکردنی لەش لە کاتی دووگیانیدا، چونکە بەشدارە لە گۆڕینی شلەمەنیەکان کە ژنان لەم ئەزموونەدا لەدەستی دەدەن، لە ئەنجامی گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان و پێویستی زۆری بە ئاو، هەروەها کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە و پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنیەکان لە جەستەدا، ئەمەش سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بۆ ژنانی دووگیان بەرز دەکاتەوە.

 

ڕێژەی ڤیتامین سی

کەرەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشی دەدات، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی و هەوکردن کەمدەکاتەوە، جگە لەوەش ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرزکردنەوەی پرۆسەی هەڵمژینی ئاسن لە خۆراک، کە لە کاتی دووگیانیدا زۆر گرنگە، چونکە جەستەی ژن پێویستی بە بڕێکی زیاتری ئاسن هەیە بۆ پشتگیریکردنی گەشەکردن و گەشەکردنی کۆرپەلە.

 

دژە ئۆکسێنەرەکان

کەرەوز کۆمەڵێک پێکهاتەی ڕووەکی چالاک لەخۆدەگرێت کە بە دژە ئۆکسێنەر ناسراون، ئەو پێکهاتانەن بەشدارن لە پاراستنی خانەکان لە زیانەکانی کە لە ئەنجامی ئۆکساندنەوە دروست دەبێت، کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ڕادیکاڵە ئازادەکان لە جەستەدا، کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکان و زیادکردنی مەترسییەکان لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە، بۆیە بە گرنگ دادەنرێت ئەم سەوزەیە بخرێتە ناو خۆراکی تەندروستی ژنانی دووگیان بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و پاراستنی تەندروستی گشتی لەم ماوەیە هەستیارەدا.

 

لە کاتی خواردنی کەرەوز ئاگاداربە

دوای ئەوەی پزیشکان لێکۆڵینەوەیان کرد لەسەر سوودەکانی خواردنی ئەم سەوزەیە، هەندێک لەو زیانانەش پۆڵێن کران کە کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت لەسەر تەندروستی ژنانی دووگیان؛

  • خواردنی سەوزەی کەرەوز دەبێت بەپێی ڕێنمایی پزشیکی پسپۆڕ بخورێت، ژنانی دووگیان لەو کاتەدا ئەگەر کێشەی تەندروستی هەبوو دەبێت لە ژێر چاوردێری پزیشکدا خۆراکەکان هەڵبژێرێت.
  • ڕێژەی شەکری زۆر: کەرەوز ڕێژەیەکی بەرزی شەکری سروشتی تێدایە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
  • کێشەکانی هەرس: ڕەنگە هەندێک کەس تووشی کێشەی هەرسکردن ببن وەکو ئاوسانی سک و غازات لە ئەنجامی خواردنی هەروەز بە ڕێژەیەکی زۆر.
  • هەستیاری: ڕەنگە هەندێک لە ژنانی دووگیان هەستیاریان بە کەرەوز یان پێکهاتەکانی هەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی نیشانەکانی هەستیاری وەک پەڵەی پێست یان خوران.
  • پێویستە پێش خواردنی کەرەوز یان هەر جۆرە خۆراکێک ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیابوون لە کاریگەرییەکەی لەسەر سەلامەتی دایکەکە و کۆرپەکە.