تارا جەمال و تیمەکەی هەمیشە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندان

تارا جەمال و تیمەكەی هەمیشە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندان دەڵێن: هاوڵاتیان دەبێت هۆشیاربن لە کڕینی خۆراک و كاتێك دەبینن گۆشتەكە بەقولاب هەڵواسراوە لەناو بەراد و ساردكەرەوە نییە نەیكڕن یان ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بەگشتی گەر لەناو ساردكەرەوە

شیا كۆیی

 

 کۆیە- پاراستنی تەندروستی گشتی یەکێکە لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی تاک و کۆمەڵگا، دەستەبەرکردنی ژیانێکی تەندروست و بێ نەخۆشی، ئەمەش بە گرتنەبەری خووی تەندروست وەک پاکوخاوێنی کەسی و خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و وەرزشکردنی بەردەوام و دوورکەوتنەوە لە پیسبوون ،  هەروەها پابەندبوونی خەڵک بە ڕێنمایە تەندروستیەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشییە درمیەکان. تەندروستی گشتی تەنیا لە ئەستۆی حکومەتەکاندا نییە؛ ئەرکێکی بەکۆمەڵە کە هەمووان بەشداری تێدا دەکەن بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و بونیادنانی داهاتوویەکی تەندروست و دڵنیاکەرەوە.

 

پزیشک تارا جەمال، لێپرسراوی بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی كۆیە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، بۆ ئاژانسەکەمان باسی لەكارەكانی خۆی وتیمەكەی کرد کە وەك ژنێكی سەركەوتوو كارێكی قورسیان دەستپێکردووە ئەویش چاودێری كردنی بازاڕ لە پاك زو خاوێنی و خۆراك و شوێنەكان.

 

تارا جەمال پێناسەی پیشەكەیای کردو وتی: ئێمە وەكو قەڵغانێكین لە پیش بەڕێوبەرایەتی تەندروستی كۆیەیە، چونكە پێش ئەوەی نەخۆشیەك یان كیشەیەكی تەندروستی سەرهەڵبدات ئێمە تەندروستی لێ ئاگادار دەكەینەوە، ڕێگە چارەش دادەنیین بۆ ئەو كیشەیە،  ئێمە لە بەرێوبەرایەتیەكەمان پێنج بەشمان هەیە  "بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان، كوتان، تەندروستی قوتابخانەكان، و چاودێری تەندروستی..." وكارەكانی ئێمە لە بەشی چاودێری تەندروستی كە لەهەموویان گرنگترە، بریتیە لە  چاودێریكردنی ناوبازار و ئەو شوێنانەی خزمەتگوزرای پێشكەش بە كۆمەڵگە دەكات لە هەموو ڕوویەکی تەندروستیەوە ، كە بزانین ئەو شوێنە شیاوە لە ڕووی تەندروستی و مۆڵەتی هەیە یاخود نا و ئایا خۆراكەكان کاتی بەسەرچوونیان هەیە یان نا،  ئایا كەسەكە شیاوە بۆ فرۆشتنی ئەوخواردەمەنیانە یان نا ..هند،واتە ئێمە بەتەواوی چاودێرین بەسەر ئەوانەوە جا گۆشت فرۆشە یان یان ئارایشگاو سەرتاشیە یان گەرماو.

 

تارا جەمال وتیشی: بەڕێوەبەرایەتیەكەمان روحی تەندروستیە بۆیە زۆر گرنگە،  رۆژانە لەگەل تیمەكە دەردەچین و چاودێری هەموو وبازاڕ دەكەین، بۆ هەموو ئەوانە ڕێبەرمان هەیە ڕێبەری ١٩٨١ و ١٩٨٢ كە بە پێی یاسای عێراقە هەمو ئەو ماددانەی تێدایە كە ڕێگە پێدراون بۆ پیشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بە پێی رێنمایەكان كارەكانیان دەكەن.

