ژیانەوەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: دەستەبەرکردنی داهاتوو بە هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی ژنان – ٢
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ دەستەبەرکردنی سیستمەکەیان لە سەرتاسەری سوریادا، خۆیان بۆ هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی ژنان ئامادە دەکەن، بۆ گەرەنتیکردنی شۆڕش و مۆدێل و دەستکەوتەکانیان.

بەرچەم جەدی
کۆبانێ-ئەگەر مرۆڤ بارودۆخی ژنان لە سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەراورد بکات، تووشی چەندین دژایەتی و پرس دەبێت. پێش شۆڕشی ١٩ی تەمووز، دۆخی ژنان یەکسان بوو، ئەمەش بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ڕاستە، ژن لە ناوەندی هەژموون و دەسەڵاتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدایە، بۆیە ژینگە گرنگ نییە، چونکە ژن لەژێر کۆنترۆڵی هەمان سیستمدا دەژی. چ جۆرە ژیانێکیان هەیە، بابەتێکی تری هەڵسەنگاندنە. لێرەدا ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیان شۆڕشی ١٩ی تەمووز بکەنە شۆڕشی ژنان. لە هەمانکاتدا توانیان سیستەمێک بۆ خۆیان جیا بکەنەوە و پێشەنگ بن لە بونیادنانی مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی نوێدام هەموو ئەم دەستکەوتانە لە سووریا بەدەستهاتوون، بەڵام بەداخەوە ژنانی پێکهاتەکانی تر کە لەژێر ڕژێمی بەعسدا لە دۆخێکی جیاوازدا دەژیان.
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس هیچ گۆڕانکارییەکی بەرجەستە نییە کە ژنان چاوەڕێی بکەن یان هیوای بۆ بخوازن. بەتایبەت کە حکومەتی کاتی سووریا پشت بە سیستمێکی جیهادی و مەرکەزی دەبەستێت و دان بە سامانی نەتەوەیی و کولتووری سوریادا نانێت بۆ ئەوەی تەنانەت بوونی ژنیش قبوڵ بکات، بۆیە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ئەزمونیان لەم بوارەدا هەیە، پێیانوایە ئایندەی ژنان و کۆمەڵگەی سووریا بگۆڕن بۆ ئەوەی هەموو ژنانی سوریا بتوانن تێکەڵ بە سیستمەکەیان ببن.
لەچوارچێوەی ئەو دۆسیەیەی کە ئامادەمان کردووە، مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخی سووریای هەڵسەنگاند و سەرنجی بۆ پڕۆژەکانیان بۆ ژنانی سووریا ڕاکێشا.
ڕووخانی ڕژێمی بەعس
مزگین خەلیل هەڵسەنگاندنەکەی بە قسەکردن لەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس و چاوەڕوانییەکانی ژنان دەستپێکرد وتی: ئەو پرۆسەیەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت بۆ هەموو لایەک دیارە، بەتایبەتی دوای کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کە گۆڕانکاری گەورە لە ئاستی ئیدارەی سووریادا کرا، دوای ٦٣ ساڵ لە کردەوەی ستەمکاری و جینۆساید و وێرانکاری دژی پێکهاتەکانی سووریا، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بە تەواوی لەناوچووە، هەر بۆیە دەڵێین لە دوای ٨٨ی کانوونی دووەم، سووریا چووە قۆناغێکی نوێوە. بەم ساتەوەختە پێکهاتەکانی نیشتەجێی سووریا خەونیان بە دامەزراندنی سیستمێکەوە دەبینی کە سامانی نەتەوەیی و کولتووری سووریا نوێ بکاتەوە. لەگەڵ گۆڕینی حکومەت لە سووریا، هیوای ژنان لە هەموو کەسێک زیاتر بوو. وەک دەزاندرێت شۆڕشەکان لەسەر بنەمای هەمان پێوەر و ئامانجی گۆڕینی سیستمی دیسپۆتی و باڵادەست، لە هەمانکاتدا بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان دەستپێدەکەن، ژنان ٥ هەزار ساڵە مافی بوون و ژیانیان لێ زەوت کراوە، بۆیە ژنان لە هەر شوێنێک پریشکی ئازادی ببینن سەرهەڵدەدەن.
