کۆکردنەوەی بیروباوەڕ و ئایینەکانی یەکتاپەرستی: دروزییەکان _بەشی دووەم

کۆمەڵگەی دروزەکان هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەیان هەیە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان لە سووریایەکی دیموکراتیدا، هاوشێوەی ئەو مۆدێلەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەکاردەهێنرێت. هەڵوێستی ئەو ژنانەی لەسەردەمی ڕژێمی بەعس بەخۆپێشاندانەکانیان سەرنج ڕادەكێشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دروزەکان بەردەوامن لە دڵسۆزی خۆیان بۆ شاخەکەیان و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی خۆیان و کولتوورەکەیان و بیروباوەڕەکانیان. ئەوان ڵەگەڵ کورد و نوسەیری و عەلەوییەکان وەستاون، سووریایەک ڕەتدەکەنەوە کە ئایدۆلۆژیای داعش حوکمڕانی دەکات، تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتی، بە هۆشیاری و ژیرانە، لە دژی پاشماوەکانی داعش و ڕێکخراوە هاوشێوەکان لە هەموو بەرەکاندا بەردەوامە.

 

نهێنییەکانی بیروباوەڕەکان

دروزەکان کۆمەڵگەیەکی داخراون و لەپاڵ ناسنامەی نەتەوەیی خۆیاندا، شوناسی ئایینییان دیارە. کامڵبوونی پێشەنگە ئاینییەکانیان لە پێش هەموو شتێکەوەیە بۆ بیروباوەڕەکانیان، ئاستێکە کە هەموو کەسێک پێی ناگات، پێویستی بە خوێندنی درێژخایەن و خولی پەروەردەی و ئەزموونی بەرفراوان هەیە. لەم ڕووانەشەوە دروزەکان هاوشێوەی باوەڕی ئێزیدییە، کە زانیاری لەسەر باوەڕ بە توندی بە نهێنی دەهێڵرێتەوە. ئەوان بە تەواوی پشت بە فەلسەفەیەکی ڕازیی دەبەستن، دونیابینی و فەلسەفەی ژیانیان هاوشێوەی عەلەوییەکانە و زۆرێکیان هاوشێوەی هەموو تەڤگەرە ڕازینەکانن. لە باوەڕی دروزەکاندا، زانیاری، عەقڵ، قسەکردن، ڕۆح، ڕابردوو و داهاتوو هەموویان بە ڕوانگەیەکی فەلسەفی دادەنرێت کە نوێنەرایەتی پێنج پێغەمبەرەکە دەکات. لەوانە عەقڵ گرنگترینە.

 

دروزەکان بەدوای عەقڵدا دەگەڕێن وەک سەرچاوەی هەموو شتەکان،  خۆیان وەک "ڕێبوار لەسەر ڕێگای عەقڵ" پێناسە دەکەن. دوای عەقڵ، وشەکان، ڕۆح، ڕابردوو و داهاتوو دێن. فەلسەفەی دروز لەسەر ئەم پێنج بناغەیە دامەزراوە، مرۆڤ دەبێت عەقڵی خۆی سەرقاڵ بکات و خۆی و پاڵنەرەکانی کۆنتڕۆڵ بکات. ئەمەش هاوشێوەی بنەمای "توانای کۆنتڕۆڵکردنی دەست و زمان و پشت"ە، کە جەخت لەسەر گرنگی هەڵسوکەوتی ئەخلاقی و خۆکۆنتڕۆڵکردن دەکاتەوە لە باوەڕی عەلەوییەکاندا، دروزەکان پێیان وایە عەقڵی مرۆڤ و عەقڵی گەردوونی یەکسانن، عەقڵ تەنها بۆ بیرکردنەوە نییە، بەڵکو شێوازێکی مامەڵەکردنە لەسەر بنەمای میتۆدی دروست، کار و هەوڵدان بە بەکارهێنانی میتۆدەکە دادەنرێت، ئەمەش دەرئەنجامێکی سروشتی گەڕان و هەوڵی بەردەوامی مرۆڤ و کۆمەڵگەیە. زانیاری و میتۆد سەرچاوەی دەسەڵات و هێز و پێشەنگایەتین لە باوەڕی دروزدا. جگە لەوەش لە باوەڕی دروزەکاندا مانایەک هەیە کە زەوی لە ڕێگەی ڕەنگی ڕەگەکانەوە پێناسەی دەکات. سەوز هێمای حیکمەت یان عەقڵە؛ سوور هێمای زانینە؛ زەرد هێمای ڕۆحە؛ و شین هێمای وشەکانە. هێمای ئەو وانانەیە کە لە ئەزموونەکانی ژیانەوە فێربوون سپی بە واتای "من ڕاستیم، بە خۆشەویستییەوە بە ڕێگای ڕاستیدا دەڕۆم". هەروەها دروزەکان ئەستێرەکە وەک هێمای خۆیان وەردەگرن.

