کەمپەینی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"... هەنگاوێک بەرەو ئاشتی و دیموکراتیک

لەناو پێشهاتە خێراکانی سیاسیدا، هەڵمەتی "دەمەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" وەک تەڤگەریەکی نێودەوڵەتی سەریهەڵدا و داوا دەکرێت ڕێگەی پێبدرێت پەیوەندی لەگەڵ پارێزەرەکانی و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بکات. هەر زوو سەرنجی جیهانیی بەرچاوی بەدەستهێنا.

مالڤا محەمەد

 

ناوەندی هەواڵ- سۆسەن چۆمان، وتەبێژی دەستپێشخەریی "نیوەڕۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازی ئاشتی و دیموکراتی تەنیا لە پرسێکی تەنیا سیاسیدا سنووردار نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی مرۆییە بە ئامانجی گەیشتن بە دادپەروەری، ژنان وەک بەردی بناغەی هەر کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو هەڵگری پەیامی ڕزگاری و بەرخۆدانن و تەڤگەری کۆمەڵایەتی بەرەو داهاتوویەکی دادپەروەرتر دەبەن.

 

لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتە خێراکان و دوابەدوای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتی "دەمەوێت  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" لەلایەن پلاتفۆرمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا "EFFP" دەستیپێکرد. ئەم هەڵمەتە تادێت سەرنجی نێودەوڵەتی زیاتری بەدەستهێناوە، لایەنگرانی پێیان وایە کە ڕێگەدان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی گشتیدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی دانوستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، دوور لە ململانێی چەکداری.

 

هەروەها چەمکی ئەو بۆ "نەتەوەی دیموکراتی" مۆدێلێک بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان گەل و گروپە جۆراوجۆرەکاندا دەخاتە ڕوو، ئەمەش وایکردووە ئەم هەڵمەتە هەنگاوێک بێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراتی لە ناوچەکەدا.

 

ڕۆشنکردنەوە لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پرسی کوردەوە هەیە، ئاژانسەکەمان لەگەڵ سۆسەن چۆمان، وتەبێژی دەستپێشخەری نیوەڕۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەم چاوپێکەوتنەی خوارەوە قسەی کرد:

 

بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و دیموکراتیک لە چوارچێوەی سیاسیی ئێستادا تا چەند گرنگە؟

لە نێوان ڕووداوە خێراکانی ناوچەکە و بارودۆخی ئاڵۆز و ئەو قۆناغەی فشار و خواستەکان کە ئێمە ئەزموونی دەکەین، پرسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە هاتۆتە پێشەوە، بە تایبەت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێک لە زیندانی ئیمرالی و ئەو هەڵمەتانەی کە بۆ داوای ئازادیی دەستیان پێکردووە، ئەم پێشهاتانە لە کاتێکی گرینگدا دێن، کە مرۆڤەکان پێویستیان بە چارەسەری ڕاستی هەیە بۆ پاراستنیان لە وێرانکاری و بەخشینیان لە خوێنڕشتنی بەردەوام.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بیرمەند و فەیلەسوف کە بنەماکانی خۆشەویستی و مرۆڤایەتی لە باوەش دەگرێت، دیدگایەک لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراتی وەک ڕێگەیەک بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە دەخاتە ڕوو، سروشتییە کە دەستپێشخەرییەک بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری دەستپێبکات، بە تایبەت دوای ئەو ساڵانە دوور و درێژە لە گۆشەگیری و سووکایەتیکردن کە لە زیندانەکانی تورکیادا بەرگەی گرتبوو، ئەم دەستپێشخەرییە بانگەوازێکە بۆ ئاشتی و درێژکردنەوەی دەستی گفتوگۆی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، بۆ دەستەبەرکردنی مافی تاکەکان و داننان بە ناسنامەکانیان و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کە ئاشتی و دادپەروەری تێیدا زاڵ بێت.

 

کاتی کۆبوونەوەکە بەرچاو بوو، بەو پێیەی ناوچەکە تووشی قەیرانی یەک لە دوای یەک دەبێت، ئەمەش وایکردووە گوێ لە دەنگە عەقڵانیەکان بگیرێت کە داوای ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ و ژیان دەکەن. ئەم دەستپێشخەرییە دەکرێ وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانەکانی بەردەم ناوچەکە سەیر بکرێت، چونکە لە پێشەنگێکەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەرگەی ئەزموونێکی سەختی نادادپەروەری و گۆشەگیریی گرتووە، هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو ئایدۆلۆژییە ناسیۆنالیستییە توندڕەوانەی داوە کە وڵاتان بەرەو داڕمان دەبات.