چارەنووس و ئایندەی ژنانی سووریا لە مەترسیدایە
مزگین خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بیرکردنەوەی ئێستای سووریا پرسیاری زۆر لەسەر چارەنووس و ئایندەی ژنان دەوروژێنێت و وتی: بەداخەوە گۆڕانکاری لە سیستمی سووریا تەنها لەسەر ئاستی تاکەکان ڕوودەدات، بە واتایەکی تر سیستمەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە بەڵام خەڵکی ناو حکومەتی ناوەندی گۆڕاون، هێشتا دەبینین سیستمی یەک ئاڵا و زمان و نەتەوە بەکاردەهێنرێت، جارێکی دیکە سەرۆکایەتی سووریا پیاوێکە و چەندین خاڵی دیکەش بەپێی ئەو پێشهات و گۆڕانکاریانەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدەن، پێویستە ئایندە و ماف و بوونی ژنان لە چوارچێوەی دەستوور و کۆمەڵگەی سوریادا ڕوون بکرێتەوە و هەڵسەنگێندرێت. ڕژێمی دیسپۆتی بە ناوی بەعس حوکمڕانی دەکرد و ئێستا سووریا گواستراوەتەوە بۆ سیستەمێکی جیهادی ڕادیکاڵ. ئەگەر گرنگی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بدەین، دەبینین هەموو ئەوانەی دامەزراون، ئازادی و خەبات و ئیرادەی ژنان قبوڵ ناکەن، جگە لەوەش ئەوانەی لە پۆستە باڵاکان دامەزراون، تاوانی جەنگیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە و دەستیان بە خوێنی ژنان و گەلی سووریا پەڵە پەڵەیەم چاوەڕوانی ئەوە بوو کە لە چوارچێوەی ئەو شۆڕشەی کە ئامانجەکەی بەدیهێنا، گۆڕانکارییەکان ئەنجام بدرێن. پاشان دەستبەجێ کۆمەڵکوژی لە کەناراوەکانی سووریا دەستی پێکرد، دژی ژن و منداڵ و گەلی عەلەوی و دروز. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دیار نییە چارەنووسی ژنانی سووری بەرەو چ دۆخێک دەبات و دیار نییە چ جۆرە ئایندەیەکیان بۆ ئامادە دەکرێت.
"لە ڕێگەی خەباتی خۆمانەوە شۆڕش و دەستکەوتەکانمان مسۆگەر دەکەین"
مزگین خەلیل سەرنجی بۆ دەستکەوتەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاکێشا و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم خەباتە بە سەرسوڕمانەوە وەربگرێت وتی: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەبات و بوون و ئیرادەی ژنان گەیشتوەتە لوتکە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت دەستکەوتەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی سووریای داهاتوو و دەستورە بنەڕەتییەکەیدا بە فەرمی بناسرێن و مسۆگەر بکرێن، بە تایبەتی مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی کە یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی ژنان، دەبینین کە ژنان لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە خاوەن ئیرادە و ئەرکن لە هەموو ئاستەکانی بڕیاردان، ژنان توانیان لە ڕێگەی ئەم دەستکەوتانە ڕۆڵێکی ستراتیژی لە شۆڕشدا بگێڕن و تەنانەت لە سایەی خەبات و سیستمی ژنانیشدا ئەو پڕۆژەیەی ئێمە داوای دەکەین سەرکەوتوو دەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە کەس ناتوانێت نکۆڵی لە کاریگەری و ڕۆڵی بەرجەستەی ژنان لەم شۆڕشەدا بکات. ئێستا گەیشتوینەتە ئەو قۆناغەی کە سیستم و دەستکەوتەکانی ژنان لە بواری یاسایی و دەستووریدا مسۆگەر و گەرەنتی دەکرێن.
