"ژنانی پەرلەمانتاری کورد بە تێکۆشانەکانیان دژی پیاوسالاری و جیاکارییەک بۆ دامەزراندنی ئاشتی کارەکانیان ڕێکبخەن"
لە یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد، جەخت لەوەکرایەوە لەگەڵ هەبوونی پرسی ئاشتی و جێبەجێ کردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان شان بەشانی تەواوی لایەنەکان دەستکەوتیان بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان هەبێت.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ بە دروشمی "با سیاسەت دیموکراتیک بکەین، با کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیاد بنێین"، لە ٢٨-٢٩ی ئایار، یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد، کە لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئازاد ڕێکخرابوو لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، ژمارەیەک ژنی پەرلەمانتاری کورد لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بەشدار بوون، لە تەواوی سەردانی کردنەکان بۆ تاوتوێکیردنی ئاستەنگی و کوشتنەکانی ژنان و هەبوونی پرسی ئاشتی لە ناوچەکەدا، سەردانی ژنانی لایەنە سیاسییەکان بۆ باکووری کوردستان لە چەندی خاڵ پێکهاتووە، لە کۆتایی کۆنفرانسەکە لەسەر چەندین خاڵ گوفتوگۆیان کردووە، ئامانجی کۆنفڕانسەکە کارکردنی پێکەوەی پەرلەمانتارانی باشووری کوردستان و باکووری کوردستان بوو، بەمەبەستی کارکردن لە دۆزی ژناندا.
ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بریتیین لە: دژی توندوتیژی لەسەر ژنان، لە هەموو بوارێکدا میکانیزمەکانی تێکۆشانی هاوبەش و تۆڕەکانی ڕێکخستن دامەزرێنن، مێژوو و بیرەوەرییەکانی تێکۆشانی ژنانی کورد دابمەزرێنن، لەگەڵ جیاوازییەکانی ژنانی کورد، کار بۆ ئامادەکردنی بەیاننامەی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی بکەن، لە هەر ناوچەیەک، دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە لەسەر زمانی کوردی، زمان و کەلتوور بە هاوبەشی بپارێزن، بۆ ئەوەی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد لە سیاسەتی دیموکراتیکدا بۆ بونیادنانی ئاشتی هەڵوێستێکی هاوبەش پێشکەش بکەن و گرووپەکانی کار دامەزرێنن، هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان، وەک میکانیزمێک کە کۆمەڵگە و سیاسەت دەگۆڕێت و دەگوازێتەوە، لە هەموو بەشێک جێبەجێ ناکرێت، بۆیە بۆ ئەوەی تێکۆشانی ژنان بتوانێت پارتە سیاسییەکان بگۆڕێت، تێکۆشان بۆ جێبەجێکردنی کۆتای ژنان ٥٠٪ لە ئۆرگانەکانی بڕیارگرتن و نوێنەرایەتی پارتەکاندا بەردەوام بێت، ژنانی پەرلەمانتارانی کورد، بە تێکۆشانەکانیان دژی پیاوسالاری و هەموو جۆرە جیاکارییەک، بۆ دامەزراندنی ئاشتی بوارەکانی کاری هاوبەش ببینن و کارەکانیان ڕێکبخەن، بڕیاری دامەزراندنی تۆڕی ژنانی پەرلەمانتاران درا.
