گۆڕانی کەشوهەوا نەخۆشی هەستیاری زیادکردووە

ئەمساڵ سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەستیاری-حەساسیەت بە بەراورد بە پێشووتر دەوروژێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی کەشوهەوا لەمڕۆدا بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئاستەنگە تەندروستییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، بەهۆیەوە چەندین مەترسی تەندروستی دروستبووە و بووەتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن و لەناکاو بۆ ملیۆنان کەس.

 

ئەمساڵ سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەستیاری-حەساسیەت بە بەراورد بە پێشووتر دەوروژێنێت.

 

پەیوەندی گۆڕانی کەشوهەوا و نەخۆشییە هەستیارییەکان لە مرۆڤدا لە درێژیی وەرزی هەستیارییەوە سەرچاوە دەگرێت، بهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، جگە لە زوو گوڵکردنی گوڵەبەڕۆژە و گوڵەکان، لەگەڵ مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆرتر.

 

پزیشکانی بەشی بەرگری لە نەخۆشخانەی بریگام و ژنان لە شاری بۆستن لە ئەمەریکا ڕایانگەیاند، دەردانی گەردیلەی ڕووەکی یان ڕەگ و سپۆری قاڵب کە لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی جۆراوجۆر لە کۆئەندامی هەناسەدان و وردە وردە کاریگەری لەسەر تەندروستی دەبێت.

 

بەگوێرەی توێژەرانی ئەمریکی، ڕێژەی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی هەستیاری، تا و هەوکردنی جیوبەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە چاو دوو دەیە لەمەوبەر، کە هۆکارەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە.