یەریڤان شاسوار: بەهۆکای سیاسیی سووتان و لە ناوبردنی دارەکان لە ناوچە سنوورییەکان زیادی کردووە
یەریڤان شاسوار، توێژەری بواری ژینگە دەڵێت: بەهۆکای سیاسیی سووتان و لە ناوبردنی دارەکان لە ناوچە سنوورییەکان زیادی کردووە، هەروەها بڕینەوەی دارەکان لە ناوچەکانی بارزان و سۆران لە لایەن داگیرکەرانی خاکەوە ژینگە لەناودەبەن.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ پیسبوونی ژینگە تەواوی جیهانی گرتۆتەوە، لە ئەنجامی پیسبوونە ژینگەییەکان جیهان بەرەو لە ناوچوون دەچێت، سووتانی ژینگەی هۆکارێکی سەرەکی پیس بوون و لە ناوچوونی ژینگەی تەواوی جیهانە، ژینگەی کوردستان بێبەش نییە لەو زیانە جیهانیانە، لەڕووی ئاووهەوا و خاکەوە ژینگەی ناوچەکەمان ڕوو لە لەناوچوون دەکات، کارنەکردن لەسەر چارەسەرییەکان ژیان لە ناوچەکەدا ناهێڵێت، گۆڕانکارییەکان لە کەشوهەوادا هۆکاری بۆ دەستدرێژییەکانی مرۆڤ بۆسەر ژینگە دەگەڕێتەوە، سووتانە ژینگەیەیکان کاریگەری قورس لەسەر ناوچەکان دروست دەکات، سووتانی دارستانەکان لە کاتێکدا دارستان دروستکەری هەوای پاکە بۆ جیهان، بەڵام سوتانیان لەناوچوونی ژیانی لێدەکەوێتەوە، ئەو دەردراوانەی لە ئەنجامی سووتانی دارەکان دروست دەبێت، هۆکارە بۆ تێکچوونی تەندروستی هاوڵاتیان و چەندین مانگ ئەو پیسبوونە لە ژینگەدا دەمێنێتەوە، سووتانی سروشتی و سووتانی دەستکرد ڕووبەڕووی ژینگەی ناوچەکەمان بۆتەوە، بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ەوە، تا نیوەی ئابی ساڵی ٢٠٢٥دا، زیاتر لە ١١٢ حاڵەتی سووتان بەدەستی مرۆڤ و بڕینەوەی دارەکان ئەنجامدراوە، هەروەها ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان بە هۆکاری سیاسیی و لە ناوبردنی کورد، لە لایەن داگیرکەرانەوە ڕووبەڕووی سووتان و بڕینەوەی دار دابێتەوە، ئەمەش بۆ تێکدان و لە ناوچوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، له ههرێمی كوردستان یاسای ژماره ١٠ی ساڵی ٢٠١٢ یاسایی دارستان، بەركاره كه كۆمهڵێك رێوشوێنی داناوه بۆ پاراستنی دارستانهكانی ههرێمهكه و زیادكردنی ڕووبهری سهوزایی، بۆ ئەو مەبەستە تاوانباران بە بڕە پارەیەک یان زیندانیکدنی کاتی بە سزا دەگەیەندرێن، بەڵام هێشتا نەتواندراوە وەک پێویست یاساکە ڕێگری لە سەرپێچیکاران بکات.
مانگی کانوونی دووەم
١ی کانوونی دووەم، لە گوندی چنگیان لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک هاووڵاتیەک دەستگیرکرا کە ژمارەیەک داری تەڕی بڕیبوو .
٢ی کانوونی دووەم، لە دوو چالاکی جیاوازدا و لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک لەلایەک و بازگەی ئاسایشی پێنجوێن توانرا دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل ی پڕ لەداری بڕدراودا بگیرێت.
٣ی کانوونی دووەم، سەیدصادق بۆ سنوری گوندی "قلرخ" تواندرا یەک هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی ژمارەیەک داری سروشتی دەستگیر بکرێت.
٤ی کانوونی دووەم، لە لایەن کارمەندانی ئاسایشی بازگەی "دەروازەی عەربەت / دارە ڕەش" هاووڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکرا داری بڕاوەی بە ئۆتۆمبێل دەگواستەوە.
٦ی کانوونی دووەم، لە سنورى دەربەندیخان (٢) هاووڵاتى بە تۆمەتی داربڕین دەستگیرکران.
٦ی کانوونی دووەم، مەفرەزەیەکى "ئاسایشى سیتەک" لە سنورى گوندى " بزێنیان" توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن کە هەستابوو بە بڕینى ژمارەیەک دارى سروشتى.
٦ی کانوونی دووەم، سەید صادق بۆ سنورى گوندى "سەراى سوبحان ئاغا" توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوو.
٧ی کانوونی دووەم، لە سنووری زەڕایەن، لە گوندی میرەدێدا، بە تۆمەتی داربڕین هاوڵاتییەک ەستگیرکرا.