 

ژیان و مردن

دروزەکان ڕێز لە هەموو ئایین و بیروباوەڕەکان دەگرن، بەهۆی باوەڕیان بە جەستەبوونەوە، بە وتەی ئەوان، کاتێک پێغەمبەرێک دەمرێت، ڕۆحی دەگەڕێتەوە بۆ ژیان لە جەستەیەکی تردا، کە تەنانەت ڕەنگە جەستەی کەسێکی سەر بە ئایینێکی جیاواز بێت. ئەم باوەڕە گرنگترین هۆکاری خۆشەویستی دروزەکانە بۆ هەموو ئایینەکان،بەپێی دەقە پیرۆزەکانی دروز، ڕۆحی پێغەمبەری پێنجەم، یۆحەنا، لەسەر زەوی لە جەستەی عیسا مەسیحدا جەستە بووە و بە خودا دادەنرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە سەردانی گۆڕی مردووەکانیان ناکەن. بە بڕوای دروزەکان، ڕۆحی ئەو کەسەی کە جەستەی خۆی تەواو کردبێت، ناگەڕێتەوە یان ناچێتە ناو جەستەی ڕووەک یان ئاژەڵێک، بەڵکو دووبارە دەچێتەوە ناو جەستەی مرۆڤێکەوە. بۆیە بیرۆکەی دووبارە لەدایکبوونەوە لە نێو هەموو بوونەوەرە زیندووەکاندا قبوڵ ناکەن، بەڵکو بیرۆکەی دووبارە لەدایکبوونەوە و گواستنەوەی ڕۆحەکان بۆ ناو مرۆڤ لە باوەش دەگرن.

 

ژنان لە ناو دروزەکاندا

بەپێی بیروباوەڕی دروزەکان ژن و پیاو یەکسانن و ژنان مافی ئەوەیان هەیە لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بەشداری بکەن. مافی ژنان لە بیروباوەڕی دروزەکاندا پارێزراون. ژن بە خوڵقێنەری ژیان و سەرچاوەی ماندووبوون دادەنرێت. هیچ هاوسەرگیری و پەیوەندییەک بەبێ ڕەزامەندی ژنەکە قبوڵ ناکرێت. فرەژنی قەدەغەیە، لە ئیسلامدا خودای گەورە دەفەرموێت: "دروستە پیاو چوار ژنی پێ ببەخشێت، بەڵام دەبێت دادپەروەر بێت"، و درێژە بە ئایەتەکە دەدات و"ئێوە پیاوان دادپەروەر نابن". ئەم لێدوانە کاریگەری لەسەر دروزەکان داناوە، هەر بۆیە فرەژنی قبوڵ ناکرێت. دوای جیابوونەوە، هاوژینەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای یەکتر، بۆیە پێش جیابوونەوە دەبێت بە وردی هەموو وردەکارییەکان لەبەرچاو بگرن و بڕیارێک بدەن. بۆ بێوەژنەکان کایەی ژیان کە پێی دەوترێت "Betîl Metaq" (ماڵی شکاو) دروست دەبن. بەڵام کۆمەڵگەی دروز بە گشتی بە چاوی سووک سەیری ئەو ژنانە دەکەن کە لەم ماڵانەدا دەژین. ژنانی دروز ئەم دۆخە وەک بەشێک لە کولتوری دروز نابینن، لە دژی تێکۆشان دەکەن. تەڤگەرەکانی ژنان خۆیان لە تێکۆشانێکی هاوبەشدا لە دژی ئەو میتۆدانەی کە ژنان بەدەر دەکەن و کەم دەکەنەوە خۆیان ڕێکخستووە. بەڵام لەو ناوچانەی کە دروزەکان تێیدا دەژین، بە تایبەت لە سوەیدا، بەردێکی زۆر هەیە کە پیرۆزییەکانی مێینەیان لەسەر هەڵکەندراوە. ئەم هەڵکەندراوانە ئەمڕۆ بە پیرۆز دادەنرێت. ژنانی دروز درێغی ناکەن لە پەیڕەوکردنی ئەم ئایینە، شێوازێکی عەلمانی دەپارێزن. پێیان وایە ژیان و ڕێوڕەسمی ئایینی ناتوانرێت بە ئیسلامەوە ببەسترێتەوە. بە ژنانی دروز دەوترێت "وەک حومەیرە هاوژینی محمد بن." حومەیرە ژنێکی قژ سوور بوو و شەڕ داپۆشراو نەبووە، هەر بۆیەش، بە نمونەیەک بۆ ژنانی دروز دادەنرێت. ئەوان حەزیان لە ژنانی باڵاپۆش نییە.

