"'لە ڕێگەی هاوکاری و کاری گروپی دەتوانین ڕێگایەکی نوێ بۆ ژنان لە ئوردن دابڕێژین"

نوها مەحرەز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی هاوپشتی ژنانی ئوردن جەختی کردەوە کە سەرەڕای دەستکەوتەکان، ئاڵەنگاریەکان هەر ماون، وەک توندوتیژی دژی ژنان، کەلێنی جێبەجێکردن، پرسەکانی پەیوەست بە یاساکانی باری کەسی.

مالڤا محەمەد 


ناوەندی هەواڵ- ژنانی ئوردن لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕووی ماف، بەشداری کۆمەڵایەتی، سیاسییەوە پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە. سەرەڕای ئاڵەنگاریەکان، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان، پشتیوانی سەربەخۆیی خۆیان لە بوارە جیاجیاکاندا. کردەوەی کۆمەڵایەتی بناغەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترە بۆ ژنان، دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی.

 

پێداچوونەوە بە گرنگترین هەموارکردنە یاساییەکان لە بەرژەوەندی ژنانی ئوردنی و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانیان لەسەر باشترکردنی پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا، شیکردنەوەی ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی یاساکان دەبنەوە، چۆن دەتوانرێت ئەم بۆشاییانە پڕبکرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە کاریگەریی یاسادانان، تیشک خستنەسەر هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی ژنان، هەروەها تێگەیشتن لە کاریگەریی کولتووری کۆمەڵایەتیی نەرێنی لەسەر پێگەی ژنان، ئاژانسەکەمان ئەم چاوپێکەوتنەی خوارەوەی لەگەڵ نوها مەحرەز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوپشتی ئوردنی بۆ ژنان ئەنجامدا.

 

پێگەی ژنانی ئوردنی ئەمڕۆ بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو چۆن دەبینن؟
 ئایا پێشکەوتن لە گەیشتن بە مافەکانیاندا هەیە، یان هێشتا وەک خۆیەتی؟

ناتوانین نکۆڵی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوە بکەین کە ژنانی ئوردن بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو بەدەستیان هێناوە. یاساکان شایەتی پێشهاتە ئەرێنییەکان بوون، بەشداری سیاسی ژنانیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە بەشداری زیاتر لە پارتە سیاسییەکان، ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی پیران، و پۆستەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان. پاڵپشتی بۆ بەشداریی ئابووریی ژنان و کەمبوونەوەی جیاوازی موچە و هەموارکردنی یاساکان، وەک پاراستنی ژنان لە هەراسانکردن لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسای کار، باشترکردنی یاسای پارتە سیاسییەکان لە گەشەکردندایە.

 

یەکێک لە دەستکەوتە دیارەکان هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ٣٠٨ بوو، ئەمە بەهۆی هەڵمەتەکانی سەرکردایەتی ڕێکخراو و هاوپەیمانییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە. ئەم بابەتە کچێکی ناچار کرد کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، هاوسەرگیری لەگەڵ دەستدرێژیکارەکەی بکات، ئەمە بە نادادپەروەرییەکی گەورە دادەنرا، بە تایبەت ئەگەر منداڵی کەم تەمەن بوو. ئێستا، کچەکە بە زۆر ناچێتە ناو ئەم هاوسەرگیرییەوە، دەستدرێژیکارەکە سزای یاسایی لەسەرە. بەڵام سەرەڕای ئەم دەستکەوتانە، ئاڵەنگاریەکان لەناو سیستەمەکەدا بە گشتی ماونەتەوە. توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە لە ڕوودان، سەرەڕای ئەوەی سیستەمێکی یاسایی پێداچوونەوەی بۆ کراوە کە هانی ژنان دەدات بۆ ڕاپۆرتکردنی ئەو بابەتە، لە کاتێکدا کەلێنەکانی جێبەجێکردن بەردەوامن.

 

پرسگەلێکی تریش هەن کە پەیوەندییان بە یاساکانی باری کەسییەوە هەیە، وەک پێویستی ڕەزامەندی هاوژین بۆ سەفەرکردنی هاوژینەکەی، بەتایبەتی لە کەیسی ناکۆکی، پرسی نەفەقە،جیابوونەوەی ئارەزوومەندانە، وەسیەتنامەی بەزۆر. پرسێکی تری کێشەدار، نەتوانینی منداڵانی ژنێکی مردوو بۆ میرات لە باپیریانەوە، لە کاتێکدا منداڵانی پیاو ڕێگەیان پێدەدرێت ئەو کارە بکەن.