٨ی کانوونی دووەم، سنورى گوندى ( ئاڵاسیاو ) توانیان دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕدراودا بگرن کە سەرپێچیکار نادیار بوو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبار .
١٠ی کانوونی دووەم، سیتەک بۆ سنوری ( گوندی شارستێنە) توانرا دەست بگیریت بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا .
١٢ی کانوونی دووەم، لە سنوری قەرەداغ، لەگوندی "گەڕەزیل" توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت لەو سنورە كە ھەستابو بە بڕینەوەی ژمارەیەک داری سروشتی لەجۆری بەڕوو.
١٢ی کانوونی دووەم، سنوری هەریەک لە گوندەکانی "هەرزەلە + سەرکان + کۆڵیتان" توانیان ٤ چوار هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری دارستانەکان دەستگیر بکەن کە لەهەر سنورێکیان ژمارەیەک داربڕدڕاون کە درەختی تەمەن جیاوازی تێدایە .
١٤ی کانوونی دووەم، لە سنوری سیتە ك لە "گوندی شارستێنە" بەهۆی داربڕینەوە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا،
لە ١٥ی کانوونی دووەم ، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك شۆفێرێکی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا کە ژمارەیەك داری سروشتی بڕاوەی بارکردبوو ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دارە بڕاوەکان دا .
١٩ی کانوونی دووەم، لە سنوری مێرگەپان زیاتر لە ٤٠ داری بڕدراو دۆزرایەوە.
١٩ی کانوونی دووەم، لەسنورى ناحیەى بەرزنجەى سەربەقەزاى سەید صادق، هاوڵاتییەک بە تۆمەتی داربڕین دەزگیر بکرێت.
٢٣ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی عەربەت، لە لایەن هاوڵاتییەکەوە دارێکی ەمەن گەورە لە جۆری تووبڕدرایەوە.
لە ٢٦ی کانوونی دووەم، لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ لە سنوری گوندی "هەوڵو" هاووڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کرا.
٢٩ی کانوونی دووەم، لە سنوری ناحیەی خەلەکان بەتۆمەتی برینی دار و سووتانی بنی دارەکان پێنج هاوولاتى دەستگیرکران .
٢٩ی کانوونی دووەم، لەگوندی "برایم ئاوا" هاووڵاتیەك دەستگیر کرا کە هەستابوو بە بڕینی دارێکی تەمەن گەورە لە جۆری " بەڕوو".
٣١ی کانوونی دووەم، سەنگاو بۆ سنوری گوندی "هەنارە" دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کران.
لە٣١ی کانوونی دووەمدا، لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی چوارتا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە ژمارەیەک داری بڕاوەی بارکردبوو.
مانگی شوبات
٣ی شوبات، سنورى گوندى "پەڵکۆ" دواى گەڕان و پشکنینى سنورەکە توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن بەتۆمەتى داربڕین هاوکات دەست بەسەر نزیکەى (٣٦) داربەڕوو دا گیرا .
٥ی شوبات، لە سنوری قەزای ماوەت شۆفێری پیکابێکی دەستگیرکرا کە هەستابوو بە بڕین و بارکردنی ژمارەیەك داری سروشتی.
٥ی شوبات، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك لە سنوری شاخی "سەگرمە / دەربەندی سەرکۆ" کەوتەوەو بووە هۆی سووتانی نزیکەی ( ١٥ ) دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
١٢ی شوبات، سیتەک بۆ سنوری گوندی "عازەبان" توانیان هاووڵاتیەک بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیربکرێت.
١٢ی شوبات، لە ئەنجامى دەرچونێکى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى گاپیڵۆن بۆ سنورى گوندەکانى " چۆخماخ/باڵخ / قەیوان" دواى گەڕان و پشکنینى سنورەکە کۆمەڵێك داری سروشتی لە جۆری بەڕوو بینران کە لە لایەن سەرپێچیکارانەوە بڕاونەتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە شوێنی دیاریکراوکەسی تۆمەتباری لێ نەبوو ، هیچ کەسێك دەستگیر نەکرا .
١٣ی شوبات، سیتەك لە سنوری گوندی "عازەبان" دەستیانگرا بەسەر ژمارەیەکی داری بڕاوەدا.
١٧ی شوبات، لە سنورى گوندى "کانى بناو" توانیان هاوولاتیەک دەستگیرکرا.
٢١ی شوبات، لە سنوری قەزای پێنجوێن لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی قەزای پێنجوێن ( ٥ ) هاووڵاتی دەستگیر کران کە ژمارەیەك داری بڕاوەیان بارکردبوو.
٢٤ی شوبات، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک بۆ سنورى گوندى "کانى شێخان" توانیان ٣ هاولاتى بەتۆمەتى داربڕین دەستگیربکەن کە ژمارەیەک داریان بڕی بوو.
