ئایا زیادبوونی گۆشت لە ڕەحمدا مەترسیدارە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
پزیشک دلۆڤان محەمەد عەلی دەڵێت: گۆشتی زیادەی ڕەحم بەپێی هۆکار و جۆرەکەی، دەتوانێت حاڵەتێکی ناشێرپەنجەیی بێت یان حاڵەتێکی پێش شێرپەنجە بێت.

ناوەندی هەواڵ
پزیشک دلۆڤان محەمەد عەلی، پسپۆرى نهخۆشیهکانی ژنان و منداڵ بوون دەربارەی هەبوونی گۆشتی زیادە لە منداڵدانی ژناندا نووسیویەتی: گۆشتی زیادەی ڕەحم دەتوانێت حاڵەتێکی ناشێرپەنجەیی بێت یان حاڵەتێکی پێش شێرپەنجە بێت، بەپێی هۆکار و جۆرەکەی.
ئایا مەترسیدارە؟
گۆشتی زیادەی ڕەحم (بەتایبەت پێش سوڕی مانگانە یان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە) دەتوانێت ئاسایی بێت بە مەرجێک گەورە نەبێت و گەشە نەکات بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی ڕەحم یان نیشانەیەک بێت لە شێرپەنجەی ڕەحم بەتایبەتی ئەم نیشانانە:
خوێنبەربوون دوای وەستانی سوڕی مانگانە.
خوێنبەربوونی نائاسایی هەبوو هەر تەمەنێک بێت.
ئەگەر گۆشتی زیادەی ڕەحم بەهۆی ناهاوسەنگی ئیسترۆجینەوە بوو (بۆ نموونە قەڵەوی، نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان یان چارەسەری هۆرمۆنی).
چارەسەر:
لابردنی گۆشتەکە بە نازور و کورتاج.
شانە زیادەکان لادەبرێن و دەنێرێن بۆ زەرع نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان.
لابردنی منداڵدان، کاتێک شێرپەنجەیی بێت.