عێراق بڕیارێک سەبارەت بە قەیرانی ئاو لەگەڵ ئێران دەدات

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەدا ئەنجومەنی وەزاری عەرەبی بۆ ئاو، ڕێگەی داوەتە کۆمکاری عەرەبی تا پرسی ئاوی عێراق بکاتە نێودەوڵەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزاری عەرەبی ئاو ڕێگەی داوە بە کۆمکاری عەرەبی کە پشکی ئاوی عێراق و قەیرانەکانی ئاو کە لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە فشار بۆسەر عێراق، بکەنە بابەتێکی نێودەوڵەتی.

 

حاتم حەمید، بەڕێوبەری سەنتەری بەڕێوەبردنی سەرچاوە نیشتیمانییەکان وتی: "وەزارەتەکە داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە کە کێشەی ئاو بە نێودەوڵەتی بکات، چونکە ئێران لە هاوینی ڕابردووەوە بە پچڕپچڕی ڕووبارە باوەکانی عێراق دەبڕێت".

 

جێی ئاماژەیە ڕژێمی ئێران چەندین جار ئاوی سیروان و زێی بچوک و سەرچاوە ئاوییەکانی دیکەی لە خاکەکەیەوە هەڵدەقوڵێت، دەگرێتەوە تا بیکاتە فشار بۆ سەر عێراق، ئەمەش زیانی گەورە بە خاک و ڕووبەری کشتوکاڵی ناوچەکە دەدات، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستکردنی بەنداوە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان کە مەترسی گەورەتر دروستدەکات بۆ عێراق.

 

ت.پ