٢٥ی شوبات، بنکەى پۆلیسى دارستانى تەکیەى سەر بە بەشى چەمچەماڵ توانیان لە ناحیەى تەکیە (٢ ) هاووڵاتى دەستگیربکەن.
٢٧ی شوبات، لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی ( بانی خێڵان )ەوە چوار هاووڵاتی دەستگیر کران کە هەستابوون بە بڕینی ژمارەیەك داری سروشتی .
مانگی ئادار
٢ی ئادار، بەتۆمەتى بڕینى دارى دارستانەکان و لەسنورى گوندى (باساک) هاووڵاتیەک لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بەرزنجە دەستگیرکرا .
٤ی ئادار، لە سنورەکانی "جاسەنە – قەمچوغە" ژمارەیەک داری سروشتی بڕدراوە ،سەرپێچیکاری ڕووداوەکە دەستگیرکراون.
٥ی ئادار، ناڵپارێز لە سنوری گوندی "ڕەزڵە" هاووڵاتیەک دەستگیر کرا کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕی بوو .
١٢ی ئادار، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك کە هاووڵاتیەك ژمارەیەك داری بڕاوەی گواستۆتەوە بۆ یەکێک لە چێشتخانەکانی سنوری سیتەك ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكیان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، هاوکات توانیان هاووڵاتیەکە دەستگیر بکەن.
١٥ی ئادار، سەیدصادق و لەنزیک گوندی "شانەدەر" هاووڵاتیەک دەستگیر کرا کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕی بوو.
١٦ی ئادار، قەرەداغ بۆ سنوری گوندی "کەسنەزان" دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری بڕدراوی تەڕ لەجۆری بەڕوی تەمەن جیاواز.
١٧ی ئادار، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون ( ٣ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کران .
١٨ی ئادار، لە سیتەک بۆ سنوری گوندی "عازەبان" دەست بەسەر ژمارەیەک داری سروشتی بڕدراوەدا گیرا .
٢٦ی ئادار، لە سنووری بەرزنجە بۆ سنوری گوندی "کاژاو" بینرا ژمارەیەک داری سروشتی بڕدراوە .
مانگی نیسان
٣ی نیسان، لە سنوری پێنجوێن،لە سنوری گوندی "وریاوا" هاووڵاتیەک بە تۆمەتی داربڕین دەستگیر بکەن. .. هاوکات دەستگیرابەسەر یەک ئۆتۆمبێل دا .
٨ی نیسان، لە سنوری قەیوان دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا کەلەلایەن سەرپێچیکاران بڕدراون .
١٠ی نیسان، لەلایەن بازگەی ئاسایشی تاسلوجە هاووڵاتیەک دەستگیرکرا بە تۆمەتی داربڕین دواتر ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان کرا .
١٩ی نیسان، لە سنوری شارباژێڕدا، سنوری گوندی "وڵڵانە" توانیان دەست بگرن بەسەر یەک گەڵابە داری بڕدراو دا بگیرێت،
٢٠ی نیسان، لە سێ چالاکی جیاوازدا لە سنوری گوندی "کارێزە" توانیان هاووڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر بکەن
٢٢ی نیسان، لە شارباژێڕ سنوری گوندی "گەزێ" هاوڵاتیەک بەتۆمەتی ئاگر کردنەوە و زیان گەیاندن بەچەند درەختێکی بەردار و بەشێک لە ڕەز و باخ دەستگیر کرا.
٢٩ی نیسان، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپێڵۆن دەرچوون بۆ سنوری "کۆڵەرد" ، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنورەکە ژمارەکی زۆری داری سروشتی بڕاوە بینرا کە لە لایەن کەسانی نەناسراو بڕابونەوە ، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت .
٣٠ی نیسان، لە ناچەی سیتەک، دوو سەرپێچیکار بەتۆمەتی "داربڕین / مامەڵە پێوە کردنی" دەستگیرکرا.
مانگی ئایار
٥ی ئایار، وای چەندین جار ئاگادار کردنەوەی خاوەن دوکانەکانی سنوری "سیتەك و تەگەران" بە نەفرۆشتنی داری تەڕی بڕاوە ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر و لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك لە سنوری گوندی " تەگەران" دەستگیرا بەسەر ( ١ ) پیکاب داری تەڕی بڕاوە و هەروەها دەستگیرکردنی ( ٢ ) هاووڵاتی.
٩ی ئایار، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمک لە سنوری گوندی "بەلەکاوی" بینرا کە لەناو زەوییەکی کشتوکاڵدا چەند بڕ دارێکی تەمەن جیاواز بڕدراون، فەرمانی دەستگیر بۆ خاوەنی زەویەکە دەرچووە.
١٢ی ئایار، کەوتنەوەی ئاگرێک لەسنووری "دۆڵی دووکانیان" لە ناحیەی عەربەت دەست، بووە هۆی سوتانی نزیکەی سێ (٣ ) دۆنم پووش و پاوان.