" ژنان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان لەڕێگەی هەبوونی پرسی ئاشتی و نووسینەوەی دەستووری نوێوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەن "
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جێگری لیژنەی ژنان و منداڵان و خێزان ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی پەرلەمانتاری باشووری کوردستان لە سەردانی کردنیان بۆ کۆنفرانسی ژنانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، باس لە چەندین دەستکەوت و ئالانگارییەکانی ژنانی باشووری کوردستان و خراپی بارودۆخی خێزانی ناوچەکە کرا وتی: باسمان لە تەواوی بارودۆخەکانی ژنان لە باشووری کوردستان و عێراق کرد، تێیدا باس لە ژنان لە کایە سیاسیی و سەربازییەکاندا کرا، نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەماندا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، هەروەها هەبوونی پەرلەمانتارانی ژن و کاروباری سیاسی و تەنفیزی لە هەرێمی کوردستاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێت، پاشان باس لەو دابونەریتانەی توندوتیژی بەرامبەر خێزان و ژنان دروست دەکات، هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی بدرێت، باس لە تەواوی ئاڵانگارییەکان بەرامبەر ژنان و خێزان کراوە، لە ڕێگەی چالاکی و هەوڵدانی پێکەوەیی کار بۆ چاککردنی بارودۆخی ژنان لە باشووری کوردستاندا بکەین، لەسەر هەبونوی هاوپەیمانی و دروستکردنی بۆردێک بۆ پرسەکانی ژنان پێکەوەی کار بکەین، هەروەها هەبوونی پرسی ئاستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسێکی گرنگی کۆنگرەکە بوو، لە دوای پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، دانانی چەک چۆن کاریگەری لەسەر باشووری کوردستان دروست دەکات، لە ڕێگەی پڕۆسەی ئاشتیەوە یاساکان گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدرێت، یەکسانی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیوڕوە بکرێت، پێویستە باشووری کوردستان سود لەو بارودۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرێت، تەواوی پارچەکانی کوردستان گرنگی بە هەبوونی پڕۆسەی ئاشتی بدەن، هەروەها کارکردن لە دژی توندوتیژییەکانی دژ بە خێزان و ژنان لە ڕێگەی داڕشتنەوەی یاساکانەوە کەمبکرێتەوە، لە ڕێگەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریاوە هەوڵ بۆ جێگرتنی ژنان لە ناوچەکەدا بدرێت، لە ڕۆژئاوادا ژنان چەندین سآڵە خەبات بۆ ئازادی و پێکەوەی دەکەن، هاوکات ژنانی تەواوی پارچەکانی دیکەش هاوشێوەی ئایدیای ئەوان کار بۆ مافەکانیان بکەن، پاشان دانانی بۆردێکی هەرچوارپارچەکەی کوردستان بۆ ژنان دابندرێت، تا بتوانین کار لەسەر پێکەوەی و مافەکانی ژنان پێکەوە بکەین.
سروە محەمەد، ئاماژەی بەوەکرد، بە بێ جیاوازی سیاسیی و ژنانی پەرلەمانتارانی باشووری کوردستان سەردانی کۆنفرانسەکەیان کردووە، بەبێ بونی جیاوازی سایاسیی بۆ کەیسەکانی ژنان کاربکەن، وتی: ژاننای باشووری کوردستان کۆمەڵێک یاسای باشیان تەشریع کردووە، کار بۆ نەمانی کوشتنەکانی ژنان بە ناوی شەرەفەوە دەکەین، پاشان کارکردن بۆ کاڵکردنەوەی ئەو دابونەریتانەی لە کۆمەڵگەی کوردیدا کار بۆ تووندوتیژی لەسەر ژنان دەکات، هەروەها ڕێگریکردن لە هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقی کە لە ئێستادا هەموار کراوەتەوە، لە ڕێگەی دابینکردنی دادوەرێکی تایبەت بۆ کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی و ژنان کارێکی گرنگ دەبێت، بەشێک لە یاساکان لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە، بەڵام یاسایی خێزانی لە عێراقدا تەشریع نەکراوە، هەروەها بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لانەی ئارامی تێدا نییە، پێویستە تەواوی پارچەکانی عێراق لانەی ئارامی هەبێت و پەیوەستبێت بە کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، تا تەواوی ژنان بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژییەکان بتوانن ڕوبکەنە لانەیەک تا پارێزراوبن، هەبوونی ئەم بارودۆخانە ئەزمونی هەرێمی کوردستانە و ئێمەی تەواوی ئەزموونی خۆمان لەگەڵ پەرلەمانتارانی باکووری کوردستان ئاڵگۆڕ کرد، تا بتوانین لەگەڵ هەبوونی پرسی ئاشتی و جێبەجێ کردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان شان بەشانی تەواوی لایەنەکان ژنان دەستکەوتیان بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان هەبێت، بۆ دەستکەوتنی٦ مافەکان ژنان پێویستیان بە هەبونوی بۆردێکی ژنانی پەرلەمانتار هەیە، لە خولی ئێستەدا یان داهاتودا، تا بتوانین کار لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەین.