لە درێژەدان بە هەڵسەنگاندنی سیستمی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: ئەو کردەوانەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن، لە لایەن کەسانێک لەسەر ئاستی ئیدارەی سووریا و ئەوانی تر، ئەوە ڕادەگەیەنن کە ئامانج گەڕاندنەوەی دۆخی ژنانە بۆ ئەو شێوازەی پێش شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبیرمان نەچێت لە سایەی ئەم شۆڕشەدا ژنان توانیان هەنگاو بنێن و ڕۆڵی مێژوویی و ستراتیژی خۆیان بگێڕن. جیاوازی شۆڕش و سیستمی ئێمە لەم خاڵەدایە. گرنگ نییە تا ئێستا چ شۆڕشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕوویداوە، هیچ شوێنێک بۆ پرسی ئازادی ژنان تەرخان نەکراوە. کێشەی ئابوری و گەندەڵی سیاسی و هتد هەمیشە چارەسەر کراون، بەڵام لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەتا وتمان دەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە پرسی ژن چارەسەر بکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا خەباتی ئێمە بۆ بونیادنانی سیستەمێک کە لە ڕووی دەروونی و ڕۆحی و جەستەییەوە ژن ڕزگار بکات دەستیپێکرد و بابەتگەلێکی وەک کۆیلایەتی ژن و کۆمەڵگە، ستەم و ئازادی، دەسەڵات و دیموکراتیک خرایە ڕوو و بەو پێیە ڕێگەچارە و بەدیلەکان دۆزرانەوە.
هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان: هێز و سەرچاوەی دەستەبەرکردنی بوون و مافەکانی ژنان
مزگین خەلیل بە ڕوونی داواکاری و ئامانجەکانی خۆی بەم شێوەیە خستەڕوو: ئەو پرسانەی وروژاندمان لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ کراون، ئێستاش پێویستە لەسەر ئاستی سووریاش چارەسەر بکرێن و لەگەڵ حکومەتی نوێ چارەسەر بکرێن. دەبینین ئەو کۆمیسیۆنانەی بۆ نووسین و ئامادەکردنی دەستووری نوێی سووریا، ژنان ناگرێتەوە، و ئەوانەی کە خزمەت بە هەمان سیستمی دەوڵەتی نێرینە دەکەن. وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێین کە حکومەتی کاتی و لیژنەکانی دروستکردنی دەستووری نوێ دەبێت نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکەن و بوونی ژنان لە ئاستی یەکەمدا مسۆگەر بکرێت وەک سیستمێکی هاوسەرۆکایەتی، قەوارەیەکی حەتمییە و دەبێت لە سەرتاسەری سوریا جێبەجێ بکرێت، بە جێبەجێکردنی ئەم مۆدێلە لە سەرانسەری سووریادا هەنگاوێکی دیکە بەرەو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و یەکسان دەنێین و کۆتایی بەو عەقڵیەتە دەهێنین کە تەنها یەک ڕوانگە و ڕەگەز و هۆشیاری زاڵ بێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە، ئێمە وەک ژن، ماندوو نەناسانە کار دەکەین. لە ئێستادا هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادە دەکرێت کە لە ڕووی بوونی ژن و ئایدۆلۆژیا و خەبات و پێوەر و پرەنسیپەکانی ژنانەوە ڕۆڵێکی مێژوویی دەگێڕێت، بۆ ئێمە ئەم هاوپەیمانییە بە واتای زامنی خەبات و سیستم و دەستکەوتەکانی ژنانە.
مزگین خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا پەیام و کار و ئامانجی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بەم قسانە دەربڕی: ئێستا ئێمە بەم شێوەیە بیر لە ئایندەی سووریا دەکەینەوە، پێش هەموو شتێک پێویستە ژنان بە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی خۆیان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و خەباتی خۆیان گشتگیر بکەن، جگە لەوەش سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ئاستی دەستوریدا شەرعییەت پێدراوە بۆ ئەوەی شۆڕشی ژنان کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی سووریا هەبێت و ئەوانیش بتوانن سوودمەند بن لێی، ئەمە کار و پڕۆژە و خەباتی ئێمەیە لەم پرۆسەیەدا و ئێمە ئیرادە و بەردەوامین لەم کارەدا.