١٨ی ئایار، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە بۆ سنوری گوندی "کانی بی" هاووڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کرا کە هەستابوو بە بڕینی زیاتر لە دوو پیکاب داری سروشتی .
لە ١٩ی ئایاردا، لە قەرەداغ ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە، نزیکەی (١٠) دە دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و دەستکرد و سنەوبەر سوتاون و زیانیان پێگەیشتوو .
٢١ی ئایار، ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی "دۆڵەچەوت و دۆڵەسور" کەوتەوە، نزیکەی ( ٣٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان سوتان و هۆکاری ئاگرەکە نادیارە.
٢١ی ئاب، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك لە سنوری گوندی "گابەروا"ی قەزای ماوەت کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە دۆنمێك لە پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان .
٢٥ی ئایار، ئاگرێك لە سنوری گوندی "تەلان"ی سەر بە قەزای دوکان کەوتەوە، زیانی ئاگرەکە بۆتە هۆى سووتانی نزیکەی( ٢٠٠٠) دۆنم زەوی پووش و دەغڵ و دانی هاوڵاتیان و زیان پێگەیاندنی نزیکەی( ٢٥٠٠ ) داری سروشتی تەمەن جیاواز.
٢٨ی ئایار، لەماوەى (٢٤) کاتژمێردا لە سنورەکانى "عەربەت / سیتەک /دەربەندیخان".
بەپێى زانیاریە سەرەتایەکان نزیکەى (٣٠٠) سێ سەد دۆنم پوش و پاوان و (١٥٠٠) دارى سروشتى سووتاوە.
٢٨ی ئایار، لە دوو ڕووداوى جیاوازدا لە سنورى ناڵپارێز و زەڕایەن بەهۆى ئاگرکەوتنەوە (٧٠٠) حەوت سەد دۆنم پوش و پاوان و (٤٠) دۆنم گەنمى جوتیاران سووتا.
٣١ی ئایار، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنوری ناحیەی سیتەک کەوتەوە، بەو هۆیەش نزیکەی ٨ هەشت دۆنم لە پوش و پاوان سووتان و زیان بەر ژمارەیەک باخی هاوڵاتیان گەیشت.
مانگی حوزەیران
لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنوری ناحیەی گاپیڵۆن گوندی (کۆلەرد )کەوتەوە، زیانی ئاگرەکە بۆتە هۆى سووتانی ( ٣٠ ) دۆنم پووش و پاوان و سوتانى (١٥ ) دارى سروشتی.
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، لەیەک کاتدا دوو ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لەسنوری ناو شاری سلێمانی ڕوویدا، ڕووداوی یەکەم لە بناری چیای گۆيژە و ڕووداو دووەم لە گەڕەکی تاڤگەی سەرچنار ڕوویدا.
لە ٢ی حوزویرانی ٢٠٢٥دا، لە سنوری ناحیەی سیتەك ئاگرێك کەوتەوە ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی دیاریکراو ، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٥ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان و چەند باخێکی هاووڵاتیان زیانیان پێگەیشت .
لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا،ئاگر لە سنوری مێرگەپان کەوتەوە، زەرەدو زیانی ئاگرەکەش بۆتە هۆی سوتانی نزیکەی ( ١٥ بۆ ٢٠ ) دۆنم زەوی پوش و پاوان و چەندین دار و درەختى سروشتی.
لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان ئاگادار کرانەوە لەڕوودانی حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەسنوری گوندی "تیمار".
لەبەر ئەوەی ئاگرەکە لە بن تاوەرێکی کارەبا کەوتبۆوە گومان دەکرێت هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووبێت ، وە زیانی ئاگرکە بەنزیکەی ( ١ ) دۆنم پوش و پاوەن مەزندە دەکرێت .
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، ئاگرێک لە سنوری سیتەکتەگەران کەوتەوە، لە ئاماکدا چەندین داری سەر شەقامەکان زیانیان بەرکەوت و چەندکەسێک بە تۆمەتی سوتانی دەستگیر کران.
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، ئاگرێک لە دەربەند وەزیارە لە قەرەداغ کەوتەوە و بوە هۆی سوتاندنی نزیکەی ٣ سێ دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی، پاش لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت لە شۆرتی کارەباوە دروست بووە.
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان و کەمتەرخەمی و هۆکار بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری پارکی هەواری شار ( ٥ ) هاوڵاتی لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکران .
لە ٩ی حوزەیراندا، ئاگرێك لە ناوچەیەکی گەشتیاری نزیك گوندی "وڵوەر" کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە ( ٢ ) دۆنم پوش و پاوان سووتان و چەندین داری سروشتی زیانیان پێگەیشت، هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێتەوە بۆ پاشماوەی ئاگری گەشتیاران و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکانەوە.
