ژیان
-

شنیار، دووبارەبوونەوەی سێوانێکی دیکە
٪٨٥ جەستەی شنیار سووتاوە، دراوسێکانیشی ناوێرن هیچ گەواهیەک بدەن، پارێزەرێکیش دەڵێت شنیار سێوانێکی دیکەیە و دووبارە بووەتەوە، ڕێکخراوێکیش داوای یەکدەنگی لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دژی ئەو تاوانە قێزەونە دەکات.
-

ڕۆزا، گەنجێکی پڕ لە بەهرە
هەرچەندە دۆخی هەرێمی کوردستان و دانەمەزراندن، گەنجانی بێ هیوا کردووە دەربارەی گەیشتن بەو کارەی لە ڕێی خوێندنەوە دەستیان بکەوێت، بەڵام گەنجان هەمیشە هەوڵیانداوە کاری تایبەت بە خۆیان بنیاد بنێن و ببنە خاوەن کاری خۆیان.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووسی هیندستان بە ڕاپۆرتەکانیان دادپەروەری بۆ خەڵک دەهێنن
ڕۆژنامەی "خەبەر لاهاریا" کە بە واتای شەپۆلی هەواڵ دێت، لەلایەن کۆمەڵیک لە ژنانی "دالیت" لە هەرێمی ئوتار پرادش لە باکوری هیندستان بەڕێوەدەبرێت، زۆرینەیان ژنانی گەنجی ناو گوندەکانن، پاش ڕاهێنان بوونەتە پەیامنێر و بە مۆبایل کاری ڤیدیۆ و وێنە دەکەن.
-

مونا ئەلقەندە، دایکی گیانی کامپی پەنابەرانی دێرحەسەن
مونا ئەلقەندە، کە لە کامپی پەنابەرانی دێر حەسەنی ئیدلب دەژی، سەرەڕای دەرفەتە سنووردارەکانی هاوکارییەکانی بۆ پێداویستییەکانی کامپەکە درێژ دەکاتەوە و دانیشتوانی کامپەکەی بە دایکی گیانی و موختاری کامپەکە ناوی دەبەن.
-

"نامەوێت بەهۆی جەستەمەوە واز لە ژیان بهێنم"
بەهۆی جەنگی چەند ساڵەوە لە عێراقدا، نەخۆشی و بوونە خاوەن پێداویستی تایبەت زیادیکردووە، بە تایبەتی لەو منداڵانەی لەکاتی جەنگدا لەدایکبوون، ئەمانی محەمەد، یەکێکە لەو منداڵانە و ئێستا ٢٣ ساڵە، ئەو بە ئومێد و گەشبینی و پێداگرییەوە دژی سەختییەکانی ژیان دەوەستێتەوە.
-

"بێ خاوەنی کەیسەکانی ژنان ڕێکارە یاساییەکان لە دادگا خاو دەکاتەوە"
بەشێکی زۆری کەیسەکانی تایبەت بە دۆزی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە دادگاکاندا ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە، پارێزەرێکیش دەڵێت بەهۆی بێ خاوەنی کەیسەکانەوە یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان ماوەیەکی زۆری پێدەچێت.
-

بەهار عەبدولڕەحمان: حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان تەنراوە بە گەندەڵی
کێشەی نەبوونی سوتەمەنی تا دێت خراپتر دەبێت، هیچ یەک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەت و دەسەڵات خۆیان بە بەرپرسار نابینن و پەرلەمانیش تا ئێستا هیچ دانیشتنێکی تایبەتی بەو پرسە ئەنجام نەداوە.
-

لە بنەماڵەی شەنیاشارەوە بۆ دەسەڵات: تا چەند بمێنینەوە؟
بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٦ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕحا ئێشکگری دەکەن دەڵێن: "ئێمە پرسیار لە دەسەڵاتداران دەکەین؟ ماوەی ٣٤٦ ڕۆژە لەبەردەم دادگاداین، بۆ ئەوەی یاسا جێبەجێ بکرێت، تا چەند بمێنینەوە؟". ڕحا
-

ڕێکخراوی زاد الخیر پشتیوانی لە ژنان و منداڵی بێ سەرپەرشت دەکات
لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراق و ڕەوشی تەندروستی، ئازار و سەختییەکان بۆ ئەو ژنانەی هاوژینەکانیان گیانیان لەدەستداوە و منداڵی بێ سەرپەرشتن زیادی کردووە.
-