سەبارەت بە یاسای پارتە سیاسییەکان، سەرەڕای هەموارکردنی ئەرێنی، کارکردنی نادادپەروەرانە سەریان هەڵداوە، دانانی ناوی ژنان لە کۆتایی لیستە هەڵبژاردنەکاندا، کە ئەمە بە جۆرێک لە دەستکاریکردن دادەنرێت، کە هەوڵی ڕاستەقینەکانیان کەمدەکاتەوە.

 

ئایا پێتوایە یاساکانی ئێستا بەسە بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی ژنان؟
کۆمەڵەی هاوپشتی ژنانی ئوردن چۆن بەشداری کردووە لە هەموارکردنەوەی یاساکان لە بەرژەوەندی ژنان؟

سەرەڕای بوونی یاسا و هەموارکردنی یاسایی کە لە بەرژەوەندی ژنان لە ئوردندایە، ئەم هەوڵانە بەس نین بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگاریە بەردەوامەکان. بۆ نموونە لە یاسای پاراستندا سەرەڕای بەرزی ڕێژەی ڕاپۆرتکردن، بۆشای لە جێبەجێکردندا هەیە. کوشتنی ژنان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی بەردەوامە و ساڵانە بە مەزەندە ٢٣ بۆ ٢٨ ژن دەکوژرێن.

 

لە یاسای کاردا ژنان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری بەرچاو دەبنەوە، پرسیاری جیاکاری لە کاتی داواکاری کاردا، وەک پرسیار سەبارەت بە باری هاوسەرگیری ، پلانەکانی داهاتوو بۆ هاوسەرگیری، دووگیانی، ئەمە هەوڵی کارکردنیان سنووردار دەکات. کۆمەڵەی هاوپشتی ژنان یەکێکە لە دیارترین ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانی ئوردن، ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمەڵێک ژن و پارێزەر و ئەکادیمی پێشەنگەوە دامەزراوە. ئامانجی کۆمەڵەکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتگیرە بۆ ژنانی ئوردنی، لەوانە ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی، دەروونی و یاسایی، هۆشیاری، پەروەردە و بنیاتنانی توانا بۆ ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان. کۆمەڵەکە کاردەکات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی،هەموارکردنەوەی یاساکان، تۆمارکردنی دۆسیەی بێ بەرامبەر بەناوی ژنانی هەژار، بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات بۆ دەستگەیشتن بە دادپەروەری. ئەگەر هاوکاری ڕاستەوخۆ لەبەردەستدا نەبێت، کۆمەڵەکە ژنان بە ڕێکخراوەکانی ترەوە دەبەستێتەوە کە پشتگیری پێشکەش دەکەن.

 

کۆمەڵەکە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و پەرلەمانی، لەڕێگەی کۆبوونەوەی خولیی لەگەڵ پەرلەمانتاران، تیشک خستنەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە و پێشێلکردنی مافەکانیان.

 

دەستووری ئوردن یەکسانی ڕەگەز لە ماف و ئەرکەکاندا دیاری کردووە، بەڵام ئاڵەنگاری کولتووری و کۆمەڵایەتی هێشتا ڕێگری لە بەدیهێنانی تەواوەتی ئەم یەکسانییە دەکات. چۆن دەتوانرێت ئاڵەنگاری کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان تێپەڕێنرێت بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی ڕەگەز لەسەر زەوی؟

ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە تێپەڕاندنی ئەو ئاڵەنگایانەدا، سەرەتا لە بنیاتنانی متمانە بەخۆیان، چەسپاندنی ڕۆڵەکانیان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا. دەتوانن چالاکانە بەشداری لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بکەن، بەشداری بەرنامەکانی هۆشیاری بکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە ماف و پێگەی خۆیان. سەرەڕای بەدەستهێنانی ئاستی بەرزی خوێندن، زۆرێک لە ژنان خۆیان لە بەشداریکردن لە پۆستەکانی بڕیاردان بەدوور دەگرن.

 

زۆر گرنگە ژنان درک بە گرنگی ڕۆڵی خۆیان بکەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەکەیاندا، هەروەک چۆن درک بە گرنگی ڕۆڵی خۆیان دەکەن لە بنیاتنانی خێزان و ماڵەکانیاندا، بەو پێیەی نوێنەرایەتی نیوەی کۆمەڵگە دەکەن. پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ گەیشتن بە ژنان لە ناوچە دوورەکان، زانکۆکان، یانە ڕۆشنبیرییەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان. ئامانجکردنی کەسایەتییە پێشەنگەکانی ژن بۆ ئیلهامبەخشین، پاڵنەر بۆ ژنان هەنگاوێکی پێویستە، بتوانن بە هۆشیاری و زانیاری و ئەزموونەوە بەشداری لە ژیانی گشتیدا بکەن، بەتایبەتی لە پۆستەکانی بڕیاردان.