١٠ی حوزەیراندا، لە سنوری گوندی "چنارتوو"ی ناحیەی ئاغجەلەر ئاگرێك کەوتەوەو بووە هۆی سووتانی زیاتر لە ( ٥ ) دۆنم پوش و پاوان و نزیکەی ( ٣٠٠ ) دار هەناروو دار بەڕوو.
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری قەرەداغ کەوتەوە، کە سنوری هەریەک لە گوندەکانی ئەستێڵی خواروو ، دەلوجە ، ئاوایی شێخ مصطفى ی گرتۆتەوە، کە بەهۆی فراوانی ئاگرەکەوە زۆرێک ماوەیەکی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردنیئاگرەکە ویست.
١١ی حوزەیران، لە ئاغجەلەر، بە هۆکاری شۆرتی کارەبا ئاگرێک لەسنوری ناحیەی ئاغجەلەر گوندی "چنارتوو "کەوتەوە، مەزندە دەکرێت ڕوبەڕوی (٢٠ ) بیست دۆنم لە پوش و پاوان و ژمارەیەک داری سروشتی سووتابێت .
١١ی حوزەیراندا، لە دەربەندیخان لەسنوری گوندی "وەڵوەر" کەوتەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بەهۆی پاشماوەی ئاگر و پشکۆی بەجێماوی گەشتیاران ئاگرەکە دروست بووە و بەو هۆکارەش نزیکەی (٢) دوو دۆنم لە پوش و پاوان سووتاوە .
١١ی حوزەیران، ئاگرەی دیکە لە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری گوندەکانی "ئەستێڵی خواروو، دەلوجە، ئاوایی شێخ مستەفا، شاخی کۆشک" کەوتۆتەوە ئەگەرچی زیاتر لە جارێک دەکوژێنرایەوە بەڵام بەهۆی پاشماوەی پشکۆ و هەبوونی بایەکی بەهێز ئاگرەکە دروست دەبوەوە .
١٤ی حوزەیران، دوای ئاگرێکی فراوان سنورەکانی "عازەبان ، گوڵان ، وازۆڵ" کەوتەوە، ڕووبەری ٥٠٠٠ پێنج هەزار دۆنم لە پوش و پاوان سووتا بێت.
١٦ی حوزەیران، ئاگرێك لە سنوری گوندی "هۆمەرقەوم" کەوتەوە، زیانی ئاگرەکەش بووە هۆی سووتانی نزیکەی( ٥٠٠) دۆنم زەوی پووش و پاوان و نزیکەی( ١٠٠٠ ) داری سروشتی لەجۆری بەڕوو زیانیان پێ گەیشتووە بە گڕوتینی گەرمی ئاگرەکە ، بەپێى زانیاریەکان هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
١٦ی حوزەیران، سووتانى نزیکەى ١٦٠٠دۆنم لەنێوان ئاغجەلەر_بازیان ڕویدا.
١٦ی حوزەیران، ئاگرێک لە سنوری گوندەکانی "لارەیەر و هۆبەسوتە و عاوەڵان و چوێسە "ی سەر بە ناحیەی گەرمک کەوتەوە، هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو نزیکەی ( ٢٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان .
١٨ی حوزەیران،بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنوری گوندی باخان ی سەربەقەزای قەرەداغ کەوتەوە، ڕووداوی ئاگرەکە بوە هۆی سوتاندنی نزیکەی ٥٠ پەنجا دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
٢٠ی حوزەیران، لەسنوری ناحیەی سیتەک دوو ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویاندا بەپێی لێکۆڵینەوە و دەرئەنجامە سەرەتاییەکان هۆکاری ڕوداوی ئاگرەکان شۆرتی کارەبایی بووە ، بەوهۆکارەش نزیکەی یەک دۆنم لە پوش هەروەها داری سروشتی سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە .
٢١ی حوزەیران، لەڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە شاخی ئامادینی ماوەت، ئەو ڕوداوە بوەهۆی سوتانی باخی هاوڵاتیەک و نزیکەی (٤٠) دۆنم پوش وپاوان وداری سروشتی .
٢٣ی حوزەیران، لەسێ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە نزیکەى (٢٥٠ ) دۆنم پوش و پاوان سووتا
لە سنوری دووکان ناحیەکانى "مێرگەپان / پیرەمەگرون / خەلەکان"و گوندەکانى "شەدەڵە، گەبەو گولیجەو شیلەخان و (شێخ مەنسوریان و کانی مازوو" ئاگرێکى بەرفراوان کەوتەوە.
٢٣ی حوزەیران، ئاگرێكی فراوان لە سنوری گوندەکانی "دێگەڵ ، گردە زبێر" کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٥٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان و هەروەها چەند ڕەزو باخێك زیانیان پێگەیشت .