سەیدسادق، ژنانی مامۆستای وانەبێژ باس لە گرفتەکانیان دەکەن
سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەیدسادق بە مەبەستی دامەزراندن و وەرگرتنی موچە لەکاتی خۆیدا دەستیپێکردەوە.
-

ژنانی حەسەکە: ئامانجی دەوڵەتی تورک تێکشکاندنی یەکڕیزی گەلانە
ژنانی حەسەکە ڕایانگەیاند، کە هێرشەکەی سەر حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا بە مەبەستی خراپکردن و تێکشکاندنی یەکڕیزی کۆمەڵگەیە کە بە شۆڕش بەدیهاتووە.
-

سەرەڕای بوونی سەنتەری جێندەری لە زانکۆکاندا، جیاوازی جێندەری بوونی هەیە
جیاوازی جێندەری یەکێکە لەو کاریگەریانەی ژن و کۆمەڵگای کوردی پێوەی دەناڵێن، بەڕێوەبەری بەشی جێندەر لە زانکۆی سلێمانی باس لەوەدەکات کاتێک خوێندکار دێتە زانکۆ هەڵگری ئەقڵیەتی پیاوسالارییە و جیاوازی دروستدەبێت.
-

منداڵانی جیهان لە چاوی ڕەیانەوە
دۆخی دروستی جیهانی منداڵان، بە پێی وڵات جیاوازی هەیە و لە ئێستادا زیاتر لە ٢.٢ بلیۆن منداڵ لەسەر زەوی هەیە نزیکەی دوو بلیۆن لەمانە لە وڵاتێکی گەشەسەندوودا دەژین، بەڵام لە گەیشتن بە مافەکانیان وەک یەکدی نین.
-

مین، بکوژە بێدەنگەکەی مرۆڤایەتی ...٢
پێنجوێن یەکەمە لە بوونی قوربانیانی مین
-

مین، بکوژە بێدەنگەکەی مرۆڤایەتی ...١
بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر مین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچە سنورییەکان تا ئێستا هاوڵاتیان لە مەترسیدان، حکومەت و لایانی پەیوەندیدار دەڵێن کە هەوڵی تەواو دراوە بەڵام قوربانیانی مین ژمارەیان بەرەو کەمبوونەوە ناچێت.
-

خەتەکردن ساڵانە هەڕەشەیە بۆ گیانی سێ ملیۆن منداڵی کچ
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ٣٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ٢٠٠ ملیۆن ژن خەتەنەکراون، ساڵانەش سێ ملیۆن منداڵی کچ مەترسی خەتەنەکردنیان لەسەرە، لە هەرێمی کوردستانیشدا لەگەڵ ئەوەی یاسا هەیە، بەڵام بەکارنایەت و بە سوڵحی عەشایەری کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
-

ژنانی شەهبا: دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت جارێکی تر داعش زیندوو بکاتەوە
ژنانی شەهبا دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و هێرشەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە ئامانجی ئەو هێرشانە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
-

هەزار و ٦٧٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە
زۆرترین منداڵی ئیشکەر لە شەقامەکاندا لە پارێزگای دهۆکە، بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەزار و ٦٧٠ منداڵ هەیە، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە پرۆژە یاسایەک بۆ مافەکانی منداڵ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە تا ئێستا وەڵامی نەبووە، خانەی بێسەر پەرشتانیش ڕەزامەندە بۆ وەرگرتنی ئەو منداڵانە.
-

٪٨٥ ژنانی ڕۆژنامەنووس هەراساندەکرێن، بەڵام هەر بەهێزانە بەردەوامن
٪٨٥ ژنانی ڕۆژنامەنووس هەراساندەکرێن، بەڵام ڕۆژنامەنووسان متمانەیان بە یاساکان و کۆمەڵگا نییە تا پاڵپشتیان بکات، ٪٨٣ هەراسانکردنەکانیش لە دوو ساڵی ڕابردوودا بووە، توێژەرێکیش هۆشیارکردنەوەی ژنانی ڕۆژنامەنووس بە پێویستی دەزانێت.
-

بە دەنگی زەنگی شەڕ هێڵی بەرگری بەهێز دەکرێت
هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان کە ڕژانە سەر شەقامەکان و گەڕەکەکانیان لە مەترسی چەتەکانی داعش پاراست، ڕایانگەیاند، چەتەکانی داعش هێزێکی تیرۆریستین و هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی "پێویستە کۆمەڵگای ئێمە لە مەترسی چەتەکانی داعش ئاگادار بێت و وڵات و خاکەکەمان لە چەتەکان بپارێزین".