ژنێکی ئاوارە کۆمپانیایەک دادەمەزرێنێت و هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت

سەرەڕای تەمەنی گەنجی و لەدەستدانی ئەو کارەی کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە خەرتومی پایتەخت دایمەزراندبوو، فاتمە سەڵاح بە بەردەوامی دەچێتە بوارێکی نوێی کارکردن لەو دەوڵەتەی باکوور کە ئاوارە بووە و ئەوەی بەسەریدا تێپەڕیوە تەنها ئیرادەی زیاتر کردووە.

میسا قازی

 

سودان- سەرەڕای پەراوێزخستنی ژنان بەهۆی سنووردارکردنی جۆراوجۆر لە سودان، ژنانی سودان توانیویانە لە ناوەڕاستی وڵاتێکدا کە بەدەست شەڕی ناوخۆوە دەناڵێنن، چالاک بن.

 

فاتمە سەڵاح وەک دابینکەری فرە سیستەم لە کۆمپانیای بەڵێن دەستی بە کارەکانی کردووە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە خەرتوم دایمەزراندووە، بەڵام دوای ئەوەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بووە بۆ ویلایەتی باکوور، دوای لەدەستدانی ئەوەی هەیبوو، بڕیاریدا دووبارە دەستپێبکاتەوە لە خەرتوم دایمەزراندووە.

 

حەزی کردووە کەسایەتییەکی سەرکردایەتی بێت

لە کۆلێژی لێکۆڵینەوەی ژینگەیی و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان خوێندوویەتی و لەگەڵ چەند ڕێکخراوێک کاری کردووە، هەمیشە حەزی کردووە کەسایەتییەکی سەرکردایەتی بێت و بە تەنیا کاروباری خۆی بەڕێوە ببات، بۆیە بیری لەوە کردەوە کە کارێکی تایبەت بە خۆی دروست بکات و لە ڕێگەیەوە هەلی کاری ڕەخساندووە، تەواوی ستافەکە ژن بوون و دوای ئاوارەبوونی لە مانگی نیساندا کۆمپانیایەکی پاککەرەوەی دامەزراند بە ناوی بەڵێن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاککردنەوە بۆ دامەزراوە حکومییەکان و تایبەتەکان، وتی: من بە وزە هەوڵ دەدەم هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنم تا بتوانم کارەکان بە تەواوی ئەنجام بدەم.

 

ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەی چوار مانگدا کۆمپانیاکەی متمانەی سێ نەخۆشخانەی بەدەستهێناوە کە ئێستا کاریان لەگەڵ دەکات، هەروەها هەوڵدەدات خزمەتگوزارییەکانی فراوانتر بکات بۆ ئەوەی دامەزراوە حکومی و تایبەتەکانی دیکەش بگرێتەوە.

 

"ئیرادەی خۆم بۆ هەمووان سەلماند کە دەتوانم سەرکەوتوو بم"

بنەماڵەی فاتمە سەڵاح ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە هاندانی، ئەوانیش زۆرێک لەو ئاستەنگە کۆمەڵایەتیانەیان تێپەڕاندو وتی: ڕووبەڕووی چەندین ئازار و سەختی بوومەوە، هەمیشە کەسانێک هەبوون پێیان دەوتم کە ناتوانیت سەرکەوتوو بیت، بەڵام ئیرادەی خۆم بۆ هەمووان سەلماند کە دەتوانم سەرکەوتوو بم.

 

سەبارەت بە ئاوارەبوونەکەی لە خەرتومەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ٢٨ ڕۆژ لەناو شەڕەکانی ناوچەی کافووری لە خەرتوم باکوور ماوەتەوە، دوای ئەوە چووەتە شاری ئۆمدورمان بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ لەگەڵ خێزانی هاوژینەکەی لە ماڵەکەیان بمێنێتەوە وتی: پێموابوو دوای چەند ڕۆژێک دەگەڕێمەوە ماڵەکەم، بەڵام ماوەکە زۆر بوو، بۆیە قەناعەتم هەبوو کە گەڕانەوە قورسە، تەنانەت ئەگەر بگەڕێینەوە ماڵەکانمان دەبینین دزراون و لەوانەیە ببینین بەهۆی گولـلەوە وێران بوون، لە خەرتوم هەموو شتێکم لەدەستداوە.

 

لە کۆتاییدا فاتمە سەڵاح داوای لە ژنان کرد کە سەرکەوتوو بن و ببنە نمونە بۆ منداڵەکانیان، دەبێت ژن ڕۆڵی هەبێت لە کۆمەڵگەکەیدا و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت، دەبێت کاربکەن و هەوڵبدەن.