"ژن توانای شکاندن و تێپەڕاندنی بەربەستەکانیان هەیە"
ناوەندەکانی گەنجان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە تێکەڵکردنی کچان و کوڕان بۆ سیستەمێک کە توانای دروستکردنی شوێنی بەشداریکردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەبێت لە جیهانی وەرزشدا، تەنانەت شکاندنی ئەو تابۆیە کۆمەڵایەتیانەی کە بوونی ژنان سنووردار دەکەن.
چاوپێکەوتنی: ئەسما فەتحی
تا ئەم دواییانە بوونی ژنان لە ناوەندە وەرزشییەکانی گەنجاندا پێشوازی لێنەکراو بوو، بەڵام لەم دواییانەدا دۆخەکە تاڕادەیەک گۆڕانی بەسەردا هاتووە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداری ناوەندەکان و چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان دەکەن.
ئەمەش تەنیا لە ژناندا سنووردار نییە، کچانیش بەشداری زۆر چالاکیی دەکەن، بەتایبەتی تۆپی پێ و وەرزشەکانی تر، بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەوەی لەناو ناوەندی گەنجان چی ڕوودەدات، ئەوەی بۆ کچان و ژنان دابین دەکرێت، ئاژانسەکەمان قسەی لەگەڵ فاتمە عەلی عەبدول عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی گەنجانی ئیمامین و تونیسی کرد، دووپاتی کردەوە کە بوونی وەک ژنێک لە بەڕێوەبردنی ناوەندی گەنجان هانی زۆرێک لە خێزانەکانی داوە کە ڕێگە بە کچان بدەن ئامادەبن و بەشداری چالاکییەکان بکەن، توانیویەتی بەسەر هەموو ئەو ئاڵەنگاریانە تێپەڕێت کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە.