ژیان
-

کامپەکان بۆ ژنانی ئێزدی وەک زیندان وایە و هەناسەی لێبڕیون
ڕێژەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە کامپی پەنابەرانی ئێزدییەکاندا لە باشوری کوردستان ڕوو لە زیادبوونە. ڕەفا حسێن، چالاکوانی مافی مرۆڤ، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بە جدییەوە لەگەڵ دۆخەکەدا هەڵسوکەوت بکەن.
-

دایکان: دەبێت گەریلا و پێشمەرگە دژی داگیرکەران شەڕبکەن
داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان ناڕەزایەتی سەرجەم توێژەکانی گەلی کوردی لێکەوتووەتەوە، دایکانی گەریلا و پێشمەرگەش داوا دەکەن کورد شەڕی براکوژی نەکات، پێشمەرگە و گەریلا بەیەکەوە دژی داگیرکەران بجەنگن.
-

یادەوەری سروشتی هەورامان لە دڵی تەلارسازی پلیکانەکاندا
هەورامان ناوچەیەکی شاخاویی هاوبەشە لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، دانیشتوانەکەی بە شێوەزاری هەورامی قسەدەکەن، سروشتەکەی دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە و خاوەنی چەندین کاری دەستیی بەناوبناگی جیهانییە.
-

"ناوی من لەکوێیە"
بە پێشەنگایەتی لالە عوسمانی، ژنانی ئەفغانستان لە دژی بێ ناو و ناسنامەکردنی ژنان لە ساڵی ٢٠١٧دا، کامپەینێکیان بە ناوی "ناوی من لەکوێیە" دەستپێکرد، ژنان سەرەڕای ئاستەنگییەکان پێشەنگایەتی بەڕێوەبردنی کەمپەینەکە دەکەن و بەردەوامن، ئاماژەش بەوەدەکەن هەتا ژنان بە ناو و ناسنامەی خۆیانەوە نەناسرێن، دەست لە کەمپەینەکە هەڵناگرن.
-

ژنانی ناو کامپی باریکە کاری فۆتۆگرافەری دەکەن
لەپێناو دەرخستنی سەختی ژیانی ناو کامپی ئاوارەکان، ژنانی ناو کامپەکە دەیانەوێت لە ڕێگای وێنەوە ئازار و سەختی ژیانیان دەرخەن، بۆ ئەم مەبەستەش نەرمین و فاتمە دوو ژنن دەستیان داوەتە کاری فۆتۆگرافی.
-

پرۆفیسۆرێکی زانکۆی ئەڵمانیا باس لە مەترسییەکانی شەڕ و داگیرکاری دەکات
پرۆفیسۆرێکی زانکۆی وڵاتی ئەڵمانیا باس لە زیان و مەترسییەکانی هزرییەتی شەڕ و داگیرکاری دەکات، هەروەها گرنگی زانستی ژنۆلۆژی بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی سەرجەم مرۆڤایەتی لە جیهاندا دەخاتەڕوو.
-

منداڵێکی بنێشتفرۆش: ئارەزووم دەکرد ببم بە پزیشک و چارەسەری نەخۆش بکەم
لە شەقام و بازاڕەکانی شار ژمارەیەکی زۆر منداڵی کارکەر هەن، ڕۆژانە زیاد لە ٩ کاتژمێر کاردەکەن، یەکێک لەو منداڵانە وتی کە ئارەزووم دەکرد ببم بە پزیشک و چارەسەری نەخۆش بکەم.
-

هێزەر، تاکە ژنی شۆفێری شەمەندەفەری بارهەڵگر
تەنها ژنە لە هێڵی ئاسن کاربکات، سەرباری قورسی کارەکەی چێژ لە کارکردن لە شەمەندەفەردا دەبینێت،ڕووداوە تراژیدیاکانی ژیانی بوونەتە سەرچاوەی بەهێزی و بوێری. ناوەندی هەواڵ
-

کرماشان ساڵانێکە بە دیارییە تایبەتەکانی بەناوبانگە
هەر ناوچەیەک بەپێی دابونەریت، کلتوور و زمان، دەبێتە خاوەن تایبەتمەندی و ئادابی تایبەتی خۆی، یەکێک لەو ناسنامە کلتورییانە، خواردن و کاری دەستییە کە هەموو شارێک و تەنانەت نەتەوەیەک لە ناوچەکانی دیکە جیادەکاتەوە و دەبێت بە یادگاری ئەو شارە.
-

منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەهۆی کۆمەڵگاوە پەراوێز خراون
کۆمەڵگە تا ئێستا نەیتوانیوە تێڕوانینی خۆی بەرامبەر منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئۆتیزم بگۆڕن و بێ جیاوازی سەیریان بکەن، دوو دایکیش باس لە منداڵەکانیان و زەحمەتییەکانی ژیانیان دەکەن.
-

ئابڕووچوونێکی سێکسی لە پۆلیسی ئەفغانستاندا
نمایشکردنی ڤیدیۆیەک کە لەلایەن پۆلیسی ئەفغانستانەوە گێچەڵە سێکسییەکان ئاشکرا دەکات، ناڕەزاییەکی بێشوماری بەدوای خۆدا هێنا.
-

ژنانی هیندستان بە تێکۆشانیان گۆڕانکارییان دروستکرد
چەندین ژن لە هیندستان بە خەبات و تێکۆشانیان توانیان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە بەرەوپێشچوونی سەرجەم بوارەکانی ژیاندا و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەی هیندستاندا دروستبکەن.
-

-

مەشکە، مێژوویەک بۆ ژنانی گوندنشیین
فاتمە ئەلخەتبان لە چیای قەزوانان دەژی، باس لەوە دەکات کە لە منداڵییەوە مەشکە بەکار دەهێنێت، چونکە پێناسەیەکە بۆ کەلتووری لادێ و هیوادارە نەوەی نوێی کۆمەڵگا گرنگی بە ئامرازە کۆن و نەریتییەکان بدەن. سورگل شێخۆ
-

لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی وونبوودا یادی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە کرایەوە
لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، یادی ئەو منداڵانەی هەڵەبجە کرایەوە، کە لەکاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ونبوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٢١١ منداڵی ونبوونی هەڵەبجە هەیە. هەڵەبجە
-

زیندان بیرهێنەرەوەی سێدارە، ئەشکەنجە و بیرەوەرییەکانی مناڵیمە
زەینەب بایەزیدی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان، بیرەوەرییەکانی خۆی لە زیندانی ڕژێمی ئێراندا دەگێڕێتەوە، باس لەو زیندانیانە دەکات کە لە سێدارەدران، لەوانەی دەستدرێژیان کرایە سەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی زیندانەوە، هەروەها دەگێڕێتەوە بۆ زیندانییەکی سیاسی ناو چوار دیوار دوور لە خەباتی کۆمەڵگەیی چەندە قورسە.
-

ڕۆژی سەیدسادق لە سەراو بە هەڵپەرکێ و شایی یاد کرایەوە
تەنها فێستیڤاڵەکان هەن ژنان ڕۆڵی خۆیان ببینن و تواناکانی خۆیان دەربخەن.
-

لە هۆزێکی هیندستان کچە بچووکەکان ئەرکەکانی دایکیان وەردەگرن
کلتوری ئەو خەڵکانەی کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان دەژین زۆر جیاوازە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کە سیستمێکی خۆبەڕێوبەرییان هەیە، ژنانی گەنج لە بازاڕدا کار دەکەن و ماڵەکان لەلایەن ژنە بە تەمەنەکان بەڕێوەدەبرێت، کاتێک کە ژنە بەتەمەنەکان دەمرن کچە بچووکەکان دەبنە جێگرەوەیان.
-

لیزی ڤێلاسکویز، قسەکەرێکی جیهانی ئیلهامبەخش
لیزی ڤێلاسکویز، ئەو ژنەی ڕووبەڕووی دڵ ڕەقی و مامەڵەی بێبەزییانەی کۆمەڵگا دەبێتەوە، سەرەتاکانی تەمەنی بە ئازار و هەستکردنێکی بەد بەسەردەبات بەڵام دواتر دەبێتە قسەکەرێکی جیهانی ئیلهامبەخش.
-

ماوەی هەژدە ساڵە بێ دابڕان پێکەوەن
نەخشین و کیشوەر هاوڕێیەکی دوانەی لە شێوە جیاواز، بەڵام لە کردار و ڕەفتار هاوتا، لە خۆشەویستیان بۆ یەکدی ماوەی هەژدەساڵە پێکەوە کار دەکەن بەبێ دابڕان