 

چالاکوانان و ژنەکان ساڵی ٢٠٢٤ بە بڕگەیەکی گرنگ دەزانن لە گەشتی بەهێزکردنی ژنانی ئوردن، بەو پێیەی ئەو وڵاتە شاهیدی نوێنەرایەتی ژنان بوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕێژەی ١٩.٦%، کە بەرزترین ئاستی لە مێژووی پەرلەمانی ئوردندا.

 

بەڕای ئێوە چ هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی ئەو ٢٧ ژنە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران؟
 ئایا ئەمە ئەو ڕێژەیەی کە ژنان ئاواتەخوازن؟

٢٧ژن چوونەتە لیستی گشتی و ناوخۆیی، ئەمە لە ئەنجامی هەموارکردنەوەی یاساکە و پشکی ژنان بووە. بەڵام جێگەی سەرنج بوو کە ژمارەی ئەو ژنانەی لە لیستە کراوەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە زۆر نەبوون. ئەم پێشکەوتنەی ژنان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێگەی ئاڵەنگاری، هەوڵ، ڕاهێنان، هۆشیارییەوە بەدەست هات. ئەو ژنانەی توانیان بچنە پەرلەمان، دەبێت خاوەنی توانا و لێهاتوویی ڕکابەری بن.

 

ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ڕابردوو بە بەرزی دادەنرێت، بەو پێیەی پێشتر ژنان نەگەیشتوونەتە ئەم ئاستە. ئەم دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی بەرزی کاندیدکردنی پارتەکان، سەرەڕای ئاڵەنگاری بەرچاو، دیارترینیان نەبوونی سندوقێکە بۆ پشتیوانی لە بەشداری سیاسی ژنان، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە ژیانی سیاسیدا.

 

هەرچەندە هاتنی ٢٧ ژن بۆ پەرلەمان دەستکەوتێکی بەرچاوە، بەڵام تێبینیمان کرد کە جیاوازی ئاراستەی براوەکان و کاندیدەکان هەیە. زۆربەیان سەر بە پارتە کۆنەپەرستەکانن، وەک بەرەی کردەوەی ئیسلامی. ئەمە پێویستی فرەچەشنی زیاتر لە ئاراستە سیاسییەکان بەرز دەکاتەوە، ئەم گروپە کۆنەپەرستە ڕەنگە باوەڕیان بە یەکسانییەکی تەواو نەبێت، بە تەواوی پشتیوانی ئازادی ژنان و مافەکانی مرۆڤ نەکەن. ئەمە بەو مانایەیە کە ئێمە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەک دەبینەوە کە پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ تێپەڕاندنی، بەدەستهێنانی نوێنەرایەتییەکی گشتگیرتر و هەمەچەشنتر.

 

ئایا ژنان ڕۆڵیان هەبووە لە هەمووارکردنەوەی یاساکان؟

ژنان لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕۆڵێکی بەرچاویان بینیوە لە پاڵپشتیکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان، شانبەشانی ڕێکخراوی مۆدێرنیزاسیۆنی سیاسی، کە بە فەرمانی شاهانە، ئامانجی بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەی مۆدێرنیزاسیۆنی سیاسیدا دامەزراوە. ئەم دامەزراوانە شاهیدی ڕێژەیەکی بەرزی چالاکییەکان بوون کە لەلایەن ژنە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و پارێزەرانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، بەشدارییان کردووە لە پەرەپێدانی سیستەمێک کە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی ڕوون و ئاشکرا دامەزراوە. هەرچەندە هێشتا یاسا نوێیەکە لە تاقیکردنەوەدایە، بەڵام یەکەم هەڵبژاردن کە بەپێی ئەو یاسایە بەڕێوەچوو، هەندێک بۆشایی بچووکی ئاشکرا کرد، دەکرێت دواتر هەموار بکرێتەوە. پێویست بوو ئەم ئەزموونە وەربگرین، سوودی لێ وەربگرین، یاسادانان لەسەر بنەمای ئەنجام، تێبینییەکان دابڕێژرێت.