 

لەبەرامبەردا، ئەو وڵاتانەی کە بناغەکانیان لەسەر دیموکراتی و ڕێزگرتن لە کەسانی دیکە بنیات دەنێن، توانای جێگیرکردنی گروپە هەمەچەشنەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ئاشتییەکی دادپەروەرانەدا هەیە، ئەو وڵاتانەن کە سەرکەوتن و سەقامگیری درێژخایەن بەدەستدەهێنن، ئەم ڕێبازە کلیلی پێشکەوتنی گەلان و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشترە بۆیان.

 

گرنگە ئەو ڕۆڵە چارەنووسسازە لەبەرچاو بگرین کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە خستنەڕووی ئەو پێشنیارانەدا دای کە هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتییەکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی دەدەن لە ناوچەکەدا، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەوانەی باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیای ئەو هەیە چۆن دەتوانن بەگوێرەی ئەو پێشنیار و بانگەوازانە مامەڵە بکەن و لەسەر زەوی جێبەجێیان بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان؟

سەرەڕای ئەو گۆشەگیرییەی کە لەناو ژووری زیندانەکەیدا لە تورکیا بەسەریدا سەپێندرا، بەڵام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان میراسێکی دەوڵەمەندی فیکریی لەدوای خۆی بەجێهێشت کە شایەنی تێڕامانە، سەرەڕای ئەو گۆشەگیرییە توندەی کە ڕێگر بوو لە هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵیدا، بەڵام میراسەکەی لە "مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتیک"دا بەرپرسیارێتی ڕزگاریخوازی هەڵدەگرێت بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بەم ئایدۆلۆژیایە هەیە، بەبێ گوێدانە پەیوەندییە نەتەوەیی و جوگرافییەکانیان، جا کورد بن، عەرەب بن، ئەفریقی بن، یان ئەوروپی بن.

 

ئەم ئایدۆلۆژیایە تەنیا لە گرووپێکی دیاریکراودا سنووردار نییە، بەڵکو دیدگایەک بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراتی هەیە، بۆیە پێویستە ئەوانەی باوەڕیان پێی هەیە بە هەموو ڕێگایەکی بەردەست و بەتایبەت ژنان فشار بخەنە سەر، بە پێکهێنانی دەستپێشخەری و دامەزراندنی کۆمەڵگەی مەدەنیی کاریگەر، پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەمە جگە لە دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی فراوان و بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ داڕشتن و کاریگەری لەسەر ڕای گشتی.

 

بەڵام ئەم بیرۆکەیە نابێت تەنها بە تیۆری بمێنێتەوە، دەبێت لە ڕاستییەکدا بەرجەستە بکرێت لە ڕێگەی ڕێوشوێنی کۆنکرێتی و پراکتیکییەوە، وەک ڕێکخستنی کۆنگرە، دەستپێکردنی هەڵمەت و ڕێکخستنی خۆپیشاندان کە بەشدارن لە بەهێزکردنی بوونی ئەم بابەتە و پێدانی کاریگەریی زیاتری. نموونەیەکی بەرچاوی ئەمەش کۆنگرەی "نادا"یە کە مانگی ڕابردوو لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەم کۆنگرەیە نوێنەرانی ڕێکخراوە جیاوازەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئەوروپا کۆکردەوە و بەشدارییان لە بەهێزکردنی تۆڕ و پێشخستنی ئەم بیرۆکەیە کرد.

 

ئەم هەنگاوە کردارییانە تەنیا ڕەمزی نین، ئەوان نوێنەرایەتی هەنگاوێکی بوێرانە و پێشکەوتنخوازانە دەکەن بەرەو تیشک خستنە سەر بیری دیموکراتی، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لەم خەباتەدا.

ئازادی ژنان، وەک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەسەر کردەوە، تەنیا پرسێکی پەراوێزخراو نییە، بەڵکو توخمێکی ناوەڕۆکییە لە گەیشتن بە کۆمەڵگە و سیستەمە دادپەروەرەکان کە ڕێز لە تاک و کەرامەتیان دەگرن.

