چەند سودێکی خواردنەوەی قاوە

خواردنەوەی قاوە ڕۆژانە سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، بەڵام زیادخواردنەوەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خێرابوونی لێدانی دڵ و تێکچوونی خەو.

ناوەندی هەواڵ
 

سوودەکانی خواردنەوەی قاوە:

١- ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی رێکخراو قاوە دەخۆنەوە رۆژانە، رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە ٢٠%  کەمدەکاتەوە و ڕێگرە لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
 

٢- یارمەتی بەهێزبوونی دڵ دەدات و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات.

 

٣- یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دەروونێکی ئارام بۆ ژنان و دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی و کێشە دەروونییەکان.

 

٤-  دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ بەبەراورد بەو کەسانەی کەمتر قاوە دەخۆنەوە.

 

ت.پ