کۆکردنەوەی ئاوی بەنداوی بۆکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە

ئاو کە دەکرا لە نۆژەنکردنەوەی گۆلی ورمێدا بەشداربێت، ئێستا بۆ ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دابینکردنی پیشەسازییەکانی پۆڵا و پترۆکیمیایی لە پارێزگای تەبرێز بەکاردەهێندرێت.

شەبنەم ڕەحیم زادە

 

بۆکان- بەنداوی بۆکان کە بەدرێژایی مێژوو ناوی خۆی گۆڕیوە و وێنەکەی لەسەر دراو چاپ کراوە، بەرەو تاریکترین ڕۆژەکانی خۆی لە یاری سیاسەت و پیشەسازی و ئابووریدا دەڕوات.

 

گەورەترین بەنداوی پارێزگای بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست کەم ئاوی ٥٠% دەناڵێنێت. بەنداوی بۆکان، بەنداوێکی زەوییە و ناوەکی گڵینە، دەکەوێتە سەر ڕووباری زرینە رود، بە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بۆکان لە پارێزگای ورمێ. ئاوی بەنداوەکە لە چیای چەهل چەشمە و کلیشینی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، لە ناوچەی نێوان سەقز، بانە و دێواندەرە..ئاوەکەی بە ڕووباری زرینە رود بەرەو میاندوئاب و شاهین دەج و نەغەدە دەڕوات، دەگاتە  تەبرێز. ئەم بەنداوە بە توانای هەڵگرتنی نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن مەتر سێجا، گەورەترین بەنداوە لە پارێزگای ورمێ، بە وتەی دانیشتوانی شارەکە، ئەمساڵ بەڕوونی کەمی ئاو دیارە؛ قەبارەی ئاوی بەنداوی بۆکان بە ڕێژەی ٥٠% کەمیکردووە، کۆگاکانی گەیشتووەتە ٣٠٤ ملیۆن مەتر سێجا.

 

کەمی ئاو لە ناوچەی سەرچاوە

شاری بۆکان و زیاتر لە ٩٠٪ گوندەکانی لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەم ئاوی بوونەتەوە. ساڵانێکە نزمە پەستانی توند یان کەم ئاوی لە بەرزاییەکانی شارەکەدا پرس بووە. لە کۆی ٧٠٠ لیتر ئاوی خواردنەوە کە شارەکە پێویستی پێیەتی، ٦٠٠ لیتر، لە جەرگەی شار و کانیاوی هاوزغور حەوت بیر هەڵکەندراون، هەروەها ئەم پرسە پرسی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەکە دروست کردووە. جووتیارێک بەناوی شلێر ش.، دەڵێت "زۆرجار ئاوی خواردنەوە دەبڕدرێت، لە زۆرێک لە گوندەکانیشدا بۆ چەند کاتژمێر ئاو وەرناگرین. لەلایەکی تریشەوە ڕووبەڕووی پرسی دەبینەوە لە کشتوکاڵ و باخداری و ئاودێری بەروبووم. ئێمە مۆڵەت و ئاسانکاریمان نییە بۆ بەکارهێنانی ئاوی بەنداوەکان. سەرەڕای ناڕەزایەتییە دووبارەکانمان دژی ئەم پرۆسەیە، بەڵام بەردەوامە لە پێدانی ئومێدمان بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکانی گواستنەوەی ئاو. بەڵام بۆ ساڵانێکە، بەرهەمەکانمان بەو هیوایەی کە ئەم بەڵێنانە جێبەجێ بکرێن، لەدەستچوون”.

 

ئەم پرسە نەک تەنیا بۆ دانیشتووانی بۆکان، بەڵکو بۆ زۆرێک لە گوندەکانی پارێزگای ورمێ کە پشت بەو سەرچاوەیە دەبەستن، قەیرانی لێکەوتووەتەوە. دەکرێ بڵێین کشتوکاڵ لەو ناوچانە لە دۆخێکی باشدا نییە. لە گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە تا بیانووی بوومەلەرزەی تۆرباینە پیشەسازییەکان، بەنداوی بۆکان پێشتر ئومێدێک بوو بۆ زیندووکردنەوەی گۆلی وشکبووی ورمێ. ئێستا ٨٠%ی ئاوی ڕووباری زرینە رود لە ڕێگەی ئەم بەنداوە دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای تەورێز و شارەکانی وەک مەلەکان، ئازەرشەهر، بوناب، شابستەر، ئەمەش وادەکات ساڵانە نزیکەی دوو ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ ئەو ناوچانە بگوازرێتەوە.

 

لەگەڵ وشکبوونەوەی بەنداوی نەهەند و کارنەکردنی، هەموو ئاوی خواردنەوەی تەورێز بە پەمپکردن لە ڕووباری زرینە رودەوە دابین دەکرێت. هەروەها نزیکەی ٥٥ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی لە شارەکانی ئەجبشیر و ئازەرشەهر و ١٠ هەزار هێکتار لە باخەکانی ترێ لە مەلەکان، سوودمەند دەبن لە ئاوی بەنداوەکە بۆ ئاودێری. پیشەسازییەکانی وەک پترۆکیمیایی، پۆڵا، پاڵاوتنی نەوت و شارە پیشەسازییەکانی تەورێز بەکارهێنەری سەرەکی ئەم ئاوە گواستراوەیەن. بۆیە بەردەوامیی ئابوری وێستگەی کارەبای گەرمی تەورێز، وێستگەی پترۆکیمیای تەورێز، وێستگەی کارەبای سەهەند بوناب، پرۆژەی سیلیت نیڤلاین، شاری پیشەسازی سەلیمی و ئەوانی تر پەیوەستە بەم ڕێگایەوە.

 

سەبارەت بە بڕی ئەو ئاوەی پیشەسازییەکان بەکاریدەهێنن، شەمیم.خ، ئەندازیاری میکانیکی ڕوونیکردەوە، بەرهەمهێنانی هەر کیلۆگرامێک پۆڵا لە تەورێز ٢٣٠ لیتر ئاو بەکاردەهێنێت. بۆ نموونە وێستگەی کارەبای عەتیە سابا ساڵانە هەشت ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەکاردەهێنێت بۆ ساردکردنەوەی تۆرباینەکان. زۆرێک لە پیشەسازییەکان، وەکو پترۆکیمیایی، سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی بەکارهێنانی ئاوی پیسی پیشەسازی دەکەن، ڕاستەوخۆ سوود لە ئاوی بەنداوی بۆکان وەردەگرن و پێیان باشترە بە هۆی کواڵیتی."

 

بە پێی بەڵگەی بەردەست، ئەم قەبارەی گواستنەوەی ئاوە هۆکاری سەرەکیی شکستی نۆژەنکردنەوەی گۆلی ورمێیە، کە زیانێکی بەرچاوی بە بەنداوی بۆکان و ڕووباری زەرنیە گەیاندووە، زیانێک کە سووڕی ئابووری ناتوانێت پێچەوانە بکاتەوە.