شارەکانی ئەمریکا ساڵانە ٣٦ ملیۆن دار لە دەست دەدەن

بەهۆی شەپۆلەکانی گەرمای هاوینەوە ساڵانە شارەکانی ئەمریکا ژمارەیەکی بەرچاوی دار لەدەستدەدەن، شارازایانیش لە ڕێگەی بڵاوکردنەوە سوودەکانی درەختەوە بۆ مرۆڤ و ژینگە، ڕێنمایی زیادکردنی ژمارەی دارەکان و پارێزگاری کردنیان دەدەن. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی شەپۆلەکانی گەرمای هاوینەوە ساڵانە شارەکانی ئەمریکا ژمارەیەکی بەرچاوی دار لەدەستدەدەن، شارازایانیش لە ڕێگەی بڵاوکردنەوە سوودەکانی درەختەوە بۆ مرۆڤ و ژینگە، ڕێنمایی زیادکردنی ژمارەی دارەکان و پارێزگاری کردنیان دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

 لەدەستدانی دار بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لە شارەکانی ئەمریکا بەهۆی شەپۆلەکانی گەرمای هاوینەوە، لە کاتێکدا بە پێی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە، دارەکان دەتوانن پلەی گەرمی رۆژانی هاوین بە نزیکەی ١٢ پلەی سیلیزی نزم بکەنەوە.

 

هەروەها توێژینەوەیەک کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن خزمەتگوزاری دارستانی ئەمریکاوە بڵاو کرایەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە ساڵانە ٣٦ ملیۆن دار لە کۆمەڵگە شارستانی و گوندنشینیەکاندا لە ماوەی پێنج ساڵدا لە دەست دەدەن، کە بە ڕێژەی ١٪ دابەزیوە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٤.

 

دەیڤد نۆواک، زانای پایەبەرزی خزمەتگوزاری دارستانی ئەمریکا ئەوەی روونکردووەتەوە کە شارەکان گەرمتر و پیستر دەبن و بەگشتی ناتەندروستتر دەبن بۆ دانیشتوان، هۆکاری زۆریش بۆ ڕوودانی ئەمە هەیە لەوانە: گەردەلوول، ئاگر، مێروو و نەخۆشی بەڵام  هۆکارێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی لەدەستدانی دار کە مرۆڤ دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات زیاترکردنی ژمارەی دارە  و پارێزگاری کردنە لێیان.

 

یەکێکی تر لە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی دار، گۆڕینی ئەو ناوچانەیە کە داری تیادایە بۆ پارکینگ و باڵەخانە و شوێنی بازرگانی و نیشتەجێبوون، زیاتر لە ٨٠٪ ی دانیشتوانی ئەمریکا لە ناوچە شارستانییەکاندا دەژین و زۆربەی ئەمریکییەکان لە ناوچە دارستاناوییەکان دەژین بە درێژایی کەنارەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، کە هەرجارێک ڕێگایەک، بینایەک دروستدەکرێت و دارێک دەبڕدرزێتەوە.

 

سوودە گشتییەکانی دار بۆ هەرێمەکان

کەمکردنەوەی گەرما: دارەکان دەبنە هۆی دروستبوونی سێبەر بۆ ماڵەکان، بینای ئۆفیسەکان، پارکەکان و ڕێگاکان، ساردکردنەوەی پلەی گەرمی، هەروەها ئاو دەخۆنەوە و هەڵم دەکەن و هەوای دەوروبەریان سارد دەکەنەوە، بۆ بەدەستهێنانی سودی تەواوی نزمکردنەوەی پلەی گەرمی، دەبێت داپۆشینی دارەکان لە ٤٠٪ ی زیاتری ناوچەکە تێپەڕێنێت بۆ ساردبوونەوە.

کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا: دارەکان کاربۆن لە کەشوهەوادا هەڵدەمژن و پیسی لە هەوای ژینگە لادەبەن.

کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی ووزە: دارەکان ساڵانە ٤ ملیار دۆلار خەرجی وزە کەم دەکەنەوە، سێبەرکردنی ئەو دارانە لەسەر بیناکان تێچووی گەرمکردن و سارکردنەوەی هەوا کەم دەکاتەوە و وادەکات سوتەمەنی کەمتر بسوتێت لە وێستگەی کارەباوە، بۆیە پیسبوونی ژینگەش بەهەمان شێوە کەمدەکات.

باشکردنی کوالێتی ئاو: دارەکان وەک پاڵێوی ئاو کار دەکەن و ئاوی پیسی ڕووکەشی دەبەن و نایترۆجین و فۆسفۆری ناو خاک دەمژن

کەمکردنەوەی لافاو: درەختەکان لافاو کەم دەکەنەوە بە هەڵمژینی ئاو و کەم کردنەوەی ئاو بۆ ناو جۆگەکان.

کەمکردنەوەی دەنگ: دارەکان دەتوانن دەنگ لابەرن، لەسەر ڕێگای گشتی، بە درێژایی پەرژینەکان و نێوان ڕێگاکان و گەڕەکەکان، هەروەها دەتوانن دەنگی ئاسوودەبەخش لە ڕێگەی باڵندەکانەوە زیاد بکەن ئەو دەنگانەی کە سودی دەروونیان هەیە.

پاراستن لە تیشکی UV: دارەکان ٩٦٪ ی تیشکی سەروو بنەوشەیی هەڵدەمژن.

جوانکردنی دیمەنی سروشتی: تەلارساز و پلانسازەکانی شار بە درەختەکان سیمایەکی جوان و ئارامبەخش بۆ شارەکان زیاد دەکەن.

باشترکردنی تەندروستی مرۆڤ: زۆر لە توێژینەوەکان پەیوەندیان دۆزیوەتەوە لە نێوان بەرکەوتنی سروشت و تەندروستی دەروونی و جەستەیی باشتر، هەندێک لەنەخۆشخانەکان دیمەنی دار و چاندنیان بۆ نەخۆشەکان زیادکردووە.

ژیانی کێوی: باڵندەکان پشت بە دارەکان دەبەستن بۆ پەناگە، خواردن و هێلانەکردن، لە جیهاندا، دارستانەکان هەمەجۆرییەکی گەورەی ژیانی ئاژەڵان دابین دەکەن.