ژیان
-

دایکانی شەممە: ئێمە واز لە گاڵاتەسەرای ناهێنین
دایکانی شەممە لە چالاکی ئەم هەفتەیەشیاندا لەسەر ئەو دۆسیەیە وەستان کە لە چالاکی هەفتەی ٧٠٠ لە لەسەریان کراوەتەوە.
-

چیرۆکی کودریت فەندیک کە بەدرێژایی ژیانی خۆی بەرگری دەکات
کودریت فەندیک، یەکێکە لەو ژنە کوردانەی کە ڕووبەڕووی شەڕ و ئاوارەبوون و مردن بووەتەوە، هەرگیز کڕنوشی بۆ کەس نەوی ناکات و ٩ منداڵەکەی بە تەنیا پەروەردە کردووە.
-

ڕۆژنامەی یەکسانی، ڕووداو و پێشکەوتنەکان بە قەڵەمی ژنان دەدات
ڕۆژنامەی یەکسانی لە عێراق، ڕووداو و پێشکەوتنەکانی ژنان لە قەڵەمی ژنانەوە دەگەیەنێتە خوێنەر، ڕۆژنامەنووس سیرە عەدنان کە ماوەیەکی زۆرە لە ڕۆژنامەکەدا کار دەکات و دەڵێت: "لەگەڵ کاری ڕۆژنامەکەدا، ئێمە بینیومانە کە ژنان بە وریاییەوە زیاتر بە دوای ڕووداوەکاندا دەڕۆن و ڕووداوەکان دەبینن، بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا سەرنجی ڕۆژنامەکە لەناو ژناندا بڵاوبووەوە و جێگەی خۆی لە ماڵەکاندا گرت".
-

"تاڵیبان ژنانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان سنووردار کردووە"
کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان "AIHRC"، لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان ئاشکرایدەکات، لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی تەمموزدا ١٩١ کەس کوژراون و ١٠٥٩ کەسی تریش برینداربوون ، هەروەها ٧٨ هەزار و ٩١١ خێزان بەهۆی شەڕەوە کۆچیان کردووە .
-

توندوتیژییەکان لە شارۆچکە و ناحیەکان بەراورد بە شارەکان زیاترن
خوێندکارێکی فەلسەفە پێی وایە لە شارۆچکەکان توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان زیاترە وەک لە شارەکان و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنانیش بە لاواز پێناس دەکات.
-

"پەروەردەی منداڵ کاریگەری لەسەر گۆڕینی کۆمەڵگەیە هەیە"
شاگوڵ عوسمان باس لە ڕۆڵی دایک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانی وەک شۆڕشگێر دەکات، ڕۆڵی ژنانیش لە کۆمەڵگەدا و لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکاری لەسەر کوردستان بە گرنگ پێناسە دەکات.
-

لە ئەفغانستان، ئێستا کچان دەتوانن بچنە قوتابخانە؟
ڕووخانی ڕژێمی تاڵیبان ڕێگەی بە هەندێک گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەرچاو دا لە بواری ماف و پەروەردەی ژناندا، لە ساڵی ١٩٩٩ هیچ کچێک نەبوو لە قوتابخانەی ناوەندی ناونووس بکرێت و تەنیا ٩هەزار لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بوون.
-

یوئێن هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی برسێتی لە جیهاندا دەدات
ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی برسێتی لە جیهاندا دەدات و هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەکەش دەگەڕێننەوە بۆ قەیرانی ئابووری، گۆڕانی کەشوهەوا، ناکۆکی دەوڵەتان و ڤایرۆسی کۆرۆنا.
-

لە کوبا خۆپیشاندانە و هاواری ئازادی دەکرێت
دوای ٦٢ ساڵ لە کوبا خۆپیشاندانێکی گەورە دژ بە دەسەڵاتیی کۆمەنیستی بەڕێوەدەچێت و هەزاران کەس بەشدارن، سەڕەرای ئەوەی پۆلیسی نهێنی بەربونەتە خۆپیشاندەران، خەڵک هاواری ئازادی دەکەن.
-

ئاهەنگی کۆتایی دوو گروپی پڕۆژەی "تۆیەکی بەهێزتر" بەڕێوەچوو
ئاھەنگی کۆتایی گروپی ٣ و ٤ی پڕۆژەی "تۆیەکی بەھێزتر" لە سلێمانی بەڕێوەچوو، پڕۆژەکە باس لە چۆنیەتی بەدیھێنانی ژیانێکی باشتر دەکات بۆ بەشداربوان.
-

