مۆدێلی یەکخستنی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لەسەر پێویستی و تێچوونی کارەبا

لە سەرانسەری جیهاندا، سیستەمی وزە بە شێوەیەکی دیار بەهۆی کەشوهەواوە کاری تێدەکرێت.

لە سەرانسەری جیهاندا، سیستەمی وزە بە شێوەیەکی دیار بەهۆی کەشوهەواوە کاری تێدەکرێت.

بێریڤان کەمال

 

لە سەرانسەری جیهاندا، سیستەمی وزە بە شێوەیەکی دیار بەهۆی کەشوهەوای گۆڕاوەوە کاری تێدەکرێت، سیستەمەکانی وزە، بە تایبەتی سیستەمی کارەبایی، لاوازن بەرامبەر پاڵەپەستۆ سروشتیەکانی وەک ئاگرە گەورەکان، زریانی توند، پلەی گەرمای زۆر و تێکشکانی درێژخایەنی سوڕی هایدرۆلۆجی.

 

گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرمی و باران بارین و ئاستی دەریا و چڕی ڕووداوەکان کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی کە چەند وزە بەرهەم دەهێندرێت، وزە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە زۆرێک لە بوارەکانی ژیان بۆ نموونە کارەبا بەکاردەهێندرێت بۆ ڕووناکی و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ساردکردنەوە.

 

سووتەمەنی بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوە و گەرمکردن و چێشتلێنان و بەرهەمهێنان، بەکارهێنانی وزە بەچەندین لایەنی تری ژیانی مۆدێرنەوە گرێدراوە وەک بەکارهێنانی ئاو و بەکارهێنانی کاڵاو خزمەتگوزارییەکان و گواستنەوە و گەشەی ئابووری و بەکارهێنانی زەوی و گەشەی دانیشتوان

 

پلەی گەرما و کاریگەری لەسەر داواکاری و دابینکردنی وزە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی زیادبوونی داواکاری بۆ وزە، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی کارەبا و گەیاندن دەگۆڕێت، لە کەشوهەوایەکی گەرمتردا ئەمریکییەکان کارەبای زیاتر بۆ ساردکردنەوەی هەوا و کەمتر گازی سروشتی و نەوت و دار بۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنن.

 

ئەگەر کەشوهەوا بۆ ١٦ پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی داواکاری ئەو وزەیەی بۆ ساردکردنەوە بەکاردەهیندرێت نزیکەی ٥-٢٠٪ زیاد بکات، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت داواکاری وزەی بەکارهاتوو بۆ گەرمکردنەوە نزیکەی ٣-١٥٪ کەمببێتەوە.

 

خەرجی تۆڕەکان لە گەرمکردن و ساردکردنەوەی ساڵانەدا بە ڕێژەی ٪١٠ زیادیکردووە بو ٢٦ ملیار دۆلار بۆ گۆڕانی ١٥ پلەی سیلیزی لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا.

 

سیستەمەکانی وزە و ئاو بەیەکەوە بەستراون

کەش و هەوایەکی گەرمتر لەوانەیە کارایی بەرهەمهێنانی هێز کەمبکاتەوە بۆ زۆرێک لە سووتەمەنی خاو و وزەی ناوەکی لەبەرئەوەی ئاو بۆ ساردکردنەوە بەکاردەهێندرێت.

سیستەمەکانی وزە و ئاو بەیەکەوە بەستراون چونکە وزە پێویستە بۆ پەمپکردن و گواستنەوە و چارەسەرکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاوی پاشەڕۆ، هەروەها لە کارگەکانی ئەمڕۆدا ئاو بۆ ساردکردنەوە پێویستە بۆ بەڕێکردنی زۆرێک لە وزەی ناو کارگەکان.

 

هایدرۆئەلکتریکی، واتە " کارەبا کە لە ڕێگەی ئاوەوە بەرهەمدەهێنرێت" سەرچاوەیەکی گرنگی وزە و هێزە لە ئەمریکا، گۆڕانکاری لە ڕێژەی باران بارین و زیادبوونی مەترسی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی بەفر و گۆڕانکاری لە کاتی بارینی بەفر لە بەهاردا کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازەکانی وزە و بەکارهێنانی ئاو.

 

مۆرت وێبستەر، پرۆفیسۆری ئەندازیاری وزە، باسی لەوەکردووە وەک ئەوەی لەم ساڵانەی دواییدا ئەزموونکراوە، زیاتر و زیاتر فشاری سروشتی لەسەر سیستەمەکانی وزە دروستبووە، وەک هەوا ساردی ساڵی پار لە تەکساس و ئاگرە گەورەکان و وشکەساڵی.

 

بە شێوەیەکی زیاد، ئەم فشارە زۆرانە دەبنە هۆی تێکچوونی هێزی هەرێمە گەورەکان و بووەتە هۆکارێک بۆ بیرکردنەوە لەوەی کە لەوانەیە لە داهاتوودا گۆڕانی کەشوهەوا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد ببێت.

 

تیمێک لە توێژەران بە سەرۆکایەتی ویلایەتی پێن مۆدێلی ئاو–هێز–ئابووریان پێشخستووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم کارلێککردنانە بۆ تێپەڕاندنی ئاستی پلەی گەرمی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پێویست بۆ جیهان.

 

ت.پ