لە هندستان تای نادیار ژیان لە منداڵان دەسێنێتەوە

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە منداڵان لە هەندێک ناوچەی ویلایەتی ئۆتار پرادش لە باکوری هیندستان تایان بەرز دەبێتەوەو گیانیان لە ئارەقدا دەنیشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زۆرێکیان ئەناڵێنن بەدەست ئازار و سەرئێشەی هاوبەش و وشکبوون و شێواوی لە هەندێک حاڵەتدا، بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەس کە زۆرینەیان منداڵن بەهۆی تاوەوە گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش لە شەش ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، هەروەها هیچ کام لە مردووەکان تاقیکردنەوەی ئەرێنییان بۆ کۆڤید-١٩ نەبووە.

 

لە کاتێکدا کە وا دەردەکەوێت هندستان بە هێواشی لە شەپۆلی دووەمی کوشندەی کۆرۆنا ڤایرۆس چاک دەبێتەوە، مردنەکان لە ئۆتار پرادش بەرزبونەوەتەوەو سەردێڕی هەواڵەکان بە "تایەکی نادیار" بڵاودەکرێنەوە.

 

پزیشکەکان لە چەند ناوچەیەکی تووشبوو - ئەگرا، ماتورا، ماینپوری، ئیتە، کاسگانج و فیروزئاباد - باوەڕیان وایە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مێشوولەیە، دەکرێت ببێتە هۆکاری سەرەکی مردن.

 

دکتۆر نیتا کولسرێستا، بەرپرسی تەندروستی قەزای نەورۆزئاباد دەڵێت: "نەخۆشەکان بەتایبەتی منداڵان لەنەخۆشخانەکاندا زۆر بەزوویی دەمرن، کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٤٠ کەس کە ٣٢ منداڵیان تێدابوو گیانیان لەدەستداوە".