 

دروز و بەرخۆدان

یەکەم پێکهاتە کە بەرەنگاری خەلافەتی میسری بووەوە، پاشان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، پاشان داگیرکاری فەرەنسی، دواجاریش ڕژێمی بەعس، مەزهەبی دروز بوو. ناوچەی نیشتەجێبوونیان بوو بە ناوەندی بەرخۆدان، بە دەگمەن ئاڵاکەیان بەرز دەکردەوە. بەرزکردنەوەی بەو مانایە بوو کە هەمووان دەبوو ئامادەبن بۆ شەڕ. بە کورتی دروزەکان بە مەزهەبێکی جەنگاوەر ناسراون،ئەوان ستەمکاری عوسمانییان ڕەتکردەوە و لەو ماوەیەدا، واتە لە نێوان ساڵانی ١٩٢١ بۆ ١٩٣٦، کە سووریا لە ژێر هەڵبژردی فەرەنسادا بوو، سەربەخۆیی نافەرمییان ڕاگەیاند. دروزەکان لە جەبەل دروز فیدراسیۆنێکیان پێکهێنا و قەوارەیەکی سەربەخۆیان دامەزراند. ئەوان یەکەم مەزهەب بوون کە هەڵبژاردنی فەرەنسا و دابەشکردنی سووریایان ڕەتکردەوە. کورد و دروز و ناسیونالیستەکانی سووریا لە مێژە یاخیبوون لە فەرەنسییەکان. ئەو دروزانەی پێشەنگایەتی ڕاپەڕینی عەرەبیان کرد لە سووریا ڕێزیان لێدەگیرێت و بەرخۆدانی قارەمانانەیان بەرامبەر فەرەنسییەکان لە سەرتاسەری سووریادا ڕێزیان لێدەگیرێت. پەیکەری ئەم پاڵەوانانە لە شەقامەکانی دیمەشق و سوەیدا دانراون، کە دووەمیان بووەتە شارێک کە بە پلەی یەکەم هاوڵاتیانی دروزەکان تێیدا نیشتەجێن. لە هەندێک سەرچاوەدا سوەیدا بە دەوڵەتی دروز یان دەوڵەتی جەبەل دروز ناسراوە. زۆرینەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە دروزن، ژمارەیەکی زۆر کەمی مەسیحی و موسڵمانیان تێدایە. دروزەکان بەگشتی لە بەرزاییەکانی گۆڵان(بەعەرەبی جۆلان) و ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری دەژین و شاخەکان بەهێزترین قەڵای بەرگریانن.

