هەلی کار بۆ ٢٥ کارمەندی تەندروستی لە ڕاپەرین فەراهەم دەکرێت

ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان بەهاوکاری ڕێکخراوی "GIZ" هەلی کار بۆ ٢٥ کارمەندی تەندروستی سنوری ڕاپەڕین فه‌راهه‌م ده‌كات کە زۆرینەیان ژنن.

ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان بەهاوکاری ڕێکخراوی "GIZ" هەلی کار بۆ ٢٥ کارمەندی تەندروستی سنوری ڕاپەڕین فه‌راهه‌م ده‌كات کە زۆرینەیان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و تۆمارکردنی ناوی دەرچوانی بەشەتەندروستیەکان، زانیاری دەرچوانی بەپێی پسپۆڕی و کاری خۆبەخشی وەرگرت و ناوی ٢٥ دەرچووی بەشە تەندروستیەکانیان هەڵبژارد، لەئێستادا ٢٥ کارمەندی تەندروستی کە کاری خۆبەخشیان کردووە ، بەهاوکاری ڕێکخراوی GIZ گرێبەستی کارکردن لەناوەندە تەندروستیەکانی سنوری ڕاپەڕین بۆماوەی دوو مانگ لەگەڵ ئەو کارمەندانە ئەنجام درا.

 

بۆئەم مەبەستەش ئەمڕۆ١ی ئەیلول، لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەئامادەبوونی نوێنەری ئیدارەی ڕاپەڕین و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندرویتی ڕاپەڕین و بەشی پشکنین و دڵنیایی جۆری و بەشی گرێبەستە گشتیەکان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەوکارمەندانە ئەنجامدراو دوای ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵیاندا ڕێنمایی و ڕاسپاردەی تایبەت بەچۆنیەتی کارکردنیان لەناوەندە تەندروستیەکان ئاڕاستەکرا.