"ڕێککاری مەمک، چارەسەرییەکی نوێیە بۆ ژنانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک"

پزیشک سۆزان فازیل دەڵێت: ژنانێک کە بەهۆکاری شێرپەنجەی مەمک یان سووتاوی بەشێک لە مەمکیان لەدەست دەدەن، دەتوانن سود لە ڕیککاری ببینن، چونکە کێشە دەروونییەکان ڕێگریان لە ناو کۆمەڵگەدا بۆ دروست دەکات.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ بەشیک لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک، ڕێژەی زۆری و کەمی شێرپەنجەکەیان هۆکارە بۆ نەمانی بەشێک لە ئەنامی لەشیان یان بڕینەوەی بەشێک لە مەمکی ئەو ژنە توشبووە، کە کاریگەری دەروونی و جەستەی ڕوو لە ژنانی توشبوو دەکات، کە زۆرجار کۆمەڵگە هۆکارە بۆ کێشەی دەروونی کوۆمەڵایەتی لە دوای نەمانی بەشێک لە مەمکی توشبووی شێرپەنجە، بەڵام خۆشبەختانە ژنانی توشبووی شێرپەنجەی مەمک، لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی پزیشکی پسپۆڕ و وەرگرتنی چارەسەر بە ڕێککاری مەمک، چارەسەری ئەو بارودۆخە بکەن کە دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ تووشبووان دروست دەکرێت، لێرەدا پێویستە ژنان ئاشنای چارەسەی ڕێککاری بکرێن، کە لە ڕێگەی چەندین شێوازی زانستی ڕێککاری بۆ مەمکی تووشبوو ئەنجمام دەدرێت.

 

 بۆ ئاشنابوونی ژنان بە چارەسەری ڕێککاری، پزیشک سۆزان فازیل، پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری، باس لە چەندین شێواز بۆ ژنان دەکات:- 

 

" پێویستە ژنان ئاشنای ڕێککارییەکانی پاش نەشتەرگەری لابردنی گرێ لە ژنانی توشبووی شێرپەنجەی مەمک بکرێن" 

سۆزان فازیل، پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێککاری، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلیمانی، ئاماژە بە ڕێککاری مەمک لە پاش توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و لابردنی دەکات، دەڵێت:  ڕێککاری بۆ کەسانێک کە بەشێکی مەمکیان لە ڕیگەی توسبوون بە شێرپەنجەی مەمک، سوتاوی یان زگماکی لەدەستدابێت، ئەنجام دەدرێت، بە چەند ڕێگەیەک نەشتەرگەرییەکان ئەنجامدەدرێت، لە ڕێگەی ڕێککاری خانە و شانەکانەوە، بەکارهێنانی ماسولکە شانەکانی نەخۆشەکە واتە بەشێک لە جەستەی بۆ سنگی بەکار دەهێندرێت، تا لەڕێگەی شانەکانی دیکەوە هەوڵ بۆ ڕێککاری بۆ مەمکی نەخۆشەکە ئەنجابدرێت، یاخود بەکارهیننای ماددەی دەستکرد و ماددەی سلیکۆنی کە پێیدەوترێت باڵۆن، هەردوو ڕێگەی ئەنجامدانی نەستەرگەرییەکە تەندروستە و کێشە بۆ نەخۆش دروستناکات، بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی تیمێک لە پزیشکانەوە بریار لەسەر شێوازی نەشتەرگەری نەخۆشەکەمان دەدەین، سەرەتای توشبوونی کۆمەڵیک پزیشک دەیبینێت، پاشان بە گوێرەی شێوازی گرێکە لە مەمکی نەخۆشەکەدا بریاری لابردنی بۆ دەدەن، بەشێکیان پێویستیان بە لابردنی تەواوی مەمکیان هەیە، بەڵام بەشیکی دیکەیان تەنها شوینی گرێکە لادەبرێت، هەروەها ئەگەر نەخۆشەکە بڕیار لەسەربدرێت، کە جاریکی دیکە توسی شێرپەنجە نابیتەوە، لە هەمان نەشتەرگەریدا ڕێککاریشی بۆ ئەنجام دەدەین، بەڵام ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەبێت، سەرەتا پیویستە نەخۆشییەکە تێبپەڕێنێت، لەژێر چاودێری پزیشکدا چارەسەری وەربگرێت، لە ڕێگەی سۆنەر و چەندین پشکنینی دیکە هەڵ بۆپ دیاریکردنی دەدرێت، پاشان دەنێردرێنە لای ئیمە تا هەوڵ بۆ ڕێککارییەکان بدەین.