" ئەگەر پیاوان یەکجار بەرگری لە پڕۆسەی ئاشتی بکەن، ژنان دەیان جار هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی دەدەن"
سروە محەمەد ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، کۆڵەکەی بنچینەیی بنچینەی خێزان ژنانن، بۆیە هەر کارەساتێکی جەنگ زەرەری یەکەم بەر ژنان دەکەوێت، ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی ژیان دەبنەوە وتی: لە باشووری کوردستاندا ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی و دەستدرێژی و کوشتن و بازرگانی کردن بوونەوە، دەبینین جەنگەکان کارەساتی سەرەکین بەرامبەر ژنان، هەروەک جەنگی داعش ژنان ڕوبەڕووی کوشتنی خێزان و منداڵەکانیان دەبوونەوە، هەروەها جینۆسایدکردنی کورد و ئەننفالکردنیان بەردەوام ژنان زەرەرمەندی یەکەمی جەنگەکانبوون، بۆیە ئەگەر پیاوان یەکجار هەوڵی بەدەستهێنانی پرسی ئاشتی بدەن، ژنان لە ناوچەکەدا دە ئەوەندە هەوڵ بۆ دەستکەوتنی پرسی ئاشتی دەدەن، دەبێت تەواوی ژنان بەشداری لە هەبوونی پرسی ئاشتیدا بکەن، ژنان بونەوەرێکی ئاشتیخوازە بەردەوام لە کۆڕ و کۆبونەوەکاندا ڕۆڵی گرنگیان لە پەیڕەوکردنی ئاشتیدا هەبووە، لە سەرجەم بوارەکاندا باشترین دەستکەوتی ئاشتی هەبووە، بۆیە پێویستە ژنانی پەرلەمانتارانی باشووری کوردستان کۆڵەکەی یەکەمی هەبوونی پرسی ئاشتی بن لە ناوچەکەدا، تا بتوانین هەبوونی " ژن، ژیان، ئازادی" جێبەجێ بکەین، هەروەها ژنان پێشەنگایەتی بەرخۆدان و هەبوونی پرسی ئاشتی دەکەن، ژنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە هەڵگرتنی چەک بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و خاکیان سیمبولێکی ئاشتیان بونیادنا، لە سووریادا هەوڵ بۆ نوسینەوەی دەستوور دەدرێت، کە دەبێت ژنان ڕۆڵیکی کارا لە نووسینەوەی دەستووردا بگێڕن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا مافەکانی خۆیان لە ڕێگەی دەستوورەوە وەربگرن، بۆیە لە باشووری کوردستان ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان وەک سیمبولێک و پێشەنگایەتی کردنی ئازادی دەبیندرێن.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لە دوای گەڕانەوەمان لە باکووری کوردستان، بە هەبوون و دروستکردنی بۆردێک بۆ کار و خەباتی ژنان لە تەواوی پارچەکانی کوردستاندا ئەرکدار کراوین، کار بۆ هەبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەین، کە ژنان سودمەند دەبن لەو ئاشتییەدا، داکۆکی لە مافەکان و یاساکانی ژنان بکەین، کار لەسەر نەمان و کاڵکردنەوەی تەواوی ئەو دەستوور و دابونەریتانەی کاریگەری توندوتیژ لەسەر خێزان و منداڵان و ژنان بەجێ دەهێڵێت بکەین، هەروەها وەک ژنان لە تەواوی پارچەکان هەوڵ بۆ هەبوون و پشتگیری کردن لە پڕۆسەی ئاشتیدا بکەین.