٢٦ی حوزەیران، لە قەزای ماوەت، لە سنوری گوندەکانی "دێگەڵ ، گردە زبێر" کەوتەوە ،
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٥٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان و هەروەها چەند ڕەزو باخێك زیانیان پێگەیشت، بەداخەوە ئەو ڕوداوە بوە هۆی سوتان و زیان پێگەیشتنی نزیکە ٩٠ نەوت دۆنم لە پوش پاوان و دارستانی سروشتی هەروەها نزیکەی ١٠ دە دۆنم لە ڕەز و باخی گوندەکە سووتاوە.
٢٧ی حوزەیران، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەناوچەی شارباژێڕ بەدیاریکراوی لەسنوری گوندەکانی "بیانە + گۆڕەدێم" کەوتەوە، بەپێی زانیاریەکان بەهۆی ئەو ڕوداوی ئاگرە نزیکەی (٢٠٠) دووسەد دۆنم لە دارستان و پاوانی سنورەکە سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
٣٠ی حوزەیران،ئاگرێک لە سنوری گوندی "غەزینە"ی سەر بە قەزای ماوەت کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٥٠ ) دۆنم پوش و پاوان داری سروشتی سوتان و هەروەها ( ١٥٠ ) سندوقی بەخێوکردنی هەنگ و کۆمەڵێك کەل و پەلی هاووڵاتیان سووتان.
مانگی تەمووز
٦ی حوزەیران،ئاگرێك لە سنووری "سەیرانگای مێرگەپان" کەوتەوە، زەرەرو زیانی ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی(١٠ بۆ ١٥) دۆنم زەوی پووش و پاوان و زیان پێگەیاندنی چەندین داری سروشتی لەجۆری بەڕوو .
٦ی حوزەیران، ئاگرێك لە سنوری گوندی "کەڵکەسماق" کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٨٠ ) دۆنم پوش و پاوان سوتان و سەدان داری سروشتی زیانیان پێگەیشت.
٦ی تەمموز، ئاگرێك لە سنوری گوندی "ئاڵاسیاو" کەوتەوە، هەروەها نزیکەی ( ٥ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان و چەند باخێکی هاووڵاتیان زیانیان پێگەیشت
٦ی تەمموز، ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی "گۆڕەدێم ، ئاڵەك ، زێوێ" کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ١٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
٧ی تەمموز، لە سنورى پێنجوێن (٢٥ )دۆنم پوش و پاوان سووتا، زیانى ئاگرەکە سووتانى (٢٥) دۆنم پوش و پاوان بوو .
٧ی تەمموز، ڕووداوى ئاگر لە سنورى سیتەک لە "دوکانیان" کەوتەوە، نزیکەى (١٠ ) دۆنم پوش و پاوان سووتا.
٨ی تەمموز، گاپێڵۆن : بەهۆی ئاگرەوە نزیکەی ( ٦٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان ئاگرێکی فراوان لە سنوری ناحیەی گاپێڵۆن کەوتەوە.
٨ی تەمووز، ئاگرێك لە سنوری گوندی "سۆفیان"ی سەر بەناحیەی بنگرد کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٢ ) دۆنم پوش و پاوان سووتان.
١٠ی تەمووز، لە ناوچەی قەرەداغ ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە، نزیکەی ٣٢٠ سێ سەدو بیست دۆنم لە پوش و دارستان سووتابێت .
١١ی تەمووز، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنوری گوندی کانی وەیسە کەوتەوە، بەهۆی ئەو ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە نزیکەی ١٥ پانزە دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە .
١٦ی تەمووز، لەدوو ڕووداوی جیاوازدا لە سنوری هەریەک لە گوندەکانی "بەرسماق+ دەشتی تلێ" دوو ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان شۆرتی کارەبا بووە و بەوهۆکارەش زیاتر لە ١٣ سیانزە دۆنم لە پوش و دارستان سووتاوە لەگەڵ یەک دۆنم لە ڕەز و باخی هاووڵاتیان .
١٦ی تەمووز، ئاگریان لە هەناوی درەختێک بەردا، دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کە تیایدا ئاگر لە درەختێکی بەتەمەن بەردرابوو لە بەنداوی ئەستێڵ.
٢٠ی تەمووز، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنوری گوندی "وێنە"ی سەربەناحیەی گەرمک کەوتەوە،بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوبەری نزیکەی ٥٠٠ پێنج سەد دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
٢١ی تەمووز، ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری گوندی "زمناکۆ"ی قەزای دەربەندیخان کەوتەوە، زیکەی ١٠٠٠ هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سوتا بێت و زیانی زۆر بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیشت بێت .
٢٢ی تەمووز، ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری گوندەکانی "چنارە + باساک" کەوتەوە،نزیکەی (٥٠٠) پێنج سەد دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتابێت، دوای ٢٤ کاتژمێر لە سنوری هەمان ناوچە ئاگرەکە سەری هەڵدایەوە.