 

پەیوەندی دروز لەگەڵ ئیسرائیل و ڕژێمی بەعس

لە چوارچێوەی سیاسەتی دابەشکردنی ناوچەکە، ئیسرائیل هەوڵیدا پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ دروزەکان دروست بکات، پێی وتن: ئێوە خزمی ئێمەن؛ ئێوە هیچ پەیوەندییەکتان بە عەرەبەکانەوە نییە. پەیوەندییان پێوە کردن و لێیان نزیک بووەوە. ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە دروزەکانی لە دوو بواری سەربازیدا دامەزراند، یەکەیەکی تایبەتی بۆ پێکهێنا. تا ئێستاش نزیکەی ١٣٠ هەزار کەسی دروز لە دەوروبەری بەرزاییەکانی گۆڵان دەژین. بەڵام ئەم دروزانە ئەو ناسنامەیەیان ڕەتکردەوە کە ئیسرائیل پێیانی بەخشیبوو، خۆیان بە سووری ناساند. دوای هاتنە سەرکاری ڕژێمی بەعس لە سووریا، سەرەتا دروزەکان گومانیان بەرامبەر بەوان دەربڕی، بەڵام دوای ئەوەی سیاسەتی چەوساندنەوە و زاڵبوونی حافز ئەسەدیان بەسەر گەلان و بیروباوەڕەکاندا بینی، هەڵوێستێکی ڕوونتر و توندتریان نیشان دا، بە ڕاشکاوی ئایدۆلۆژیای بەعسیان ڕەتکردەوە. دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەد، کوڕەکەی بەشار ئەسەد شوێنی گرتەوە، دروزەکان ماوەیەک چاویان لە بەشار ئەسەد کرد، بەڵام دوای ئەوەی بینیان هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ باوکی نییە و ستەمێکی زیاتریان پراکتیزە کردووە، هەڵوێستی خۆیان ڕوون کردەوە، وتیان: ئێمە لە سوەیدا بوونێکی سەربەخۆمان هەیە، وازمان لێ بێنە. خۆیان لە ڕژێم دوور خستەوە، وەک ئەوەی بەشار ئەسەد نیشانی دەدات، ڕوانگەیەکی شەڕانگێزانە بەرامبەر بە دروزەکان گرتۆتەبەر و فشاری جۆراوجۆری لەسەر ئەوان دروست کردووە.

 

شەڕی ناوخۆی سووریا و دروزەکان

یەکەم پریشکی شەڕی ناوخۆی سووریا لە شاری درعا کە ناوەندی ڕاپەڕینەکەیە سەریهەڵدا. ناڕەزایەتییە سەرەتاییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کران، بەڵام بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبوونەوە و ڕژێمی تا بناغەکانی هەژاند. لەو ماوەیەدا دروزەکان سەربەخۆیی خۆیان پاراست و هەرگیز وازیان لە تەماح و ئامانجەکانیان نەهێنا بۆ ژیانێکی سەربەخۆ. لە کاتی شەڕی ناوخۆدا زۆرێک لە دروزەکان بە زۆر وەرگیران بۆ ناو سوپا. پاشان، هێرشەکانی داعش دەستیپێکرد، سەدان دروز لە باشوورەوە کوژران و کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ ڕوویدا. لە ئەنجامدا دروزەکان یەکە بەرگرییە ناوەکیەکانی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکهێنا،هەروەها سیاسەتەکانی ئێرانی شیعەیان ڕەتکردەوە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا دروزەکان دژی ڕژێم ڕاپەڕین و دیسانەوە داوای سەربەخۆییان کرد. ڕژیم وەک هەمیشە ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە. پاشان دروزەکان سەربەخۆیی نافەرمییان ڕاگەیاند. کاتێک ڕژێمی ئەسەد کەوت، دروزەکان وەک چۆن لە کاتی گۆڕانکارییەکانی پێشووی ڕژێمدا کردیان، بە وریاییەوە بەرەوپێشچوون، بەدواداچوونیان بۆ کردەی پاشماوەکانی داعش و هەتەشە و ئەوانی دیکە کرد. بەڵام هەر زوو تێگەیشتن کە ئەو گروپانە نە دیموکراتی دەهێننە سووریا و نە ماف بە هاوڵاتیان و مەزهەبەکان دەبەخشن، هەڵوێستی ڕوونیان لە دژی ئەوان گرتەبەر.

