ئەفغانییەکان لە ئێران دیپۆرت دەکرێنەوە
ڕێژیمی ئێران ئەو ئەفغانستانیانە دیپۆرت دەکاتەوە کە بەهۆی فشارەکانی تاڵیبانەوە ناچار بوون وڵات بەجێبهێڵن. یەڵدا ئەحمەد، پسپۆری دەروونناس و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان ڕایگەیاند، فشار و چەوساندنەوە بەسەر پەنابەرانی ئەفغانستاندا دەسەپێندرێت.
بەهاران لەهیب
ئەفغانستان-وشەی کۆچ چەمکێکە کە مرۆڤەکان کە بە هۆی شەڕ و چەوسانەوە پەرش و بڵاو بوون، بە قووڵی هەستی پێدەکەن. ئەو ئازارەی کە مرۆڤەکان لە کاتی کۆچکردندا تووشی دەبن هەرگیز لەبیرناکرێت، کاتێک ئەفغانییەک لە راگەیاندنەکانەوە دۆخی وڵاتانی وەک سووریا، ئۆکرانیا، ئێران، فەلەستین یان لوبنان دەبینێت کە لە ناو شەڕدان، بە تایبەت کاتێک دۆخی ژن و منداڵان دەبینێت کە لەلایەن دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانەوە دەکوژرێن، قووڵتر هەست بەم ئازارە دەکات، چونکە خۆی تووشی هەمان ئازار بووە.
ئەفغانییەکان لە ئێران دیپۆرت دەکرێنەوە
لە ناو هەموو ئەم وێرانکاریانەدا، کۆچکردن یەکێکە لە ئەزموونە ئازاربەخشەکان بۆ ئەفغانییەکان، ئەستەمە ئەفغانییەک بدۆزرێتەوە کە کۆچی نەکردبێت بۆ وڵاتانی تر بۆ ئەوەی ژیانی خۆی ڕزگار بکات یان ژیانێکی باشتر بدۆزێتەوە. لە وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و پاکستان و تاجیکستان شاهیدی مامەڵەی خراپ دەبین. لەم وڵاتانەدا کۆچبەران دیپۆرت دەکرێنەوە، تەنانەت بەشێکی زۆریان ون دەبن. لە ئێستادا پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران بە زۆر لە لایەن حکومەتەوە دیپۆرت دەکرێنەوە.
زۆرێک لەو پەنابەرانەی دیپۆرتکراونەتەوە، لە ترسی ڕژێمی تاڵیبان، خۆیان لە ناوچە دوورەدەستەکانی ئەفغانستان حەشارداوە و هەوڵی مانەوەیان دەدەن، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن بۆ ئەوەی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکەن.
"رژێمی ئێران فڕێیدانە ناو ئاو و خنکاندنی"
یەڵدا ئەحمەد، پسپۆڕی دەروونناس و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان ڕایگەیاند کە ئەو ستەم و دڕندەیی و تاوانکارییەی بەرامبەر بە کۆچبەرانی ئەفغانستان - بە تایبەتی لە ئێراندا دەکرێت، شتێکی نوێ نییە و وتی: کۆچبەرانی ئەفغانستان بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان لە دەست تاڵیبان و ڕژێمە ستەمکارەکانی دیکە کۆچیان کرد بۆ ئێران، بەڵام بەداخەوە زۆر تاوانکاری لە دژی ئەوان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئەنجامدرا، منداڵەکانیان ڕێگەیان پێنەدرا بۆ ئەوەی بچنە خوێندنگە، ناچار بوون بە کاری سەخت بکەن، ئیقامە یان ناسنامەیان پێنەدرابوو بە بیانووی جۆراوجۆر دیپۆرت کرانەوە و سزای زۆرێک لە ئەفغانییەکان لە ماوەی ڕابردوودا خنکاون چونکە ڕژێم فڕێی داونەتە ناو ئاوەوە زۆرێکیان بە ئۆتۆمبێل سووتێندراو،ن، ئێستا دوای هێرشی ئیسرائیل. ئەم دۆخە بە شێوەیەکی جیاواز بەردەوامە، بەداخەوە خەڵکی ئاسایی کاریگەرییان لەسەر بوو، ئەفغانییەکان ناچار بوون لەگەڵ خاوەنکارەکانی پێشوویان کار بکەن تەنانەت ئەوانەی کاریان دەکرد مووچەکەیان وەرنەدەگرت و لە ماڵەکانیان دەرکران.
"هەتا گەل دوژمنە ڕاستەقینەکانی خۆیان نەناسن ئازاد نابن"
یەڵدا ئەحمەد، خودی ژنێکی ئەفغانی سەبارەت بە بارودۆخی ئەم دواییە وتی: خەڵکی ئێران و ئەفغانستان تا دوژمنە ڕاستەقینەکانی خۆیان نەناسن و شەڕیان لەگەڵدا نەکەن، ئازادی و بەختەوەری نادۆزنەوە، لەم دۆخەدا نە خەڵکی ناوچەکە و نە پەنابەران ناتوانن لە چەوسانەوە دوور بکەونەوە.