٢٧ی تەمووز، لە سنورى هەردوو گوندەکانى "باخان .. جافەران" ى سەربە قەزاى قەرەداغ دوو حاڵةتى ئاگرکەوتنەوە ڕوویاندا، لەهەردوو ڕووداوەکەدا زیاتر لە ( ١٠ ) دە دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سوتابێت و زیان بەچەند ڕەزو و باخێکى هاوولاتیان کەوتێت.
٣٠ی تەمووز، ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری هەریەک لە گوندەکانی " وێنە + شێخەدێ+ تەیمەز+ شیوە گوێزان" کەوتۆتەوە.
مانگی ئاب
٣ی ئاب، ئاگرێک لە سنوری گوندی باخان ی سەر بەبەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ کەوتەوەو بوە هۆی سوتاندنی نزیکەی ٥٠ پەنجا دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
٩ی ئاب، لە ناوصەی دەربەندیخان ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، نزیکەی دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتابێت .
١٠ی ئاب، ئاگرێك لە سنوری گوندی "زەینەڵ"ی قەزای ماوەت کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٨ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان و زیانیان بەرکەوت.
١٠ی ئاب،لەسنوری ناحیەی ناڵپارێز و بەدیاریکراوی لەسنوری هەریەک لە گوندەکانی "هەرزەلە ، سەرکان ، گەوڕان ، گەڵۆز" کەوتەوە
بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین کوژاندنەوە و کۆنترۆڵی ئاگرەکە سەخت و دژوار بووە.
١١ی ئاب، لە سنوری شارباژێڕ ئاگرێك لە گوندەکانی "بێورێ و سێونگ و کانی شوان و پیرێسك ونورەباب" کەوتەوە، زیانی ئاگرەکە بوە هۆی نزیکە ی (١٠٠٠) هە زار دۆنم پوش وپاوان و داری سروشتی . هۆکاری ئاگرەکە نادیارە لێکۆڵینەوە بە ردە وامە .
١٢ی ئاب، ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری ناڵپارێز گوندی "توتمان" کەوتەوە، زیانى ئاگرەکە نزیکەی ( ٥٠٠ ) پێنج سەد دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
" سووتانی دارستانەکان لە ئەنجامی ناهۆشیاری کۆمەڵگە دەکەوێتەوە"
یەریڤان شاسوار، توێژەری بواری ژینگە ئاماژەی بەوەکرد، چەندین جۆری سووتان لە تەواوی جیهاندا ڕوودەدات، لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان زۆربەی سووتانەکان لە ئەنجامی دەستی مرۆڤدا ڕوودەدات وتی: سووتانەکان بە هۆکاری سروشتی و دەستی ڕوودەدەن، بەڵام ناوچەی ئێمە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە زۆربەی سووتانەکان سروشتی بێت، بەشێکی زۆر لە سەوتانی دارەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا خۆی دەبینێتەوە، هەروەها بەشێکی زۆر لە سووتان و بڕینەوەی دارەکان لە ناوچە سنوەرییەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ دەستی دەرەکی و دەوڵەتانی دراوسێ کە ئامانجیان لە ناوبردنی ژینگەی ناوچەکەیە، کەمتریین سووتانەکان خۆی لە ١٠ دۆنم، زەویدا دەبینێتەوە، هەروەها جۆری سەوتاندنەکان زیاتر کاریگەری خراپ لەسەر ژینگە جێدەهێڵێت، زۆرێک لە سوەتانەکان دارستانەکان بۆ سەدان ساڵ لەناو دەبات، بەڵام بەشیک لە دارەکان و بونیەتی دارەکان هۆکارە بۆ مانەویان دوای سوتاندنیشیان، واتە لە ڕێگەی پتەوەی جۆر و داکوتینی ڕەگیانەوە زیاتر هەوڵی مانەوەیان دەدەن، ئێمەی مرۆڤ دەزانین ڕواندن و هێشتنەوەی دارەکان هۆکاری ژیانی تەندروستن، بەڵام لە ناوچەی ئێمە لە ساڵێکدا دوو هەزار درەخت گەورە بکەین و بیپارێزین لە ڕۆژێکدا سەدن دۆنم دار و درختمان بەهۆی ناهۆشیاریمانەوە لەدەست دەدەین، ئەمە دەریدەخات هەرچەندە لە ماوەی ساڵێکدا دارودرەخت بڕوێنین، بەڵام ناگەتەوە بە بڕی سەوتانەکانی مانگی تەمووز و ئاب کە دوومانگ دەکات.