 

"زۆرێک لەو ژنانە کێشەی دەروونی ڕوبەڕوویان دەبێتەوە"

سۆزان فازیل، ئاماژەی بەوەدا، زۆرێک لە نەخۆشەکان لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە جەستەییە کێشەی دەروونی ڕوبەڕوویان دەبێتەوە، وتی: بەشێک لە توشبوانی شێرپەنجە بەهۆکاری ترس و دڵەڕاوکێکانیان سەردانی پشکنینەسەرەتاییەکانایان ناکەن، یان بە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێی زۆرەوە بڕیار بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکارییەکانیان نادەن، بەشێکی زۆر لە توسبوان ڕوبەڕووی کێشەی دەروونی دەبنەوە، بەهۆکاری دروستبوونی نەخۆشیەکی ترسناک لە خۆیاندا دەیبینن، بەڵام باشترین ئەرک لەسەر توشبوانی نەخۆشەکە زووبەدەمەوەهاتنە بۆ ئەنجامدانی چارەسەرییەکان، بەشێک لە ژنان لە دوای ٤٠ سڵەوە ڕێکارەکانی پشکنین ئەنجامنادەن، یان بێباکانە لە نیشانەکان دەڕوانن، بۆیە دەبێتە هۆکاری تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، ئەگەر توشبوو زوو فریای نەخۆشییەکە بکەوێت، ئێمە لەگەڵ سەرجەم دکتۆرەکاندا هەوڵ بۆ زووئەنجامدانی چارەسەرییەکان دەدەین، بێگومان ڕێککارییەکانیش ئەنجامێکی باش بەدەست نەخۆش و پسپۆڕەکانیش دەدات، هەروەها نەخۆشەکان تەنها ترس و دڵەڕاوکێکانیان لە دروستبوون و گەشەکردنی نەخۆشی شێرپەنجەییەکان نییە، بەڵکولە نەمانی ئەندامێکی لەشی لە دوای نەشتەرگەری ترس لە دەروونیدا دروستدەکات، بۆ چارەسەرکردنی دەروونی نەخۆشەکە پێویستە سەرەتا گفتوگۆیی دەروونی لەگەڵ نەخۆشدا ئەنجامبدرێت، پاشان ڕێککارییەکانی پاش نەشتەرگەری بۆ ڕوونبکەینەوە، تا بزانێکت بەشەکانی جەستەی وەک خۆی بۆ دروست دەکرێتەوە، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروونی تووشبووەکان بەجێ دەهێڵێت.

 

" ڕێککارییەکان بۆتووشبوانی شێرپەنجەی مەمک چارەسەری دەروونی و جەستەی بۆ چارەخوازان بەدوای خۆیدا دەهێنێت"

 سۆزان فازیل جەختی لەوەکردەوە، ڕۆژانە بەرکەوتەی لەگەڵ توشبوان و چارەخوازاندا دبێت، زۆرێکیان هەمان تێڕوانین و بیرکردنەوەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر هەیە، وتیشی: لە کاتی سەردانیکردنی ژنان بۆ وەرگرتنی چارەسەر چەندین ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ دروست دەبێت، ئێمەش وەک پزیشک ڕۆژانە بەرکەوتەمان دەبێت و لە کێشە و ترسەکانین تێدەگەین، بەشێکیان لە دوبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکەیان دەترسن، بۆیە ڕێککارییەکان ئەنجامنادەن، بەڵام ئێمە ڕوونی دەکەینەوە کە چارەسەری تەواو بۆ بنبڕبوونی نەخۆشیەکە دەکەین پاشان دەست بە ڕێککارییەکان دەکەین، بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونی ئەو تووشبووانە پێویستمان بە هاوکاری خێزانەکانە، تا لە ڕێگەی دروستکردنی متمانە لە نەخۆشەکانیان و پشتگیریکردنیانەوە دەروونیان ئارامتر بکرێتەوە، لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوەی نەخۆشەکانمان ئارامی دەروونیان بۆ بگەڕێنینەوە.

 

پزیشک سۆزان فازیل لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە ئێمە هۆشیاری تەواو بە نەخۆشەکان بدەین، سەرەتا لەگەڵ دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە تەندروستی و شێوەی ئەندمێکی لەشیان، سەردانی پزیشک بۆ ئەنجامدانی پشکنین بکەن، سەرجەم تەمەنەکا پێویستیان بە پشکنینی مەمۆگرافی و پشکنینە سەرەتاییەکان هەیە، هەروەها ئەنجامدانی ڕێککاری یان جوانکاری بۆ وەرگرتنی چارەسەرئەنجامبدرێت،پیویستە چارەسەری تەواوی بۆ کێشە نەخۆشییەکانی بکات، لەڕێگەی دکتۆری پسپۆڕەوە کار لەسەر تەواو باشبوونی نەخۆشیەکەی بکرێت، پاشان سەردانی پزیشکی ڕێککاری بکات، هەروەها پاش ڕێککاری و چارەسەرییەکان پێویستە نەخۆشەکەمان بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکەکەیدا بێت، لەگەڵ هەر گۆڕانکاریەک نەخۆش ئاگادار بکرێتەوە، بەشێک لە چارەخوازەکانمان لەگەڵ دابەزینی کێسیان چارەسەرییەکەیان گۆڕانکاری لە ڕووی شێوەوە بەسەردادێت ئێمە لێرە هەوڵی چارەسەری بۆ دەدەین، هیوادارم نەخۆشەکانمان هیوایان بە ڕێککارییەکان هەبێت، لەگەڵ یەکەم ڕێککاری نەخۆشەکانمان بەردەوام لایەنی دەروونیان بەرەو باشترچووە، هیوادارین بە متامانە بە ڕیککاری سەردانمان بکەن تا چارەسەرییەکان باستر بڕواتەپێشەوە.