تاڵانکردن لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە

مێرڤەت حەمەد، ئەندامی دەستەی ژینگەیی شارەوانی شەهبا دەڵێت: "لە عەفرینی داگیرکراودا ڕۆژانە تاڵانکردن بەردەوامە، ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردان و گۆڕانکاری دیمۆگرافییە لە هەرێمەکانیان، هەرچەندە یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ پاراستنی سروشت، بەڵام دەوڵەتی تورک هەرگیز گوێ لەم یاسایانە ناگرن و سروشت تاڵان دەکەن".

مێرڤەت حەمەد، ئەندامی دەستەی ژینگەیی شارەوانی شەهبا دەڵێت: "لە عەفرینی داگیرکراودا ڕۆژانە تاڵانکردن بەردەوامە، ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردان و گۆڕانکاری دیمۆگرافییە لە هەرێمەکانیان، هەرچەندە یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ پاراستنی سروشت، بەڵام دەوڵەتی تورک هەرگیز گوێ لەم یاسایانە ناگرن و سروشت تاڵان دەکەن".

 

شیرین عەلی

شەهبا - دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک بەردەوامن لە کردەوە نامرۆییەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی عەفرین کە بە دار و سروشتی ناسراوە، بەتایبەتی دەوڵەمەند بوو بە داری زەیتوون و پەیوەندی نەتەوەکەی لەگەڵ سروشتدا وەک پەیوەندی دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بوو، ڕۆژانە هەزاران دار دەبڕدرێت و سروشتی عەفرین تاڵان دەکرێت و دەسووتێنرێت، دوای ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانییەوە داگیرکراوە و خەڵکی عەفرین ئاوارە بوون مێرڤەت حەمەد، ئەندامی دەستەی ژینگەیی شارەوانی شەهبا لەبارەی ئەو پرسەوە قسەی کرد.

 

"دەوڵەتی تورک سروشتی عەفرین تاڵان دەکات"

دەربارەی هێرشەکانی سەر سروشتی عەفرین و بڕینی دار زەیتوونەکان، مێرڤەت وتی: "سروشت بوونی بنەڕەتییە لە ژیاندا و ژینگەی مانەوە و ژیان بەبێ ئەوە دەوەستێت، بۆیە لە ناو خەڵک و کۆمەڵگەدا وەک پیرۆز سەیر دەکرێت، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان مرۆڤ و سروشتدا هەیە بە تایبەتی خەڵکی عەفرین سروشتی ناوچەکەیان دەناسی و خزمەتیان کردووە و بەتەمەنەکانی تەمەنیان لە خزمەتی خاک و سروشتی عەفریندا بەسەربردووە، بۆیە کاتێک لە عەفرین کۆچیان کرد، کاریگەری خراپی لەسەریان هەبوو، ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردان و گۆڕانکاری دیمۆگرافییە لە هەرێمەکانیان، بۆیە دەستدرێژی دەکاتە سەر سروشتی عەفرین هەرچەندە یاسای نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستنی سروشت، بەڵام دەوڵەتی تورک هەرگیز گوێ لەم یاسایانە ناگرن و سروشت تاڵان دەکەن، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین چەکی کیمیایی بەکارهێنا و زیانێکی زۆری بە سروشتەکەی گەیاند، تێکشکانی سروشت وێرانکردنی مرۆڤایەتی و ژیانە هەروەها مافی ئەوەمان هەیە سروشتەکەمان بپارێزین و لە تاڵانکردن بیپارێزین لە عەفرین مرۆڤایەتی لەناودەبرێت هەروەها کارەکانمان لە دژی هێرشەکانی سەر سروشتمان زیاد دەکەین و ڕاستی دەوڵەتی تورک بە جیهان دەڵێینەوە".