زنجیرە شەپۆلی زەریاکان مەترسییە بۆ سەر ژیان

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە لە ١٠ ساڵی داهاتوودا زنجیرە شەپۆلی زەریاکان بە ڕێژەی ٪٥٠ دەبنە مەترسی بۆ سەر جیهان

.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلە "ڕۆژی جیهانی سەرنج لەسەر تسونامی'دا بڵاویکردووەتەوە، تسونامی لەماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا هەڕەشە لە ٪٥٠ی جیهان دەکات، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پێویستە ڕێوشوێنی سەرەتایی بگیرێتە بەر تا کارەساتی گەورە ڕوونەدات.

 

تسونامی، چەمکێکی ژاپۆنییە و لە وشەکانی tsu-بەندەر و nami-شەپۆل پێک دێت، کە واتای زنجیرەیەک لە شەپۆلی زەریای گەورە دەدات، بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە لە ژێر ئاو دروستدەبێت.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان تسونامیی بە یەکێک لە مەترسیدارترین کارەساتە سروشتییەکان دەبینێت و ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت ڕێگری لە شارنشینی و گەشتیاری بکات لەو ناوچانەی کە تسونامی تێدا ڕوودەدات، ئەگەریش ڕێگری نەکرێت زۆر کەس لە مەترسیدا دەبن.

 

سریلانکا، هیندستان، ئەندەنوسیا، تایلەند و ژاپۆن لە نێوان ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین کاریگەریان لەسەرە، بەپێی داتای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی- DSO و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا ٥٨ ڕووداوی تسونامی ڕوویانداوە و لە ئەنجامدا نزیکەی ٢٦٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ساڵی ٢٠١٥، ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەم بە "ڕۆژی جیهانی سەرنج لەسەر تسونامی" دانراوە.

 

ت.پ