"لەلایەن دەوڵەتی دراوسێ شەڕی ژینگەیی بەرامبەر کورد ئەنجام دەدرێت"
ئەوەشیخستەڕوو، شەری ژینگە لە باشووری کوردستاندا لە لایەن دەوڵەتانی دراوسێوە شەڕێکی ژینگەییە بەرامبەر کورد ئەنجام دەدرێت، وەک بینیمان لە سنووری بارزان و سۆران و ناوچەکانی هەڵگورد بڕینەوەی دارەکان لە لایەن دەوڵەتانی دراوسێوە ئەنجامدرا، کە دڕندانەترین کاربوو بەرامبەر ژینگەو هاوڵاتیانی ناوچەکە ئەنجامدرا، هەروەها ژینگە بۆ مەبەستی بازرگانی بەکار دەهێندرێت، هەبوونی ئەو سیستمە سەرمایەدارییەی لە باشووری کوردستاندا دروستبووە، کاریگەری بۆسەر ژینگەی ناوچەکە دروست دەکات، وەک بنینیمان لە ساڵی ڕابردوودا کە چیای گۆیژە بە سیاەکانی سلێمانی دەناسێندرا، بەڵام بۆ مەبەستی بازرگانیکردن بەشێکی زۆر لە چیای گۆیژەیان بۆ پڕۆژەی نیستەجێبوون لەناوبرد، زۆرێک لە توێژیەوەکان دەریدەخەن، گیژە دایکی حەوت جۆر ڕووەکی خۆڕسکە لە دنیادا کە تەنها لە چیای گۆیژە بوونی هەبووە، هەر بە ناوی چیای گۆیژەوە لە جیهاندا تۆمارکراون، کە دەکرا لەجیاتی لەناوببرێت و بکرێتە پڕۆژەی نیشتە جێبوون بمانوانیایە بیکەینە دارستانێک تا تەواوی توێژەرانی ناوخۆ و جیهانی سودی لێ وەربگرن و دارەکان بپارێزین، کە دەبووە هۆکارێک بۆ دابینکردنی داهاتێک بۆ ناوچەکە و مانەوەی بۆ ناوبەنگی سلێمانی و تەواوی باشووری کوردستان، لە کاتێکدا گۆیژە سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە و پشتینەیەکی سەوزبوو بۆ پاراستنی ئاوی سلێمانی، بەڵام لە ئێستادا دەبیندرێت گۆیژە بە پشتێنەیەکی کۆنکرێتی داپۆشراوە، شاری سلێمانی بەرەو لە ناوبردن دەبات.
لە کۆتایی قسەکانیدا یەریڤان شاسوار ئاماژەی بەوەکرد، زۆرێک لە سووتانەکان بە ناوی گەشتیار و سەردانیکەرانی ناوچەکە ناوزەند دەکرێت، کە دەبێتە هۆکاری درستبوونی پرسیار ئایە گەشتیاران بۆ دەیسوتێنن؟، وتی: هەبوونی ئەو هەموو سووتانە لە لایەن گەشتیارانەوە هۆکاری پرسیارە بۆ پۆلیسانی دارستان، کە دەبێت زیاتر بەرگری لە سروشتی ناوچەکە بکەن، لاوازکردنی هەستی نیشتمانی بە ڕێگەی سیستماتیک وای لە هاوڵاتیان کردووە، کە پارێزگاری لە خاک و ژینگەیان نەکەن، هەروەها نەبوونی هۆشیاری و ڕێگریکردن لە سووتاندنی ناوچەکە لە لایەن گەشتیارانەوە کێشەیەکی دیکەیە بۆ ژینگەی ناوچەکەمان، پێویستە لە ڕیگەی لۆکاڵ و ئینتەرناشناڵییەوە ڕێگا چارەسەرییەکان بگیرێتە بەر، لە ڕێگەی دەستەی پاراستنی ژینگەی کاری جدی بۆ پرسی ژینگە بکات، بەشێک لە پیسبوونەکان لە دەرەووەی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕوو لە ژنگەی ناوچەکە دەکات، پێویستە ڕێکاری گرنگ بۆ پاکلردنەوە و ڕێگرتن لە پیسبوونی دەرەکی ئەنجام بدرێت، پاشان هەر تاکێک بەرپرسبێت لە پاکڕگرتنی ژینگە هەر لە منداڵێکەوە تا گەورەکان، پێویستە لە ڕێگەی ڕواندنی دارە خۆماڵییەکانەوە هەوڵ بۆ پاراستنی ژینگە بدەین، ئەو دارانەی هەوڵ بۆ فێنکی و دانەوەی هەوای پاک دەکەن بڕوێندرێت، هەروەها ڕێێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشیاری لە بارەی ناشتنی دارودرەخت بدات، کە بۆ هەر کەسێک نۆ مەتر دووجا سەوزی بەربکەوێت، لە سلێمانیدا سێ مەتر دووجا سەوزیمان بەردەکەوێت، هەروەها پێویستمان بە چەسپاندنی یاسایەکی جێگیر هەیە لە ناوچەکەدا بەبێ گوێدانە ئەوەی کوڕی کێیە و کێ نییە، کەواتە دەبێت دەستەی دادوەری تەواو سەربەخۆیانە کار بۆ پرسە ژینگەییەکان بکات.