 

بەشداری ژنان لە کامپینەکانی ئازادکردنیدا بەشێکی گرنگە لە بەهێزکردنی گفتوگۆکانی و کاریگەرترکردنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بەبۆچوونی ئێوە ژنان دەتوانن چ ڕۆڵێک بگێڕن لە هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چۆن دەتوانرێت بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەرز بکرێتەوە؟

ڕۆڵی ژنان لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی ڕزگاریخوازی و جێبەجێکردنی لەسەر زەوی فاکتەری بنەڕەتییە لە هەر تەڤگەریەک کە بەدوای ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا دەگەڕێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەر لە سەرەتاوە جەختی لە گرنگی ڕزگاری مرۆڤ وەک کلیلی ڕاستەقینەی ڕزگارکردنی نیشتمان کردەوە، یەکێک لە دیارترین لێدوانەکانی ئەوەیە کە ژن یەکەمین کەسن کە لە مێژوودا کۆلۆنی کراوە، تیشک دەخاتەسەر تێگەیشتنی قووڵی ئەو بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەو ستەمانەی کە بە درێژایی مێژوو تووشی بوون.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنە ژنانی بە هەوێنی هەموو تەڤگەریەکی ڕزگاریخوازی زانی، جەختی لەوە کردەوە کە پێگەی ژن لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ڕەنگدانەوەی ئاستی گەشەسەندن و پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگەیە، وەک  کارل مارکس، فەیلەسوف پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، لەسەر بنەمای ئەم دیدە، پانتایییەکی بەرچاوی بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسەکانی ئازادی ژن تەرخان کرد، گفتوگۆی فەلسەفیی خستەڕوو کە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر دەکەن، جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنیان لە ئاستە جیاوازەکاندا کردەوە، جا چ کۆمەڵایەتی بێت، چ سیاسی بێت، یان تەنانەت سەربازیش.

 

ئەزموونی ئەو ژنانەی کە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە فەلسەفەکەی لە باوەش دەگرن، توانای ئەوانی سەلماندووە نەک تەنها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاریەکان بەڵکو بۆ پێشەنگایەتیکردنی تەڤگەرەکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی بەرفراوان.

 

ڕۆڵی سەرەکییان بینیوە لە بەرەنگاربوونەوەی هێزە تیرۆریستییەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای بەهاکانی دیموکراتی و دادپەروەری، کە ڕەنگدانەوەی هێز و ئیرادەی ئەوان بووە.

 

بۆیە بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی بەشدارییان لە قۆناخی داهاتوودا نەک تەنیا هاوکار دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵکو ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانتر لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی.

 

ئەمڕۆ، لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەڵمەتانەی کە بۆ ئازادکردنی ژنان بەردەوامن، ژنان دەتوانن ڕۆڵی سەرەکی ببینن لە بەهێزکردنی ئەم هەوڵانەدا لەڕێگەی دەستپێکردنی هەڵمەتی فشاری سیاسی و ڕاگەیاندنی بۆ ئامانجکردنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆچوونی گشتی جیهانی، ڕێکخستنی دەستپێشخەری کۆمەڵگە بە مەبەستی هاندانی بەشداری ژنان لە خەباتی ئازادیخوازی، پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە پشتگیری مافەکانی مرۆڤ و پرسەکانی ژنان دەکەن، ڕێکخستنی خۆپیشاندان و کۆنگرە بۆ تیشک خستنەسەر پەیوەندی نێوان ئازادی ژنان و بەدیهێنانی دادپەروەری و سەقامگیری.

 

بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەندین کامپەینی دەستیپێکردووە، دوایینیان کامپەینی "دەمەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"، بەڕای ئێوە ئەم هەڵمەتە چ کاریگەرییەکی لەسەر دیمەنی سیاسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت؟

وە چۆن ژنان دەتوانن هەڵمەتەکە بەرەوپێش ببەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی؟

ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی ڕزگاری و جێبەجێکردنی لەسەر زەوی، توانای خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردنی کاریگەرانە لەو هەڵمەتانەی کە داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، ئەم هەڵمەتە تەنیا قسە نییە، هەڵگری مانایەکی ڕەمزی قووڵە، بوونی ئەم بیرۆکەیە زیندوو دەکاتەوە، دووپاتی دەکاتەوە کە شانە و دیوارەکانی زیندان ناتوانن دەنگی ئازادی بێدەنگ بکەن.

