ژیان
-

هۆکارەکانی "کەمی ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردا" باسکران
سەکۆی بەشداری گشتی گەرمیان پانێڵێکی بە ناونیشانی "کەمی ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردا" لە گەرمیان ئەنجامدا و ژنانی بەشداربوو سەبارەت بە بەشداری ژنان بۆ ژنها دووان.
-

"زامی کۆڕەو و ئاوارەبوونی شەنگالییەکان بە یەکگرتن کۆتایی دێت"
چیمەن ئەو ژنەی لە کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ی باشوری کوردستاندا دووگیان بووە و چەندین ڕۆژ بەپێ بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێگاوە بوون، ئێستا باس لەوە دەکات، زامی کۆڕەو و ئاوارەبوون و هێرشی سەر گەلی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بە یەکگرتنی کوردان کۆتایی دێت.
-

ژنانی حەسەکە: پێویستە چارەسەری بۆ گرتنەوەی ئاو بدۆزرێتەوە
ژنانی شاری حەسەکە گلەیی لە بڕینی ئاوی ئێلۆک دەکەن و دووپاتیان کردەوە کە پیلانێکی پیس لە دژی خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش لە بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە دیارە.
-

هەژموونی حزب هۆکارێک بۆ یەکدەنگ نەبوونی ڕێکخراوەکانی ژنان
هەرچەندە نزیکەی ٣٠٠ ڕێکخراوی تایبەت بە ژنان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەڵام بەشێکی زۆری ڕێکخراوەکان لە ژێر هەژموونی حزبدا کار دەکەن، چالاکوانانیش یەکدەنگی ژنان بە فشار و کاریگەری بۆ سەرکەوتنی ژنان دەزانن.
-

پەروەردەى دایک و باوک هۆکارە بۆ جیاوازی ڕەگەزیی
خێزان و کۆمەڵگە ڕێگرن لەبەردەم یەکسانی ژن و پیاو، چونکە ئەو پەروەردەیەی منداڵی لەسەر بنیاد دەنرێت هەموو دەسەڵات و هێزێکی بەخشیوەتە پیاوان، پسپۆڕێکی پەروەردەییش دەڵێت: سۆشیال میدیاش بەشێکە لە ڕێگرییەکانی بەردەم ژنان.
-

دایە پەری ژنە ئازا و ئازادیخوازەکەی شارەزوور
دایە پەری ناسراو بە حاجی پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەزووری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیانی ڕۆژی ٢٢ی ئاب، بەهۆی جەڵدەوە کۆچی دوایی کرد .
-

پەرستگای ڕاماپا، مەزارگەی هیندیەکان بووە و ئێستا شوێنێکی کەلەپووری جیهانییە
پەرستگای ڕاماپا تەمەنی نزیکەی ٨٠٠ ساڵ دەبێت، دەکەوێتە ناوچەی مولوگۆی ویلایەتی تلانگانا، بەم دواییانە لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یۆنسکۆدا تۆمارکراوە، بەردی لمی ئاڵۆز و پەیکەری بە بەرد بووی تێدایە کە لە تاقیکردنەوەی کاتدا وەستاون.
-

ترس لە تاڵیبان، ژنان ناچاری گۆڕینی جلەکانیان دەکات
دوای ئەوەی تاڵیبان دەستیبەسەر شارە گەورەکانی ئەفغانستاندا گرت، بە کابولیشەوە، گۆڕانکارییەکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا دروستبووە، لە ئێستاشدا ناچار کە شێوازی جلوبەرگەکانیان بگۆڕن تا ڕووبەڕووی هێرشی تاڵیبانەکان نەبنەوە.
-

قەڵای نەجم لە سوریادا مەکۆی کاروانی بازرگانی بووە
قەڵایەکی دێرین و خاوەنی مێژوویەکی تایبەتە لە سوریا و لە ڕابردوودا پێی وتراوە پردی منبج چونکە کاروانەکان لێیەوە هاتوچۆیان کردووە.
-

میدیای بێ ویژدان کۆمەڵگایەکى ناهۆشیار بەرهەمدەهێنێت
میدیا کاریگەری لەسەر خستەپێش و دواخستنی ڕۆڵی ژنان هەیە لە کۆمەڵگە و بوارەکانی دیکەی وەک سیاسی و بەڕێوەبردندا، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت میدیا دەتوانێت دۆزی ژنان بەرەوپێش ببات، بەڵام نایەوێت.
-

