لە سلێمانی زیانە تەندروستیەكانی خەتەنەکردن لە ڕوی جەستەیی و كۆمەڵایەتییەوە باس کرا

بە ناونیشانی "تەندروستیتان ئامانجمانە" لە سلێمانی باس لە زیانە تەندروستیەکانی "خەتەنەکردنی کچان" کرا.

ناوەندی هەوال

 

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی "یەكەی زایندی" لە مەڵبەندە تەندروستیەكانی ناو شاری سلێمانی لەسەر "خەتەنەی كچان" هەڵسان بەكردنەوەی خولێك بۆ كارمەندانی تەندروستی یەكەكەیان.

 

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لە خولەكەدا زیانە تەندروستیەكانی خەتەنەکردن لە ڕوی جەستەیی و كۆمەڵایەتییەوە باس كرا و هەروەها مامەڵەكردنی ئەم كارە لەڕووی یاساییەوە چی دەبێت بۆ ئامادە بوان ڕوون كرایەوە.

 

بابەتەكەش لە لایەن "د.ڕۆژگار و ڕێزان خان" ووترایەوە

 

.