 

سەبارەت بەوەی کارەکە قورس نیە كە ئەو تیمەكەی ژنن لە ناو بازاڕ دەگەڕێن تارا جەمال وتی : كارەكە قورسە بەتایبەتی ئەركی زۆر لەسەرشانی منە و كارمەندەكانمان زۆر ماندوون هەموومان ماندووین، سەرەتا زۆر نامۆبووین بەلایانەوە بەڵام كە دوایی زانیان ئێمە لەسەر بەرژەوەندی ئەوانین چونكە زۆر جار ئەوانەی زانیاریان نییە ئێمە پێیان دەڵێین و زانیارییان دەدەینێ تا چارەسەری گرفتەكانیان بكەن و كارێكی پر تەندروستی پیشكەش بكەن، بۆیە ئێمە زۆر پێشیان دەخەین و زانیاریان پێدەدەین بۆ پاراستنی خۆیان و كۆمەڵگە، چونكە كەشوهەوا كاریگەری هەیە هەرشتەو دەبێی لە جێی خۆی بێت، هەندێك شت لە شوێنی شێدار تێك دەچێت وهەندێک شت دەبێت لە ساردكەرەوە دابێت، بۆیە تەنیا سەیری  میژووی بەسەر چوەنی ناكەین بەڵكو هەندێك شت بەسەرنەچووە بەڵام شوێنی هەڵگرتنی نا تەندروستە بەسەر چوو هەژمار دەرکێت،

 

جیاوازی كاری ژنان لەگەڵ پیاوان چیە ئایا ئەو كارە پیویستی زیاتری بە سەلیقەی ژن نییە؟   

تارا جەمال :بێگومان پیشتر پیاوەكان كاریان دەكرد ناڵێین خراپ بون ەوانیش كاری باشیان كرد بەڵام وەك جێ دەستی ژنان نیە ژن بەسەلیقە ترو وردترن لەم بوارەوە بۆیە زۆر جار شتی وادەزانین دوكاندارەكە دەڵێ چۆن هەستان بەوە كردووە من خۆم هەستم پێ نەكردووە! بۆیە تیمەكانی ژنانمان زۆر لێهاتوون وهەمو راهێنانیان كردووە و ڕێنمایی باشمان لە وەزارەتی تەندروستی كۆكردۆتەوە ، وتیمكەكانمان زۆر بەباشی كاری خۆیان دەكەن بۆیە داواكارین هاوكاری تیمەكمان بن و ئیمەش هاوكاریانین تاكارەكان بەباشی بكەن.

 

چ ڕێنمایەك گرنگرترینە و هاوڵاتیان چەندە پێویستە هۆشیار بن بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان؟

پزیشک تارا جەمال وتیشی: یەكیكی دیكە لە كارەكانمان ئەوەیە هاوڵاتیان هۆشیاربكەینەوە كە هاوڵاتیان دەبێ هۆشیاربن بە پارەی خۆیان خۆیان دەرخواردنی خواردنی ناتەندرووست نەكەن كاتێك دەبینن گۆشتەكە بەقولاب هەڵواسراوە لەناو بەراد و سارد كەرەوە نیە نەی كڕن یان ماستو  سپیایەتیەكان بەگشتی گەر لەناو ساردكەرەوەنەبن نابێت بخورێت، چونكە ئیستا ئاوو هەواش پاك نیە چونكە ئەو خۆراكانە دەبیت لە شوێنی سارد هەڵبگیرێن بۆیە تكایە كەزانیتان شوێنەكە گەرمە خواردنی لێ مەكڕە و منداڵەكاناتنی لێ ئاگاداربكەنەوە كە هەموو شتێك بۆ خواردن شیاونیە.

 

لەكۆتایی قسەکانیدا تارا جەمال سوپاسی تیمەكەی كردو وتی: گەر تیمەكەم نەبێت من بەتەنها سەركەوتوو نابم تیمەكەمان چاو كراوەن زیرەكن كارەكان زۆربەجوانی دەكەن.