 

ئەنجومەنی نوێنەران لەم دواییانەدا دانیشتنێکی یاسادانانی ئەنجامدا، تاوتوێکردنی بڕیارەکەی لیژنەی هاوبەش، کە بریتییە لە ڕەشنووسی یاسای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی نیشتمانیی ئوردن بۆ کاروباری ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٤؟

کۆمیسیۆنی نیشتمانی کاروباری ژنان بە چەتری هارمۆنی سەرەکی بۆ کاروباری ژنان لە ئوردن دادەنرێت. کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداریکردنیان لە بڕیاردانی نیشتمانی پەیوەست بە ژنان، لیژنەکە بە بڕیاری کارگێڕی لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا، بەڵام ئەم بڕیارە ڕووبەڕووی مەترسی گۆڕانکاری دەبێتەوە لەگەڵ گۆڕانی وەزیرەکان، حکومەتەکان، یان ئاراستەکانیان، ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی لیژنەکە پێگە و کاریگەری خۆی لەدەست بدات.

 

بۆیە زۆر گرنگە یاسایەک هەبێت کە کاری کۆمیسیۆنی نیشتمانی بۆ کاروباری ژنان دابمەزرێنێت، بەردەوامییەکەی بەرز بکاتەوە، دڵنیابێت لە بەردەوامیی ڕۆڵی ژیانی. بەدرێژایی چەندین ساڵ، ئەو لیژنەیە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پرسەکانی ژنان، هاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لیژنەکانی هارمۆنی. بەشداری کردووە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە یەکەمایەتییەکان، داوای چارەسەرکردنی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

 

 دەبێت ڕۆڵی لیژنەکە بەهێزتر و سەربەخۆتر بێت. پێویستی بە سەربەخۆیی دارایی و بەڕێوەبەردن هەیە، سەربەخۆیی لە بڕیاردانیدا. بڕیارەکانی پێشوو پێویستیان بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەبوو، بۆ بەدەستهێنانی پێگەی فەرمی. بەهێزکردنی سەربەخۆیی لیژنەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی کاریگەرتر درێژە بە ڕۆڵی خۆی بدات لە پاڵپشتی، پاراستنی مافەکانی ژنان.

 

دیدگاتان بۆ داهاتووی ژنانی ئوردن چییە؟
 چ ئامۆژگاریەک پێشکەش بە ژنانی گەنج دەکەیت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگاریەکان و بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر؟

پێویستە خۆپەرست بین و باوەڕمان بەوە هەبێت کە شتەکان لە هەموو ئاستەکاندا باشتر دەبن، بەتایبەتی دوای هەموارکردنەوەی یاساکان. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان کە هەن، بەتایبەت ئەوانەی لە جێبەجێکردندان، بە ڕێکخستنی هەڵمەت، دروستکردنی هاوپەیمانی، جێبەجێکردنی بەرنامەی هۆشیاری، پەروەردە کە یارمەتی ژنان دەدات لە مافەکانیان تێبگەن م، هانیان بدەن بۆ بەشداریکردن لە بوارە جیاوازەکاندا، بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرتر داکۆکی لە مافەکانیان بکەن، بە شێوەیەکی فراوانتر ئەو بابەتانە لە باوەش بگرن کە پەیوەندییان پێوە هەیە.

 

لە کاتێکدا کاردەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕێگری لە سەربەخۆیی ژنان دەکەن، ڕۆڵیان لە کایەی ئابووری و سیاسیدا بەرز دەکەنەوە، هەوڵدەدەین ئەو کولتوورە کۆمەڵایەتییە نەرێنییە بگۆڕین کە چەمکەکانی کەمتەرخەمی ژنان بەردەوام دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر توانای سەربەخۆیی ژنان هەیە. ئەم کارە کەمتەرخەم نییە لە چارەسەرکردنی پرسەکانی توندوتیژی دژی ژنان بە هەموو جۆرەکانییەوە، چ توندوتیژی خێزانی بێت یان هەراسانکردن لە شوێنە گشتیەکاندا.

 

گەیشتن بەو ئامانجانە پێویستی بە هەوڵی یەکگرتووی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجومەنی یاسادانان هەیە، لەگەڵ بەشداریکردنی پیاوان لە پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکاندا، بتوانن بەشێک بن لە چارەسەر. هاوکاری نێوان هەمووان ئامانجی بنیاتنانی خێزان و کۆمەڵگە و دەوڵەتە لەسەر بناغەیەکی تۆکمە و دادپەروەرتر.