لینا عەلی: سەرەڕای ئەو زیانە جەستەیی و دەروونییەی کە تووشی بووم ئازادیم بەدەستنەهێناوە
لینا عەلی، کە هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو منداڵە، کاتێک دەیویست لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە بەرامبەر بە یاساکانی عێراق وەستایەوە و ئاماژەی بەوەدا: لەبەرئەوەی من نەمتوانی بە بێ کەرامەتی بژیم بڕیارمدا بڕۆم".
-

پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی بەشداری ژنان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەدا بەڕێوەدەچێت
لەلایەن ٥٠ ڕێکخراو لە شارەکانی هەولێر، کەرکوک و دیالە پڕۆژەیەک بۆ هاندانی بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکان و دەنگدان بە کاندیدە ژنەکان بەڕێوەدەچێت.
-

دڵسۆز زەنگەنە: دەسەڵات لە دەنگی ئازادی ژنی دلێر سڵدەکاتەوە
لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ و یادی حەوتەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی گەلی شەنگال لەگەڵ ئەوەی دروشمی زۆر هەبوو بۆ پشتیوانیکردنیان، بەڵام هەوڵی لەناوبردنی دەنگی ئازادی ژن دەدرێت و ڕێگری لە پشتیوانی ژنانی شەنگال و بڵاوکردنەوەی ئازادی و بەدەستخستنی مافیان دەکرێت.
-

چالاکوانان: دەبێت دژی سیاسەتی پەدەکە هەڵوێست نیشانبدرێت
کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ڕاگەیاندنکاران کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانی ڕژاک ڕاگەیاندووە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن ئەو سێ ژنە بەبێ بوونی هیچ بەڵگە و تاوانێک دەستگیرکراون و ئیدانەی دەستگیردنی ئەو ژنانە لەلایەن دەسەڵاتی پەدەکەوە دەکەن.
-

سەنتەرەکانی جێندەر لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ئامانجێکی هاوبەش کۆی نەکردوونەتەوە
ئەگەرچی لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگاکاندا سەنتەری جێندەر بوونی هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ جێگەیەکی فەرمی نییە سەرجەم سەنتەرەکان کۆبکاتەوە، سەرباری ئەوەش هیچ ڕێنماییەک یاخود پەیڕەوێکی ناوخۆی تایبەتیان نییە.
-

کوشتنى ژنان لە ڕووداوەوە بووە بە دیاردە
لە ڕۆژانی ١٠ و ١٢ی ئابدا ژنێکی ساڵ لە ئاکرێ کوژرا و یەکێکی دیکەش لە سۆران بەهۆی دەمەقاڵێوە لەگەڵ هاوژینەکەیدا لەسەربان دەکەوێتە خوارەوە، توێژەرێکیش دەڵێت زیادبوونی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سەروەرنەبوونی یاسایە.
-

کەژاڵ عبدول قادر: با چیتر دەنگی ئازادی ژن کپ نەکرێت
لەگەڵ ئەوەی حیزب و لایەنەکان بەردەوام داوا دەکەن، ژنان ئازاد بن و مافیان پێ بدرێت، بەڵام کە دەکەونە ئەو حاڵەتەی ڕووبەڕووی ژنێک ببنەوە، ئازادی ژنیان پێ قبوڵ ناکرێت و ڕێگری لە ژنان دەکەن و دەنگی ئازادییان کپ دەکەن، چالاکوانێکیش دەڵێت: دەبێت ژنان پاڵپشتی یەک بکەن.
-

تاڵیبان و کارەساتە کۆمەڵایەتییەکان
ئاسمان تاریک، زەوی گەرم، شەقامەکان چۆڵ، زەوییە کشتوکاڵییەکان زەرد و بێ ڕەنگ، دوکانەکان داخراو، ماڵەکانیشن شینوڕۆ و خەمگین...
-

"ژیانمان بووەتە هێرش، تۆپباران و کۆمەڵکوژی"
ژنانی عەفرین کە کۆچبەری شارۆچکەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا بوون، ئاماژەیان بەوەدا ژیانیان بەتەواوی بووەتە هێرش، بۆردومان و کۆمەڵکوژی لەسەریان.
-

پرۆژەی "هەڵیبژێرە"، پێشخستنی ژنان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا
لە شاری بنغازی وڵاتی لیبیا، خولێکی ڕاهێنانی تواناسازی بۆ چۆنیەتی و گرنگی ڕۆڵی ژنان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان کرایەوە و ژنان باس لە خولەکە و کارەکانیان دەکەن بۆ ژنها.