بەهۆی برسێتییەوە لە جیهاندا لە هەر خولەکێکدا ١١ کەس گیان لەدەستدەدەن
ڕێکخراوی ئۆکسفای بەریتانی ڕایگەیاند، بەهۆی برسێتییەوە هەموو خولەکێک ١١ کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن، ئەو ژمارەیەش زیاترە لە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا.
-

رەشیدە دوای ژیانێکی سەخت، دووبارە دەچێتەوە بەر خوێندن
رەشیدە جیهاد کە ئێستا دایکی دوو منداڵە و دوای چەندین ساڵ بڕیاری دا بچێتەوە بەر خوێندن و ببێتە خاوەن بروانامە، دەڵێت:" کاتێک وازم لە خوێندن هێنا، تەمەنم ١٥ ساڵ بوو، دوای سەختییەکی زۆر و هەبونی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، چومەوە بەر خوێندن و سەرکەوتوو بووم".
-

ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی هۆشداری لەسەر ئاسایشی خۆراک دەدات
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا دروست بووە، بەشێوەیەک ڕێژەکەی گەیشتووەتە لە ٧٤٪.
-

خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنان لە حەلەب بەڕێوەدەچێت
خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنان لە حەلەب بەرێوەدەچێت و ئەو ژنانەی بەشداری خولی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار بون ، دەربارەی بەشداریکردنیان لەو پەروەردەییە وتیان:" پەروەردە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژنان و بیری ئەوان زۆر گرنگەو لە ڕێگەی پەروەردەوە زانیاری مرۆڤ زیاتر دەبێت و گۆڕانکاری لە کاسایەتی دروست دەبێت".
-

پڕۆژەی کلینکی گەل لە قامیشلۆ کرایەوە
هاوڵاتییەک بەناوی ڕەندا ئیبراهیم کە لە کلینکی گەل لە شاری قامیشلۆ کار دەکات، دەربارەی کار و بەشەکانی کلینکەکە بۆ ژنها دوا و دەڵێت: ئامانج لە کردنەوەی کلینکەکە هاوکاریکردنی هاوڵاتیانە.
-

دایە ئەسمەر باسی ئازارێک دەکات کە ٧ ساڵە کۆتایی نایەت
دایە ئەسمەر یەکێکە لە شایەتحاڵەکانی هێرشی ٧ ساڵ بەر لە ئێستای داعش بۆ سەر شەنگال، کە ڕووبەڕووی سەختیەکی زۆر بووەتەوە و دەڵێت:" ئەوەی بینیم وەکو وایە دوێنێ ڕوویدابێت و هەمووکات لەبەرچاومە و هیچ کات لەبیری ناکەم".
-

لەگەڵ شەن گەشت بکەن
شەن، ژنێک گەشتیارەکان کۆدەکاتەوە و هەمووان دەکەتە هاوڕێی یەکتر، بەڕووخۆشی و دەمبەخەندەوە ڕێگا دوورەکان بۆ گەشتیارەکان کورت دەکاتەوە، گەشتیارەکانیش باسی بوێری شەن دەکەن.
-

"ژن تیڤی بووەتە دەنگی ژنانی تێکۆشەر"
پەیامنێرانی ژن تیڤی لە سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ژن تیڤیدا دەڵێن: ئامانجمان گەیاندنی هەست و تێکۆشان و بەرخۆدان و خەباتی ژنانە، لە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری زاڵ و توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕێگای هەواڵ و ڕاپۆرت و بەرنامەکانەوە ڕاستییەکان بۆ جیهان ئاشکرا دەکەین.
-

بەسمە محەمەد: ماوەی ١٥ ساڵە کێشەی شەڵتەرەکان چارەسەر نەکراوە
لەگەڵ ئەوەی شەڵتەرەکان بۆ پاراستن و چارەسەری کێشەی ئەو ژنانە دانراوە کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە یاخود لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناوی شەڵتەر بە خراپی لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە، هەروەها ترس لەسەر ژیانی ئەو ژنانەش هەیە کە تیایدان و کێشەکانیان بنەبڕ ناکرێن.
-

سەنتەری گەشە، سەنتەرێک بۆ پاراستن و پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە هەڵەبجە
سەنتەری گەشە ماوەی ساڵێکە لە هەڵەبجە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە هەڵەبجە دەستیپێکردووە، سەر بە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان'ە، لە سەنتەرەکەدا کار لەسەر تواناکانی ژنان دەکرێت لە بواری ئابوری سەربەخۆ و پاراستنی ژنان لە توندوتیژی.