 

کاتێک دەستەواژەی "دەمەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەم" لە ڕاگەیاندن و بانگەشەکاندا دەنگ دەداتەوە، ئەوە ڕەنگدانەوەی ئیرادەیەکی بەکۆمەڵە بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئایدۆلۆژیای دیموکراتی لە نێو ئێمەدا، ئەم هەڵمەتە تەنیا ئامرازی فشار نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ نیشاندانی ڕادەی پشتیوانی جیهانی بۆ ئەم ئایدۆلۆژیایە، جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا پێشەنگێکی کورد نییە، بەڵکو پێشەنگێکی نێودەوڵەتییە کە هاوڵاتیانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان، چ ژن و چ پیاو، لە کولتوور و پاشخانی جۆراوجۆرەوە باوەڕیان پێی هەیە.

 

"ڕۆڵی ژنان لەم هەڵمەتەدا زۆر گرنگ و ناوەڕۆکییە"

لە ڕێگەی ئەوانەوە دەتوانرێت ئەم تەڤگەریە بە ڕێکخستنی دەستپێشخەری و خۆپیشاندان کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ژنان بە خەباتی ئازادییەوە پاڵ بنرێتە پێشەوە، دەتوانن سوود لە ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی وەربگرن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و داڕشتنی بۆچونی گشتی، هەروەها یەکێتی و هاودەنگی لە نێوان ژنان لە وڵاتە جیاوازەکاندا نیشان بدەن بۆ گەورەکردنی دەنگی دۆسی دۆسیەکە لەسەر ئاستی جیهانی.

 

ئەم هەڵمەتە هەوڵدەدات لە ڕێگەی ستراتیژی کاریگەرەوە بە ئامانجەکەی بگات، ژنان لە زۆر ناوچە و بە تایبەت لە کوردستان، لە بەرگریکردن لە ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی کە مافەکانیان و جێگای خۆیان لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر دەکات، ئیرادەیەکی بێوچانیان نیشانداوە، ژنان تەنیا بەشێک نین لەم تەڤگەریە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتیی ئەو تەڤگەریەن، ئەوەی ژنانی کورد لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت سەربازیشدا بەدەستیان هێناوە، ئەوە دەسەلمێنن کە ڕزگاری ڕاستەقینە لە خودی ژنانەوە دەست پێدەکات،

 

دواجار ئەم هەڵمەتە وەک هەنگاوێک دەمێنێتەوە لەسەر ڕێگایەکی دوور و درێژ بەرەو ئازادی بیرکردنەوە و ڕزگاری کۆمەڵایەتی، تەنیا بانگەوازێک نییە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ چەسپاندنی بەهاکانی دیموکراتی و دادپەروەری لە هەموو شوێنێک.

 

دەمەوێت پەیامێک بنێرم کە هیوادارم بگاتە دڵی هەموو ژنان  من هێزێکی ناوازە لە ژنانی کورددا دەبینم، نموونەی هێز و ئیرادەن، ژن تەنیا بۆ دڵخۆشکردنی پیاوان دروست نەبووە، ئەوان عەقڵ و ئیرادە و هەڵگری بیرکردنەوە و خەباتن، هەروەک چۆن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی.

 

هەر ژنێکی عەرەب کە تووشی پەراوێزخستن بووە و شاهیدی ئەو نادادپەروەرییە بووە کە ژنان لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا بەرگەی دەگرن، پێویستە وەک نمونەیەک چاو لە ژنانی کورد بکات، ئەوان لە هەموو ئاستەکاندا - لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی و لە بەرەکانی شەڕدا - دەستکەوتەکانیان بەدەستهێناوە، لە خەباتێکدا کە زیاتر لە بیست و چوار ساڵە بەردەوامە، سەرەڕای ڕفاندنی پێشەنگێکی گەورە. بەڵام نە پاشەکشەیان کردووە و نە ماندوو بوون، ئەوان بەردەوامن لە دەستپێکردنی هەڵمەتەکان و بەردەوامن لە هەوڵدان بە هەموو توانای خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی.

 

ئەم ژنانە باشترین نموونەی چالاکوانانی ژنن، ئەوان لەدایک بوون کە هەمیشە لە پێشەنگی خەباتدا بن، بۆیە داوا لە هەموو ژنان دەکەم دەستبەرداری مافەکانیان نەبن، ئەوەی بە زەبری هێز وەرگیرا، تەنها بە هێز وەریدەگیرێتەوە، مافەکانیش نادرێن بەڵکو بە ئیرادە دەستی بەسەردا دەگیرێن.