ژینگه
-
گەرمبوونی زەوی بۆ یەکەم جار سنووری کلیلی ١.٥ پلەی سیلیزی دەشکێنێت
پێشبینی دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا جیهان بۆ یەکەم جار سنووری پلەی گەرمای سەرەکی بشکێنێت.
-
گۆڕانی کەشوهەوا؛ ژیان لە ناوچەی تاریکی زەریاکان لە مەترسیدایە
توێژینەوەکان ئاشکرای دەکەن، گۆڕانی کەشوهەوا لەوانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو ژیان لە قووڵترین بەشەکانی زەریاکان کەم بکاتەوە.
-
سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغداد بەڕێوەدەچێت
ھەفتەی داھاتوو لە بەغدادی پایتەختی عێراق، سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت و ناوەڕۆکی کۆنگرەکە تایبەت دەبێت بە ئاو لەپێناو مرۆڤایەتی و سروشت.
-
ئاژانسی ژینگەی یەکێتی ئەوروپا: پیسبوونی هەوا ساڵانە هەزار و ٢٠٠ منداڵ دەکوژێت
ئاژانسی ژینگەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، پیسبوونی هەوا هێشتا دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ حاڵەتی پێشوەختە لە ساڵێکدا لە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە سەرانسەری ئەوروپا.
-
بەڵێن دەدرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ کۆتایی بە پیسبوونی پلاستیک بهێنرێت
وەزیرانی ژینگە و کەشوهەوای ئەندامی "جی-٧" ئامانجیان داناوە کە تا ساڵی ٢٠٤٠ کۆتایی بە هەموو پیسبوونێکی نوێی پلاستیکی لە وڵاتەکانیان بهێنن.
-
زبڵ و خاشاکی دەستی مرۆڤەکان پەتایەکی کوشندە بۆ ژینگە
بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک بەدەستی مرۆڤ بۆ ناو ژینگە هەڕەشە لە ئاو هەوا، خاک و تەواوی سیستمی ژینگەی زەوی دەکات، ئەو شوێنانەی مرۆڤ بۆ یەکەم جار لە باشووری کوردستان ڕووی تێدەکات، سیماکەی دەشێوێنێت و هەرگیز وەک سەرەتای لێنایەتەوە.
-
گۆڕانی کەشوهەوا نەخۆشی هەستیاری زیادکردووە
ئەمساڵ سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەستیاری-حەساسیەت بە بەراورد بە پێشووتر دەوروژێنێت.
-
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڤایرۆس لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە
شارەزایانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زەنگی ئاگادارکردنەوەیان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون و چیکۆنگونیا لێدا و ڕایانگەیاند، پێشبینی دەکەن ڤایرۆسی زیکا دووبارە لە جیهاندا بڵاوبێتەوە.
-
خوێندنگەیەک ٧٠٠ نەمامی لە سلێمانی چاند
بە بۆنەی نزیک بوونەوەی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان، خویندنگەیەک لە سلێمانی ٧٠٠ نەمامی چاند.
-
سەرچاوەیەکی دیکەی ئاو لە ژێر توێکڵی زەوی دۆزرایەوە
توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، زەریایەکی زۆر گەورەی ئاو لە ژێر توێکڵی زەوی دۆزراوەتەوە.
-
چالاکوانێکی ژینگە: منداڵان ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پاراستنی ژینگەدا
دیلان بۆرسان، چالاکوانی ژینگەیی دەڵێت: ئامانجمان هۆشیارکردنەوەیە بۆ پاراستنی ژینگە، منداڵیش یەکەم کەسن کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە گەیشتن بەو ئامانجە.
-
هۆشداری لە کەمبوونەوەی ڕووبەری دارستانی شاخەکان دەدرێت
بەهۆی کەمبوونەوەی ڕووبەری دارستانی شاخەکان، هۆشداری دەدرێت و ئاماژە بەوەکراوە کە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ٪٧ی ئەو دارستانانە لەناوچوون.
-
ژنانی سویسرا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و مافی مرۆڤەوە حکومەتی وڵاتەکەیان دەبەنە دادگای ئەوروپا
زیاتر لە دوو هەزار ژن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشێلکردنی مافی ژیان و تەندروستییان، حکومەتی سویسرا دەبەنە دادگای ئەوروپا.
-
گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە گەورەترین کۆگای ئاوی سازگارە سروشتیەکانی جیهان دەکات
ڕووبارە سەهۆڵیەکان "بەستووەکان" لە هیمالایا لە باشووری ئاسیا لەژێر فشاری گۆڕانی کەشوهەوادا ڕووبەڕووی هەڕەشەی توانەوە و کشانەوە دەبنەوە.
-
عێراق ڕووبەڕووی وشکەساڵی دەبێتەوە داوا دەکات تورکیا ئاو بەربداتەوە
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق داوای لە تورکیا کردووە، ئاوی زیاتر بەرەو ڕووباری فورات بەربداتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە قەیرانی وشکەساڵی سەخت ڕووی لە وڵاتەکەی گرتووە کە سەختترین قەیرانە لەدوای ساڵانی ١٩٣٠وە.
-
هەشت هەزار داری جیاواز لە شەهبا لە دژی تاڵانی سروشت دەچێنرێت
کۆمیتەی کشتوکاڵ و ئابووری کانتۆنی عەفرین- شەهبا، لە دژی تاڵانکردنی سروشت هەڵمەتێکی سەوزکردنی شەهبای دەستپێکردو بەنیازە نزیکەی ٨ هەزار داری جیاواز لەهەرێمدا دەچێندرێت.
-
فەوزیە عەبدی: ئاوی فورات لە نزمترین ئاستدایە
فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی فورات سەبارەت بە بڕینی ئاوی فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕایگەیاند، بەهۆی هۆکاری سیاسی و داگیرکاریەوە ژیانی ٥ ملیۆن کەس لە مەترسیدایە.
-
چالاکوانانی ژینگەپارێز لەگەڵ هاتنی بەهاردا دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد
چالاکوانانی ژینگەپارێز لە سەرەتای بەهارەوە دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکار لە دامێنی چیای ئاویەر ڕاهێنانی دۆستایەتی سروشتیان ئەنجامدا و نەمامیان چاند.
-
پڕۆژەی "ژیان" جێگای بەرهەمی کولتووری دایکە
شەڤین محەمەد، وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلۆ، سەبارەت بە ئامانجی پڕۆژەی ژیانی کولتووری کە لە دێرک گەشەی پێدراوە، وتی: "ئامانجمان لەم پرۆژەیە ئەوەیە کە ژنان ببنە خاوەن کار و بەرهەم و بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان".
-
لەیلا ساروخان: بەپێی دەرفەتەکانی بەردەستمان پێداویستی کشتوکاڵ دابین دەکەین
لەیلا ساروخان، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دۆخی کشتوکاڵی ناوچەکەی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی کەمی بارانبارینەوە هەوڵدەدەن پرۆژەی کشتوکاڵی نوێ پەرە پێبدەن.