 

ئامادەبوونی نوێی داعش لە سووریا و پێگەی دروزەکان

ئەو گروپە چەکدارانەی لە ڕێگەی سیاسەتی داگیرکاری و چەوساندنەوە هێرشیان کردە سەر سووریا و بەرژەوەندییە تایبەتەکانی وڵاتانی وەک تورکیا، ناوچەکەیان خستووەتە ناو قەیران و ئاژاوەیەکی قووڵترەوە. ١٣ ساڵ شەڕ سووریای لە دوای ئەوانەوە بەجێهێشتووە، ئەم پرۆسەیەش دیمەنێکی نوێی بۆ گەلی سووریا دروستکردووە. سەرەتا ناڕێکخراو و بێ بەرگری، گەلان و مەزهەبی ئایینی و گروپە کولتوورییەکان بە تێپەڕبوونی کات ئەزموونیان لە پاراستن و بەردەوامبوونی بوونیان بەدەستهێناوە، هەنگاویان بەرەو ڕێکخستن ناوە. لەم چوارچێوەیەدا دەبێ هەڵسەنگاندن بۆ دروزیش بکەین. لە کاتێکدا ڕەنگە هێشتا دروزەکان خاوەنی پێکهاتەیەکی ڕێکخراوەیی یەکگرتووی تەواو نەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بە هۆی ئەزموونی مێژوویی خۆیان و ئەو بوێرییەی کە لە مۆدێلی ڕزگاریخوازی دیموکراتی و ژینگەیی و ژنانەوە بەدەستیان هێناوە کە کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دایمەزراندووە، هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەتر و بەهێزتر نیشان دەدەن.

 

هەرچەندە دروزەکان ناوبەناو کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی سنوورداریان لەگەڵ هەتەشە ئەنجام دەدا، بەڵام ئەو گروپە بەهۆی عەقڵیەتی ئیلهامبەخشی داعشەوە، بەردەوام بوو لە ڕێبازە جینۆسایدەکەی. دوای عەلەوییەکان، ئەمجارەیان سیاسەتێکی سیستماتیکی جینۆسایدی دژی دروزەکان جێبەجێ کرد. هەوڵەکانی دروزەکان بۆ داهاتووی سووریا پشتگوێ خرا، گروپەکە پێداگری لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی داگیرکاری و دەستدرێژی و تاڵانکردن کرد. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی ناوخۆیی، ژمارەی قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەدژی عەلەوییەکان ئەنجامدراون گەیشتووەتە ٥٠ هەزار کەس. بەڵام شەڕڤانانی دروز هێرشەکانی پاشماوەکانی داعش و چەتەکانی هەتەشە یان بەرپەرچ دایەوە و بەرخۆدانێکی بێهاوتاییان نیشان دا.

 

بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک

دروزەکان ئەمڕۆ هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان لە سووریایەکی دیموکراتیدا، کە لە نمونەی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگیراوە. هەڵوێستی ژنان، کە بە خۆپیشاندانەکانیان لە سەردەمی ڕژێمی بەعس سەرنجیان ڕاکێشا، لەسەر ئەم بابەتەش ڕوونە. ژنانی دروز تادێت پۆست لە ئەنجومەنە سەربازییەکان و بەڕێوەبەرایەتیە ناوخۆییەکان داگیر دەکەن، ئەمەش بەشداری دەکات لە پێگەی سووریا وەک دەوڵەتێکی دیموکراتی پێشەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دروزەکان بەردەوامن لە دڵسۆزی و پابەندبوونیان بە شاخ و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتوور و بیروباوەڕەکانیان. لەم هەڵوێستەدا شانبەشانی کورد و نوسەیری و عەلەوییەکان وەستاون و بە ئاشکرا ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکەنەوە کە سووریا بە یاسای شەریعەت و ئایدۆلۆژیای جیهادی بەڕێوەدەچێت. بۆیە زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین "بەهاری گەلان تازە لە سووریا دەستی پێکردووە". لە لۆژیکێکی هاوبەشەوە، تێکۆشانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دژ بە پاشماوەکانی داعش و گروپە هاوشێوەکان لە هەموو بەرەکاندا بەردەوامە. بۆیە پشتیوانیکردن لە گەلانی ناوچەکە لە هەموو کاتێک گرنگترە.